ئاشتی هه‌ورامی و په‌رله‌مانتاره‌كان، كامیان راستگۆن؟ ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 291
پێشتر زۆر جار په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵكی زۆر به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون یان مه‌یلی ئۆپۆزسیۆنبوینان هه‌بوو و، تا ئێستاش زۆرێك هه‌یه، به هۆكار گه‌لێك باسیان له شكستهێنانی سیاسه‌تی نه‌وتی و وه‌زاره‌ته بێ هه‌یكه‌له‌كه‌ی سامانه سروشتیه‌كانیان ده‌كرد و، ده‌یانوت حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاره له ژێر باری قورسی ئه‌و پابهنجبون و قهرزانهجا ده‌ناڵێنێت بۆیه هیچی پێناكرێت. كه‌چی ئه‌م وه‌زیری جانتا به‌ده‌سته، دانی پێدانه‌نا و مكوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016 هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌گاته رۆژی یه‌ك ملیۆن و داهاته‌كان زیاد ده‌كات و ئابوری و دارایی سه‌ربه‌خۆمان سه‌قامگیر ده‌بێت و له فرتوفێل َو ژێرده‌سته‌یی كۆمپانیانی سۆمۆ و حكومه‌تی فیدراڵی رزگارمان ده‌بێت و یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بریاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دابین ده‌كه‌ین. كه‌چی په‌رله‌مانتاران و به تایبه‌تی په‌رله‌مانتاره (پسپۆره‌كانی بواری دارایی و نه‌وت و هاورێ و هاوكوف و خۆشه‌ویسته‌كانی ئاشتی هه‌ورامی!!) هه‌میشه ئاوازێكی تریان ده‌ژه‌ند و به عه‌كسه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره تاك و زۆر به‌ده‌سه‌لاته به‌رێزه لێدوانیان ده‌دا و، به تایبه‌تی له‌باری قه‌رزه‌وه، هه‌میشه بری قه‌رزه‌كانیشیان ته‌نانه‌ت به بێ به‌ڵگه و به‌ڵگه‌نامه‌كانیش بوایه و جارجار به مزاج بره ده‌رده‌خست و، زۆربه‌ی جاره‌كان ئه‌و زۆرینه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه (به تایبه‌تی دووانیان) قسه‌یان ده‌كرد كه له لیجنه‌ی دارایی و ئابوری پهرلهمانیشیدا نه‌بون و، به‌ڵكو راستودرۆیان تێكه‌ڵ ده‌كرد. واته ئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی باسی ده‌كرد ئه‌مان رێك به پێچه‌وانه‌وه باسیان ده‌كرد وئێمه‌ی گه‌ل و گوێگر، واته زۆربه‌مان به پێی میزاجی خۆمان خوێندنه‌وه‌مان بۆ قسه‌كانی ئه‌م براده‌رانه ده‌كرد و ئێمه‌ی هاوڵاتیان هۆكاری نه‌بونی ئه‌و ناشهفافیهتهوه مه‌شغولی ئه‌و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی و درۆدهلهسانهی هه‌ردولای ركابه‌ر بوین، هه‌ردولای هاوكێشه‌كه په‌رله‌مانتاره پر ۆفیشناڵ و خاوه‌ن زانیاری و توانا به‌رز و، ته‌نانه‌ت جیاواز له هاورێكانی خۆیان و جه‌نابی وه‌زیر، دوور له هه‌ر راستگۆ بوونێك!! ده‌بوایه هه‌رچۆنێك بێت بۆ خزمه‌تی میله‌ت هه‌ر قسه بكه‌ن.
وا ئه‌مرۆ به‌هه‌مان شێوه هه‌ردولا قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێدوانه‌كانیان پێچه‌وانه كردۆته‌وه، واته قسه‌كانیان گۆریوه‌ته‌وه، هه‌ورامی ده‌ڵێت زیاتر له بیست ملیار دۆلار قه‌رزارین و به‌م شێوه‌یه ناتوانین باری لاری دارایی هه‌رێمی كوردستان راست بكه‌ینه‌وه، واته هه‌مان قسه‌ی پێشوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، به تایبه‌تی دووان له‌وانه‌ی كه هه‌میشه خۆیان به‌م به‌زمه‌وه خه‌ریك كردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك داتای راستودروستیان نیه و بۆ مه‌به‌ستی پۆپۆلیزمی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌مرۆ ئه‌وان قسه‌كه‌ی هه‌ورامی ئه‌وسا ده‌كه‌ن و، زۆر به وردی بری داهاتی حكومه‌ته دیاری ده‌كه‌ن و، ده‌ڵێن حكومه‌ت قه‌رزار نیه و بری 7 ترلیۆن و 600 ملیار دیناری هه‌یه و قه‌رزار نیه و ئاشتی هه‌ورامی راست ناكات، واته هه‌ردوولا كتومت قسه و لێدوانه‌كه‌یان گۆریوه‌ته‌وه (واته دوێنی تۆ وتت حكومه‌ت قه‌رزاره، ئه‌مرۆ بڵێ ئه‌م داهاته‌ی هه‌یه و، ئه‌مرۆم من ده‌ڵێت قه‌رزاره و هیچ داهاتێكی نیه وحهلیشی نیه!) و چش له هه‌ر به‌لگه‌نامه‌یه‌ك كه قسه‌ی هه‌ر لایه‌كیان بسه‌لمێنێت.
جا خه‌ڵك حه‌قی نیه باوه‌ر به هیچ لایه‌ك نه‌كات و بڵێت، ئه‌مانه كه راستی ناڵێن و ته‌نها له پێناو قسه‌دا قسه‌ده‌كه‌ن و راستگۆیی خۆیان له‌ده‌ست داوه، بۆچی ناهێڵن خه‌ڵكه پسپۆر و خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كه، یان خه‌ڵكه تایبهتهمهندهكهی نێو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی به داتا و به‌ڵگه‌وه قسه بكه‌ن، نه‌ك ئه‌مان رۆژانه راگه‌یاندن داگیر بكه‌ن و راست و درۆ لای خه‌ڵك ون بكه‌ن. مه‌عقوله تۆ هیچ زانیارێكی راست‌و دروستت پێ نه‌بێت، له‌خۆته‌وه قسه‌بكه‌یت و له‌ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند مانگێكدا قسه‌كانت سه‌دو هشتا پله پێچه‌وانه بكه‌یته‌وه. بۆیه، ئێستا خهڵَََََََك باوه‌ری به‌هه‌ردولا نه‌ماوه و راستگۆیی هه‌ردوولا له‌ژێر پرسیاردایه و هه‌ردولا زهرهێكی زۆریان له هه‌موو لایه‌ك داوه، به تایبه‌تی خه‌ڵك، رۆژانه كاریگه‌ری سه‌لبی قسه‌ی ئه‌م زۆرزانانه! له بیر و ئه‌عسابی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكه هه‌ژار و بێ ده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ره‌كه و مامۆستایانی كوردستان، كه به قسه‌ی بێ بنه‌ما سه‌رقاڵیان ده‌كه‌ن و، به‌هه‌ردولا نازانن كه رۆژانه سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات.