واشنتۆن یاری به (كارتی كورد) دژ به دیمه‌شق و (هاوكێشه‌ی هه‌مه‌دان) و ئۆردوگان ده‌كات .. خلۆربونه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌و لێكهندنهوهی (كوردستانی سوریا) ؟ .... خلیل حرب - و: عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 585
شه‌ری حه‌سه‌كه به توندی چووه نێوه‌خنی ململانێ نێودهوڵهتیهكهوه و، ئه‌و وچانگرتنه (برایانه‌ی) كه خۆی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دیمه‌شق و جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی دووری سوریادا، كه هاوشانی پارتی كرێكارانی كوردستان له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ناوخۆی توركیا و قه‌ڵاكه‌یان له شاخه‌كانی قه‌ندیل ی عیراقی په‌یوه‌ند به خاكی ئێران فهرزكردبوو، له‌ناوبرد.
به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه، كه ناكۆكیه‌ك له نێوان هێزه‌كانی سوریا و تیمه كورده چه‌كداره‌كان له سه‌ر شوێنێك لێره‌وه و پێگه‌یه‌ك له‌وێی نێو شاره‌كه بێت، كه له نێوان خۆیاندا دابه‌شیان كردبوو، هه‌واڵه‌كانی ئه‌م دواییه وامان پێ راده‌گه‌یه‌نن و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه هێرشێكی گه‌وره‌ی جه‌نگاوه‌رانه بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانی سوپای سوریا له پێگه‌كانی شاره‌كه‌دا كه زۆرینه‌ی عه‌شیره‌تی عه‌ره‌بی تێدایه، له ئارادایه.
فرۆكه‌وانی سوپای ئه‌مریكا به كتوپری گه‌یشته ئاسمانی حه‌سه‌كه، كه‌چی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریا بوردومانی پێگه‌كانی جه‌نگاوه‌رانی كوردیان له‌شاره‌كه كردبوو. . . موسكۆ هه‌ندێك هه‌واڵی دزه پێكرد كه ئاماده‌یه بۆ ئۆپراسیۆنی عه‌سكه‌ری گه‌وره له سوریادا. . په‌یامه‌كه چیه؟
مه‌ولود چاوش ئۆغلو له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراودا، پێرێ له تاران بوو، كه‌چی بۆ رۆژی دواتر باسیان كرد، به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای سوریا جه‌نگاوه‌رانی ئاسایشی حه‌سه‌كه به (باڵی عه‌سكه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان له‌قه‌ڵه‌م دا) . ئه‌نقه‌ره‌ش گوێی له به‌یاننامه‌كه بوو. رێكخراوی په‌ژاكیش لای خۆیه‌وه به پێی گه‌وره‌كردنی راگه‌یاندنه‌كانی كه‌نداو، چالاكیه‌كانیان له‌و شوێنه سنوریانه زیاتر كردووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئیرانی تێدایه. سالح موسلم، سه‌رۆكی یه‌كێتی دیموكراسی كورد، له كوردستانی عیراق بوو بۆ كفتوگۆ له‌گه‌ڵ بریكار و پێخهسوی جیابونه‌وه‌ی كورد مه‌سعود بارزانی، له كاتێكدا كه باس له كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵی ئه‌مریكی شون ماكفرلاند فه‌رمانده‌ی (هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا) دا ده‌كه‌ن.
پێكدادانی ئێستای حه‌سه‌كه به‌ده‌ره له پێوه‌ر و هاوكێشه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان دیمه‌شق و هه‌ندێك لایه‌نی كورد له حه‌سه‌كه‌دا، روداوێكی لاته‌ریك نیه له‌وانی تر. چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و (بۆند) هدا تێده‌په‌رێت كه (داعش) ی له شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج ده‌ركرد، كێ كردی و كێ سه‌رپه‌رستی كرد و چی به‌دوادا دێت؟ هه‌مووی تا ئێستا دیار نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون و دیاره كه یه‌كینه‌كانی كوردی هاوبه‌ش له (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات)، لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌م (بۆند) ه یه. ئێستا پێشبینیه‌كان ده‌رباره‌ی رێره‌وێكی ئارامی تر بۆ (داعش) له جه‌رابلس هه‌یه. سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه (فه‌یله‌قی شام) هێزه‌كانی له خاكی توركیا له نزیك گوزه‌ری مه‌رزی نێوان قه‌زای (قرقمیش) ی توركی و شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كۆكردۆته‌وه، وه‌ك رێخۆشكردنێك بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی چونه نێو شاره‌كه و كۆنترۆڵ كردنی. ئه‌مه له كاتێكدا دێت كه داعش هه‌وڵی دووبارهكرنهوهی به‌ره‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كویرس ده‌دات دژ به سوپای سوریا.
