هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان مێژوویه‌كی خوێناوی خۆكوژی بێ هاوتای هه‌یه له‌م ناوچه‌دا.
میله‌تێك بۆ زیاتر له سه‌ت ساڵ خه‌باتی بۆ رزگاری و گه‌یشتن به مافێكی سه‌ره‌تایی خۆی كردبێت و هه‌موو هه‌له‌كانی له‌ده‌ست دابێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی چوبێته پێشه‌وه، ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ی چی بێت له رووی بابه‌تی و خودیه‌وه؟
لێره‌دا باس له هۆكاره بابه‌تیه‌كان ناكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای هه‌موو لایه‌ك روونه و پێویست بهدوبارهكردنهوه ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له رووی خودیه‌وه زۆر جار خۆمان لێی لاده‌ده‌ین ده‌ست خستنه سه‌ر زامهكهیه كتومت وه‌ك خۆی و خۆهه‌ڵواسین به باس كردنی لابه‌لایه بێ ئه‌وه‌ی خۆمان له كرۆك و جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه بده‌ین و، ره‌فتار و گوفتار و نه‌زانین و ته‌سكبینی و خودپه‌رستی و هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد باس بكه‌ین و، له رووی عاتیفه‌وه، ئێمه‌ی نوسه‌رانی دوێنێ و ئه‌مرۆش به لایه‌نگیری و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆمانه‌وه مه‌سه‌له‌كان ده‌خوێنینه‌وه و، خۆمان له ئه‌سڵی فاكته‌ر و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتویی و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كان لاده‌ده‌ین، به تایبه‌تی هه‌ڵه و كه‌موكورتی هه‌ڵه‌ی گورچكبر و خۆدزینه‌وه له به‌ر پرسیارێتی و بریاری نابه‌جێ و ده‌رهاویشته‌ی بیروفكری ته‌سكبینانه و نه‌زانی سه‌ركردایه‌تیه یه‌ك له دوای یه‌كه كاریگه‌ره‌كانی مێژوو و ئێستای سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان.
لێره‌داو به پێ خوێندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و كاروكرده‌وه‌ی سه‌ركرده دیاره‌كان و هه‌ڵه گه‌وره‌كانیان له مهر سیاسه‌تكردن له باری ئامانجه ستراتیجیه‌كانیان، ده‌توانین زیاتر له ده‌یانكه‌س دیاری بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆكاری گه‌وره و دروستكه‌ری وه‌رچه‌رخانی خراپ و توشی هه‌ڵه‌ی كوشنده و میلهتبهزێنی كردووین، ته‌نها ده كه‌سی ده‌سترۆیشتوی سه‌ركین له رابردووی نزیك و ئێستای كوردستانی خواروودا و، ئه‌وانیش بریتین له، مه‌لا مه‌سته‌فای بارزانی و مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان موسته‌فا و كۆسره‌ت ره‌سول و به‌رهه‌م ساڵح و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین و عه‌لی باپیرن. بۆیه به نه‌هێشتنی كاریگه‌ری و ده‌سترۆیشتویی و رۆڵی ئه‌وانه‌ی ماون له‌م سه‌ركردانه، گۆرانكاریه‌كی ئه‌رێنی گه‌وره له رێره‌وی سیاسه‌ت و چۆنێتی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان رووده‌دات، به‌ڵام چۆن؟