كه‌ركوك مه‌كه‌نه قوربانیی ململانێ حزبیهكانتان ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 417
بۆچی بریارێكی چاره‌نوسسازی وه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌رێمی كه‌ركوكی سه‌ربه‌خۆ له‌م كاته‌دا بێت، كه ململانێی حزبی و شه‌خسی و ناوچه‌یی ناجێجێگیری هه‌رێمی كوردستان له ترۆپكدایه، بۆچی له‌م كاته‌دا كه جارێك داعش ته‌نها چه‌ند فه‌رسه‌خێك له شاره‌كه‌وه دووره، بۆچی له كاتێكدا كه رێكهوتنێََََََََك هاتۆته ئاراوه له نێوان دوو لایه‌نی كوردستانی كه زۆرینه‌ی ره‌های جه‌ماوه‌ریان له كوردی ئه‌م شاره پێكدێت، بۆچی وا تێبگه‌ین كه پاڵنه‌ری كارێكی ئاوها له به‌رژوه‌ندی كه‌سی و ته‌نانه‌ت كوتله‌یه‌ك یان ته‌نها لایه‌نێك بێت و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانی تر و دژ به خه‌ڵك و دوارۆژی شاره‌كه‌ش، بۆچی چه‌ندین ساڵه به‌م گهرموگوریه جه‌نابی پارێزگاری كه‌ركوك بیری لێنه‌كرده‌وه و قسه‌ی وای نه‌كرد، بۆچی نازانێت ماده‌ی 140 له ده‌ستوری عیراق رێگه به‌م كاره نادات كه تا ئێستا جیبَبهجێ نه‌كراوه و، بۆچی ئه‌م هه‌موو كااته خودی پارێزگاری كه‌ركوك هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ جیبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه نه‌بووه كه له له ئه‌ركه سهرهكیهكانێتی، بۆچی ئه‌م وه‌زعه‌ی هه‌رێم له‌به‌رچاو ناگرن و باش ده‌زانن كه خه‌ڵكی ناوچه دابراوه‌كان چه‌ند له ره‌فتاری سه‌ركردایه‌تی كورد توره‌ن و نارازین و له‌م باره‌وه مه‌یلیان زیاتر بۆ ئه‌و لایه‌نه ده‌روات كه ته‌نها بژێویان دابین بكات نه‌ك دوا رۆژیان.
قسه و باسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوك، یه‌كه‌م جاره له لایه‌ن باڵاترین كه‌سایه‌تی شاره‌كه‌وه بێته ئاراوه، ئه‌میش زۆر قسه هه‌ڵ ده‌گرێت، چ وه ك خودی پارێزگار و هه‌ڵوێسته‌كانی و وه‌زعی له‌ناو حزبه‌كه‌ی و راوبۆچونی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانكاریه‌كانی حزبه‌كه‌ی و كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی، چ وه‌ك بارودۆخی شاره‌كه و مه‌یلی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندخواز و كورتبین.
ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی خودی پارێزگار یان خه‌لكی كه‌ركوك بخوێنرێته‌وه، هه‌رچه‌ند زۆرێك له خه‌ڵكی كه‌ركوك له بێزاری خۆیان نه‌فره‌ت له شته پیرۆزه‌كانیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا پاڵنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌م بۆچونه بووه، ئه‌و ناجۆری و ناكۆكیه حزبی و تهكهتولاتانهیه نه‌ك پێویستیه‌كانی شاره‌كه، ئه‌گینا كه‌ركوك بۆ 13 ساڵه له‌م حاڵه‌ته‌دایه و بگره به شێوازی جۆراوجۆر به‌رێوه چووه، هیچ كه‌سێك ئه‌م بۆچونه كوتوپرهی نه‌بووه، مه‌گه‌ر هه‌ندێك كورتبین نه‌بێت وله‌گه‌ڵ خۆیاندا قسه‌یان كردبێت نه‌ك به فه‌رمی و به ئاشكرا، قسه‌م له‌سه‌ر رازیكردنی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه نیه، كه جارجارێك به‌رپرسانی باڵای كورد به قسه‌ی زاره‌كی لای ئه‌وان خۆیان خۆشه‌ویست ده‌كرد به، ئه‌گه‌ر قسه‌ی واش كرابێت له دره‌ئه‌نجامی فشار و پاڵه‌په‌ستۆی ناوه‌ندی عیراق و عه‌ره‌ب و سونه‌كانی شاره‌كه و هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ی له دواوهیانن و، له گه‌ڵ بێئومێدی له جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و، بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی وه‌زعی ناله‌بار كاتی به كتوپیر كراوه نه‌ك وه‌ك ئه‌مرۆ هه‌وڵی بێ وچانی بۆ بده‌ن و كاری بۆ بكه‌ن.