ئه‌و تفه‌نگانه‌ی كه وادانرابوو له مه‌نبه‌ج و كۆبانی (عین العرب) و شوێنی تر شه‌ری دژ به‌یه‌كتری پێ بكرێت، ئێستا، به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌رچه‌ند له شوێنه جیاوازه‌كان، دژ به نه‌یاره‌كانی بونی سوپای ئه‌مریكا، چ دژ به هێزی مارینز بێت، كه پێش دوو رۆژ باسی بونیان له حه‌سه‌كه كرا، یان له بنكه‌ی رمیلان و كۆبانی، به پشتی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را و ئه‌ڵمان، كه نوێنه‌ری ئه‌و حكومهتانهن كه پێشتر بۆ پشتگیری داوه‌تی كورد جوڵه‌یان پێكراوه له باكووری عیراق و سوریا، ئه‌مه‌ش به خلۆربونه‌وه‌ی ئاماده‌باشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی له سوریادا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، وه‌ك خلۆربونه‌وه‌ی له عیراق له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان و سه‌پاندنی پرۆفایت كۆمفرد، داده‌نرێت، كه به زه‌مینه خۆشكردن داده‌نرێت بۆ لێكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایی.
ئه‌گه‌ر رۆژئاوا له‌و كاته‌دا به یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چه‌كدار بوو، رێگه‌ی پێدرا كه رێگه له هێزی ئاسمانی عیراقی بگرێت له باكوری وڵاته‌كه، روداوی دوێنێی حه‌سه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار راگه‌یاندنی پینتاگۆن به سورانه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسمانی وڵاته‌كه به ناوی پاراستنی سه‌ربازانی مارینز باسكرا، كه ئه‌وانیش ناچار بوون بۆ خودپارێزی به‌ره‌و سنوركانای توركیا بگه‌رێنه‌وه، ئه‌مه‌ش گۆرانێك له ئامرازی كاری ئه‌مریكا ده‌رده‌خات كه هیچ یاسایه‌كی نێوده‌ڵه‌تی پشتگیری ناكات، له‌كاتیكدا پێكدادان له نێوان كورد و ده‌وڵه‌تی سوریادا له ئارادایه.
به‌ڵام په‌یامه‌كانی حه‌سه‌كه ناوه‌رۆكی تر له‌خۆ ده‌گرێت، كه ترسناكیهكهی كه‌متر نیه. پێكدادانی كورد و ده‌وڵه‌تی سوریا، له كاتێكدا دێت كه ده‌وڵه‌ت له لوتكه‌ی روبهروبونهوهدایه له‌گه‌ڵ سوپای فه‌تح له گونده‌كانی حه‌له‌ب، كه‌چی كورده‌كانی حه‌له‌ب له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود بۆ نمونه، شانبه‌شانی سوپای توركیا به‌رگری له شارهكهدهكهن كه پێش چه‌ند رۆژێك ناوقه‌دی خواروی رۆژئاوای به‌زێنرا، به‌چه‌ند رۆژێك پێش به‌یه‌ك گه‌یشتنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌ردۆغان و پۆتین، كه یه‌كێك له ناونیشانه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه مه‌له‌فی په‌یوه‌نده‌یكانی روسیا و پرسی كورد بوو و، ئه‌نقه‌ره دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی سان بترسبۆرگ چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، كه خۆی و مۆسكۆ و تاران، په‌رۆشی (یه‌كێتی و سه‌لامه‌تی خاكی وڵاتی سوریا) ن. پێكدادانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه، له پاش ئه‌و تورهبونهی توركیا كه به‌روونی له دژی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له مهر كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی ته‌موزی توركیا دێت.
