ئه‌م سه‌ركردانه‌ی خۆمان شێتن یان شه‌رم ناكه‌ن؟ ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 506
له مێژوودا زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی جیهانی هه‌ن كه به شێت و دێوانه ناسراون و، نه‌ك شتێكی نامۆیان كردبێت، به‌ڵكو له رووی سایكۆلوَجیهوه ره‌فتاری نابه‌جێی وایان كردووه كه به پێوه‌ری زانستی به شێت عه‌یار بیست و چوار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن، هه‌ندێك له نمونه‌كانی ئه‌وانه‌ش:
1-چارلسی شه‌شه‌م پاشای فه‌ره‌نسا: له لایه‌ن میلهتهكهیهوه به چارلسی شێت ناسرابوو، چل و دوو ساڵ حوكمی وڵاته‌كه‌ی كرد. زۆر جار ناوی خۆی له‌بیر ده‌چوو. ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی كات له‌بیری ده‌چوو كه پاشای فه‌ره‌نسایه. نه ژنه‌كه‌ی نه منداڵه‌كانی ده‌ناسیه‌وه و به غه‌ریبیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌یوت نایانناسم. پێنج مانگ جارێك خۆی ده‌شت و جله‌كانی ده‌گۆری. له‌و باوه‌ره‌دا بوو كه له‌شی له شوشه‌یه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش حوكمێكی باشی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت به درێژایی ئه‌و چل و دوو ساڵه‌ی له‌سه‌ر كورسی بوو تاكه بریارێكی نابه‌جێی نه‌دا كه له‌زه‌ره‌ری هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتهدابێت.
2- ئیبراهام لینكۆڵن: شانزه‌هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی پێی ناسراوبوو كه هه‌میشه لهمتبونێكی قوڵدا ده‌ژیا و زۆر جار به بێ هۆ ده‌ستی ده‌كرد به‌گریان و پاش ئه‌وه‌ش یه‌كسه‌ر ده‌ستی ده‌كرد به نوكته گێرانه‌وه و خۆشحاڵ بوون. هیچ كه‌س نیه نكوڵی له رۆڵی گه‌وره‌ی لینكۆڵن له پێشخستنی وڵاته‌كه‌یدا بكات. واته ته‌نها زه‌ره‌ری بۆی خۆی هه‌بوو وقازانجی بۆ خه‌ڵك به گشتی.
ئه‌مانه و هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، خه‌ڵكی وا هه‌بووه كه له ره‌فتاردا شێتانه بووه یان به راستی شێت بووه به‌ڵام هیج زیانێكی به خه‌ڵك نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكو ته‌نها قازانج به‌خش و هه‌ست ناسك و خۆشه‌ویست بووه، له‌وانه‌ش: فان كوخ، تینیسی و‌لیامز، بیتهۆڤن، ئیدغار ئالامپۆ، هه‌وارد هیوز، جۆن ناش، هێمنگوای، نیوتن، ئه‌مانه‌و چه‌ندینی تریش.
دیاره هه‌ر یه‌كه له‌م كه‌سایه‌تیانه نهێنی تایبه‌تی و سه‌رسورهێنه‌ری خری هه‌یه، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان ئه‌وه‌یه هه‌میشه له‌قازانجی كۆی گشتی گه‌له‌كانیاندا بوون و ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێكیان نه‌هاویشتووه كه په‌ڵه‌یه‌كی بچوك بخاته مێژووی خۆیان و نیشتمانهكانیانهوه.