پرسیاره هه‌ره گرنگه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه؛ ئایا له‌كاتی به‌رقه‌رابونی هه‌رێمی كه‌ركوكی سه‌ربه‌خۆشدا خه‌ڵكی كوردی شاره‌كه قازانج ده‌كه‌ن، یان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له زهرهریاندایه و، به ناجێگیری ده‌مێننه‌وه و ئه‌وسا له رووی یاساییشه‌وه ناتوانن په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رن و، هه‌رێمیش ناتوانێت هیچ پشتگیریهكیان بكات.
ئایا له‌م كاته‌دا هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆی بكات و، ئێستا به‌م وابه‌سته‌ییه‌ی كه‌ركوك به هه‌رێمه‌وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مری واقعه‌وه نه‌توانێت هیچی بۆ بكات، له‌و كاته‌دا چیی پێده‌كرێت، یان چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه كه وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له كه‌ركوك چ یاریهكهك هه‌بێت له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌و شاره نه‌كه‌ن، به یاریه‌كانی ناوه‌ندی عیراقیشه‌وه.
ئه‌وه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن ئامانج و مه‌به‌ست دهیتوانن له‌كه‌ركوك بیكه‌ن بۆ گۆرینی دیموگرافیای شاره‌كه له‌و كاته‌دا، نه هه‌رێمی كوردستان و نه‌ش خه‌ڵكی كوردی شاره‌كه و نه‌ش جه‌نابی پارێزگار ناتوانن هیچی بۆ بكه‌ن و، پێیان ناكرێت به‌رگه‌ی توانای ئه‌و هێزانه بگرن.
ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی دان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌خوازێت بنه‌یان له كه‌ركوك بێت و خۆیان له‌و دوو شاره بژین، له‌و كاته‌دا بریاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌ده‌ن و به یه‌كجاری له كه‌ركوك به جێ‌دێڵن و دابران دروست ده‌بێت و، ئه‌وجا رێژه‌ی كوردی شاره‌كه چیی لێ دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكار گه‌لێك هه‌ن كه بڵێین هه‌موو ئهگهرهگان له‌وه‌دایه كه شاره‌كه به جێ دێڵن.
له‌وانه‌یه پێكهێنانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوك و پچرانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌كی كاتی له قازاانجی تایبه‌تی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی كوردستان بێت، له روانگه‌ی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان و، له‌وباره‌وه لای ئه‌وان هیچ گرنگ نیه ته‌فره‌دانی دوا رۆژی پرسه‌كه و كوردستانیبونی شاره‌كه‌شی لێ بكه‌وێته‌وه. بۆیه زه‌ره‌ری به هه‌رێم بونی كه‌ركوك ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی له سه‌ر ناوه‌ندی عیراق ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه، به تایبه‌تی هیچ هه‌رێمێكی تری عیراق له ئارادا نیه و هه‌تاهه‌تایه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ك پارێزگایه‌كی عیراقی رووت ده‌مێنێته‌وه و، كوردی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستانیش با زه‌قه‌ی چاویان بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.