ئه‌نقه‌ره به ترسه‌وه چاودێری پێشرهویهكانی كورد به درێژایی سنوری حه‌سه‌كه به تێپه‌ربون به شارۆچكه‌ی كۆبانی و به‌ستنه‌وه‌ی به عه‌فرین له رۆژئاوا و به تێپه‌ربون به رۆژاوای فورات پاش كۆنترۆڵ كردنی مه‌نبه‌ج و، دواتر پێكهێنانی پشتێنه‌یه‌كی كورد بهسهكبهستراوی كوردیه‌وه، ده‌كات.
واشنتۆن ئێستا بریاری داوه یاری به (كارتی كورد) ه‌وه بكات. خۆهه‌ڵقورتانی روسیا له دیمه‌نی سوریا له رێگه‌ی (بنكه‌ی هه‌مه‌دان) ی ئیرانه‌وه، له‌گه‌ڵ قسه‌كانی توركیا له‌سه‌ر حه‌تمیه‌تی نزیكبونه‌وه‌ی موسكۆ و تاران و، ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێكی زهلیلكاریانهی روسیا، واده‌كات ئه‌مریكا ئاماده‌باشی بكات بۆ وه‌ڵامێكی روون له‌و باره‌وه و كوردانی باكوری سوریا به كاردێنێت بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كانی كاری روسیا – سوریا – ئێران.
یه‌كه‌مین په‌یامی ئاسایی له سورانه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی (پینتاگۆن) : بۆ وه‌ستاندنی بوردومانهكانه له‌دژی جه‌نگاوه‌رانی كورد له حه‌سه‌كه.
به‌ڵام ناوه‌خنی دووری ئه‌م دیمه‌نه، وه‌ك چاودێران ده‌یبینن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵدانه بۆ ریشه‌كێشكردنی بونی ده‌وڵه‌تی سوریایه له رۆژهه‌ڵات و باكوری سوریا له‌و سێ پێگه‌یه‌ی ماوه؛ دێر ئه‌لزۆر، حه‌سه‌كه و قامشلی، ئه‌مه‌ش هه‌ره‌شه له چاره‌نوسی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی ده‌كات له شه‌رێكی دیموغرافی و ههڵكهندیان له شوێنه‌كانیان و، روبه‌روبونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی رهگهزیدان، كه له‌م داویانه‌دا له ئاگربه‌ردانه دۆكیومێنت و فایلی موڵكداری شاری مه‌نبه‌ج كرا له پاش چونه ناوه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی كورد بۆ شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تێبینی ئه‌مه ده‌كات:
1-واشنتۆن به ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت پۆتین ناتوانێت ده‌سته‌به‌رت بكات له بابه‌تی كورد دا.
2-له توانای ئه‌ردۆگان دا هه‌یه كه به‌دواداچون بۆ ئه‌وه بكات له حه‌سه‌كه رووده‌دات و، بزانێت كه هیچ لایه‌نێك له شه‌رعیه‌تی حوكم له دیمه‌شق په‌رۆشتر نیه له نه‌هێشتن و لێكهندنهوهی كورد و ئاگره ئیقلیمیه سوره‌كه‌ی.
4- ئێمه له‌به‌رامبه‌ر دوو مانگی زۆر پرین له لوتكه‌ی ترسی سوری. چاوپێكه‌وتنی لافرۆف و جون كیری له هه‌فته‌ی داهاتوو و، پێشتر بینی كیری و كهنداویه هاوكاره‌كانی له جه‌ده چیمان پێ ده‌ڵێن.
5- كلپه‌سه‌ندنی هێڵی پێكدادان: ئهلكاستیلۆ – راموسه، مه‌نبه‌ج --- حه‌سه‌كه. توركیا روگیره له نێوان هه‌ردوو هێلهَكه و به‌رژه‌وه‌ندیه ناكۆكه‌كانی له هه‌ردوو شه‌ره‌كه‌دا. بهیاننمانهكهی سوپای سوریا ده‌رباره‌ی ئاسایش ختكهی شوێنێكی سه‌ركردایه‌تی توركیا ده‌دات، كه دوێنی دانی به‌وه‌دا نا كه له سیاسه‌تی سوریادا تاوه‌كو ئێستا شكستی هێناوه. پێرێ ئه‌ردۆغان به‌راشكاوی هه‌ره‌شه‌ی لێدانی له جه‌نگاوه‌رانی كوردی له باكووری سوریا كرد، (ئه‌گه‌ر زه‌روری بێت) .
