یه‌كێتی فیكر له تاكه لایه‌نێكی كوردستاندا هه‌یه كه ئه‌ویش فیكری نیه ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 582
بێگومان یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی حزبی سه‌ركه‌وتوو، پابه‌ندبونه به كاری سیاسی له‌سه‌ر رێباز و جێگیربونی وه‌حده‌ی فیكری و پراكتیزه‌كردنی یهكشێوهیی كاركردن له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌وه، ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌كی بچوكیش له‌نێوانیاندا هه‌بێت، پێویسته له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆی ده‌رنه‌چێت، واته بونی یه‌كێتی بیروبۆچون و پابه‌ند بونی ئه‌ندامان به‌و فیكره‌وه خاڵێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر حزبێكه. ئایا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع شتێكی له‌م بابه‌ته له كوردستاندا شك ده‌به‌ین؟
سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌كوردستاندا ده‌سه‌ڵات به‌رێوه‌ده‌به‌ن و خۆیان به حزبی سیاسی خاوه‌ن ویست و فكر و شیعار و مێژوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و شانازی به فكر و بۆچونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن. یه‌كێتی و پاتی وگۆران، ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵێك حیزبی ئیسلامی ههمهجۆر له ناخه‌وه هاوشێوه‌ن و له ره‌فتاردا جیاواز، له‌گه‌ڵ چه‌ند وردیله حزبێكی بێ قورسایی.
یه‌كێتی خۆی به سۆشیال دیموكرات ده‌زانێت، كه به ئاسایی به ناو ریزه‌كانیدا بگه‌رێیت؛ سۆشیال دیموكرات ده‌دۆزیته‌وه و له‌ولاشه‌وه بۆچونی پارتی ئاسا و گۆران ئاساشی تیدایه، ئه‌مه جگه له ره‌فتاری بنه‌ماڵه ئاسا، ئه‌گه‌ر زۆر وردبینتر بیت له جۆری ره‌وته ئیسلامیه‌كانیشی تێدا به‌دیده‌كه‌یت.
پارتی ره‌وتێكی دیاری پابه‌ند به بنه‌ماڵه و شه‌خس، دوور له حزبایه‌تی و بنه‌ماكانی و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ئه‌زبه‌نی تاكه فیكره به‌رێوه‌ی ده‌بات، كه ئه‌ویش فیكر نیه.
گۆران خۆی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی لیبراڵی و حزبی هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت و تا ئێستا له هیچ كلۆجێك باسی فیكر و بیروبۆچونی نه‌كردووه، كه‌چی وه‌ك به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌توانیت بڵێیت چه‌پ و راست و ناوه‌راستیشی تێدایه و، ته‌نانه‌ت پابه‌ندبونی شه‌خسی و كاریزماییش باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه و، هه‌موو ره‌وته‌كانی تێدایه و له شێوه‌ی چێشتی مجێوریانه پێكهاتووه و ده‌روات به‌رێوه.
ئیسلامیه‌كانیش ئه‌گه‌ر له بنه‌ره‌تدا خۆیان به خاوه‌نی قاعیده‌ی فیكری خودپارێزی و پابه‌ندبوو به سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر و قورئان ده‌زانن، به‌ڵام له سیاسه‌ته‌كانیاندا خۆیان له‌و توله رێگه‌یه‌ش لاداوه و شوكر وه‌ك حزبه‌كانی تر كوردانه ره‌فتار ده‌كه‌ن و دوورن له فكره‌وه، ئه‌گه‌ر فشاری ده‌ره‌كی بهێڵێت.
كۆمه‌ڵێك حزبی بچوكی تر هه‌ن، كه جگه له پاشكۆیه‌تی و به‌رژه‌وه‌نخوازی و ئیدیعای زاره‌كی فیكر، هیچ شتێكیان نیه و له ئامانجی خۆ ژیاندن زیاتر، له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه تاكه قورساییه‌ك ناخه‌نه سه‌ر شانی خۆیان، نه‌ك پابه‌ندبون و پراكتیزه‌كردنی بیروبۆچون و بنه‌مای فیكری.
بۆیه ده‌توانین به روونی و راشكاوی بڵێین، له نێو هیچ حزبێك له كوردستانی باشووردا وه‌حده‌ی فیكری نادۆزیته‌وه و، ته‌نها ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، شانازی به شۆرش و مێژوو و خه‌بات و قوربانیدان و هاورێیه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆ ژیاندن وپله و پایه و پۆست و بازرگانیی هه‌مه‌جۆریشی له‌گه‌ڵدایه. تا حاڵه‌ته‌كه‌ش ئاوا بێت، هیچ زانا و دانایهكیش ناتوانێتبه هاوكێشه شیكاریان بۆ بكات و بیانخوێنێته‌وه و پێشبینی ره‌فتار و كرده‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كوردستان به كام لادا ده‌به‌ن و دوارۆژمان چون ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.