ئه‌وه‌ی روونه لای ئێمه و له زۆر شوێنیش، نه‌رجسیه‌ت به كهموكورتیهكی گه‌وره دانانرێت، ئه‌گه‌ر چه‌ند زیانبه‌خش بێت بۆ گه‌ل و نیشتمان، كه‌چی ره‌فتاری شێتانه له‌م رۆژهه‌ڵاتی ئێمه‌دا به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر قازانجی بۆ گه‌ل و نیشتمانیش بێت نه‌فرت لێكراوه. نه‌رجسیه‌ت وا له كه‌سی توشبوو ده‌كات كه دوژمنكاری و ملهوری و بریاری ئه‌وتۆ بدات به پشت به‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانی خۆی بێت به تایبه‌تی، كه‌چی له‌وانه‌یه زیانه‌كانی بۆ چه‌ندین نه‌وه هه‌بێت و شكست به گه‌وره‌ترین پرۆژه بهێنێت.
ئه‌وه‌ی روونه له جیهاندا، له نێوان شێتی و نهرجسیهتدا، زۆر جار سه‌ركرده‌ی وا دروست ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ته‌نها له پێناو خۆیشیدا بێت بریاری راست و دروست ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قازانج به خۆی و خه‌ڵك به گشتی دهكَهیهنێت. له‌و باره‌وه نمونه‌مان له مێژوودا زۆره كه خه‌ڵكی شێت و نهرجسیش چۆن داهێنانی كردووه، زۆر جاریش نهرجسیهكان له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتو بوون ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستیان خۆشیان بوبێت به ته‌نها.
له‌م روانگه‌وه ته‌ماشای سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌ن، كه خۆیان به عاقڵی جیهان له‌قه‌ڵم ده‌ده‌ن و باس له قوربانیدان و لێبورده‌یی و له خۆبردوویی و خاكی و خزمه‌تكاری میله‌ت ده‌زانن كه‌چی جێی ده‌ستیان چۆن كه‌وتۆته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی لای خۆمان كوردستانیان به كوێ گه‌یان.
تۆ ته‌ماشای ئه‌م ماوه كورته‌ی حوكمداری كورد بكه و، ره‌فتاری سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كان هه‌ڵسه‌نگێنه، هه‌یه وا خۆی پیشان ده‌دات كه له هه‌موو كه‌سێك عاقڵتر و تێگه‌یشتو تر و زاناتره و، له پێناو ئامانجێكی شه‌خسی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا خۆی به زه‌لیل و مه‌لول و هه‌ژار پیشان ده‌دات، كه له ره‌فتاره نهێنیه‌كان و بریاره‌كانیدا دوور له چاوی خه‌ڵك و كامیرا چه‌ند زیان به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌ره سه‌ركرده‌یه‌ك خۆی به نه‌رجسی و شێت و و شه‌رمن و نه‌زان و دواكه‌وتو له‌قه‌ڵه‌م نادات و، لای خۆیه‌وه واده‌زانێت كوفره هه‌ڵه بكات، كه‌چی ئه‌م هه‌رێمه‌ی به‌م ده‌رده بردووه، یاسا نه‌ماوه، په‌رله‌مان ئیفلیجه، تاكره‌وی و یاسا شكێنی له لوتكهیدایه، وه‌زعی ئابووری به‌م شێوه‌یه و قه‌یرانی هه‌مه‌چشن و دواكه‌وتویی و گه‌رانه‌وه بۆ خاڵی سفر باڵی به‌سه‌ر وه‌زعی كوردستاندا كێشاوه و، كه‌چی بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه، خۆی به عاقڵترین سه‌ركرده له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. ده‌وه‌ره تۆ هه‌ی (كاكی سه‌ركرده) وه‌زعی خه‌ڵك با چاك بێت و ئامانجه‌كان بپێكه و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه و یاسا شكێنی مه‌كه و نمونه‌ی باش له سیاسه‌ت و سه‌ركردایه‌تی پێشكه‌ش بكه و با نیوه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده شێت و نه‌رجسیانه‌ی جیهان جێی ده‌ستت دیار بێت، هه‌زار و یه‌ك جار شێت و شه‌رمن و نه‌رجسی به، نه‌ك خۆ به عاقڵ زانی هیچ له‌باردا نه‌بوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.