6- به‌یاننامه‌ی سوپای سوریا، خیتابێكی رووه و ده‌ره‌وه‌ش بوو و، به تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا، به‌وه‌ی په‌یامه‌كانتان له له دیمه‌شقه‌وه تێگه‌یشتوین.
روسیا
ده‌ریاوانی روسیا دوێنێ له دوو كه‌شتیه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه، جه‌بهه‌ی نوسره‌ی له دار عیزه له رۆژئاوای حه‌له‌ب به سێ موشه‌كی باڵدار له جۆری (كالیبه‌ر) بوردۆمان كرد.
ئاژانسی ئینته‌رفاكس له سه‌رچاوه عه‌سكه‌ریه روسیه‌كانه‌وه گواستیه‌وه، كه كه‌شتیه‌كانی ئهستوڵی ده‌ریای قه‌زوین له پرۆسه عه‌سكه‌ریه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، كه فرۆكه ئیستراتیجیهكانی له هه‌مه‌دانی ئیرانه‌وه ده‌رچوون، (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره له سوریادا) .
واشنتۆن
پنتاگۆن ده‌ڵێت فرۆكه جه‌نگیه‌كانی بۆ پاراستنی (راوێژكاره) ئه‌مریكیه‌كان ناردووه كه راهێنان به هێزه كوردیه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه ده‌كه‌ن.
جیف دیفیس گوته‌بێژ به ناوی پنتاگۆنه‌وه باسی له‌وه كرد كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی وه‌ك كرده‌وه‌یه‌ك بۆ پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی هاتوون، ئه‌وه‌شی وت كه پاراستنی سه‌لامه‌تیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر رژێمی سوریایه كه كاریكی وا نه‌كات توشی زه‌ره‌ر بن، ، به جدیه‌ته‌وه ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هاوپه‌یمانی توشی خه‌ته‌ر بێت، مافی جێگیری خۆمانه به‌رگری له خۆمان بكه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته روو ( (ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی ئاسایی نیه، رژێمی سوریامان نه‌بینیوه كه به‌م شێوه‌یه دژ به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد بجوڵێته‌وه) ) كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كان پشتكیری ده‌كات، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه هێزه ئه‌مریكیه‌كانیان بۆ شوێنێكی تری ده‌روه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه گواستۆته‌وه.
به قسه‌ی دیفیس، له ده‌ستپێكردنی بوردومانهكهوه، هێزه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وی په‌یوه‌ندیان به فرۆكه‌وانه سوریهكانهوه به بێ ته‌ل كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داویان لێ بكه‌ن بوردۆمانهكانیان بوه‌ستێنن، به‌ڵام بێ ده‌رئه‌نجام بووه، دواجار په‌یوه‌ندیمان به روسیاوه كرد، ئه‌ویش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فرۆكه‌كانی ئه‌وان نیه و هی هێزی ئاسمانی سوریایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێردراوه بۆ ناوچه‌كه، به‌ڵام كه گه‌یشتنه ئه‌وێ فرۆكه سوریه‌كان له‌وێ نه‌مابوون، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌مه‌ودوا خولی جه‌نگی ئاسمانی زیاتر ده‌خۆن له ناوچه‌كه‌دا. دیفیس به‌وه‌شدا گه‌یشت بڵێت (وه‌ك پێشتر باسمان كرد، وا باشتره بۆ رژێمی سوریا كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی یان هاوبه‌شه‌كانمان به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون.
دواتر به‌رێوه‌به‌ری (روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ) رامی عه‌بدولره‌حمان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه بۆ پاڵپشتی عه‌سكه‌ری له هه‌لیكۆپته‌ری زیاتر گه‌یشتۆته بنكه ئه‌مریكیه‌كان، شه‌ش كیلۆمه‌تر له باكوری حه‌سه‌كه‌وه دوورن، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه سه‌ربازی (هێزی تایبه‌ت) ی ئه‌مریكی له‌و شاره‌دا هه‌بێت. پێشتر چه‌ند هه‌واڵێك له‌ئارادا بوو كه واسنتۆن 45 جه‌نگاوه‌ری له هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكی (مارینز) ی ناردوه بۆ گوندی مه‌بروكه، له گونده‌كانی رۆژئاوای حه‌سه‌كه‌یه، به‌به‌هانه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی لوغم (بۆمبی ژێر زه‌وی) له‌وێ بن.
جریده السفیر
20 -8 -2016
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.