چۆن ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و كێ ده‌یكات؟ ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 421
ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه قوڵه‌ی دروست كردووه، خودی ئه‌م سیاسی و سه‌ركردانه بوون به هه‌موویانه‌وه و به جێبه‌جێ كردن و فه‌رزكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خودی و ده‌ره‌كی، به ناچاری بێت یان ته‌سكبینی فه‌رزی كردبێت، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی خاوه‌ن مه‌سه‌له‌كه خۆی تێدا بێت، واته میله‌ته‌كه به گشتی له هه‌موو شتێك بێ خه‌به‌ر بووه. بێ گومان ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له هه‌ر كێشه‌یه‌ك ناتوانێت به‌خۆی چاه‌سه‌ری بكات و، ئه‌گه‌ر له هه‌وڵی چارسهریشیدا بێت، له ده‌رئه‌نجامدا قوڵتریشی نه‌كاته‌وه ئه‌وه بێگومان ناتوانێت بنبری بكات.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانن، هه‌رچه‌ند هه‌ریه‌كه و به رێژه‌یه‌ك خه‌تای ده‌كه‌وێته سه‌ر، به‌ڵام كه‌سیان بێبه‌ری نین له‌م كێشه‌و بێشه‌و ئاڵۆزی و قه‌یرانه سیاسی و ئابووریه قوڵه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان تێی كه‌وتووه.
ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه هه‌رچی په‌رله‌مانه سه‌رجه‌م فراكیسیۆنهكانی حزبین و بێ لایه‌نی تێدا نیه كه بۆ ناوه‌ندگیری پشتی پێ ببه‌سترێت، و دادگاش گیرۆده‌ی ده‌ستی حزبه، كه حزب به خۆی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی داداگای دیاری كردووه و دایمه‌زراندون، ته‌نانه‌ت له‌ولاشه‌وه زۆرینه‌ی ره‌های رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان له ژێر هه‌یمه‌نه و دسه‌ڵاتی حزبدان و ئه‌وانه‌ی تۆزێك بێ لایه‌نی خۆیان پاراستبێت بێ توانا و بێ ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌وه راگه‌یاندن له‌ولاوه بوه‌ستێت كه زۆرینه‌ی حزبین به سێبهرهكانیشهوه، جگه له هه‌ندێك ده‌زگای ئه‌هلی نه‌بێت كه ئه‌ویش له ژێر ره‌حمه‌تی وه‌زعی ناله‌باری ئابووری و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ناڵێنن، كه‌وا بێت؛ قورساییه‌كی باوه‌ر پێكراوی نێوخۆیی شك نابه‌ین كه توانای نزیككردنه‌وه و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ رێكخستنه‌وه و یهكخستنه و لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ده‌سترۆیشتووه‌كانی كوردستان و هاندانی رای گشتی بۆ قوتاربون له‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه و ده‌رچون له‌م چه‌قبه‌ستنه و ده‌ربازبون له‌م چاڵه قوڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێی كه‌وتوون.
كه‌وابێت هیچ ناوه‌ندێكی ناوخۆ نیه له توانایدا بێت ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه بگرێته سه‌ر شانی خۆی و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه بدات. له ئاستی ناوچه‌كه‌شدا، ده‌وڵه‌تێك شك نابه‌یت كه دڵسۆزی پرسی كورد بێت و به‌رژه‌وه‌ندی له په‌رشوبڵاوی و دووری لایه‌نه‌كانی كوردستاندا نه‌بێت و متمانه‌ی پێ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مرۆی كوردستان، به ناوه‌ندی عیراقیشه‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستانیش له‌و ئاسته‌دا نین كه رۆَڵی گه‌وره له‌م باره‌وه بگێرن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت لایه‌نه‌كانی كوردستانی باشور یهكخبهن و، به‌ڵكو زۆرینه‌یان بونه‌ته پاشكۆی لایه‌نه‌كانی كوردستانی باشور، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه خودی و بابه‌تیه‌ی تێیكوتون.
بۆیه ته‌نها ده‌رفه‌تێك به‌ده‌سته‌وه بێت وڵاتانی زلهێزی جیهانیه توانای فشار كردنیان هه‌بێت بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و روو كردنه چاره‌سه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت كه‌مته‌رخه‌می له‌م لایه‌نه‌وه به روونی دیاره و هیچ وڵاتیكمان نه‌بینی هه‌وڵی جدی بدات له‌م باره‌وه و، ئه‌وانیش له پێناو ئامانجی تایبه‌تی خۆیان مانه‌وه‌ی وه‌زعه ناوخۆییه‌كه‌ی كوردستان به‌م شێوه‌یه له‌م كاته‌دا به باشی ده‌بینن، ئه‌گینا رێگه‌ی راست و دروستی یاسایی زۆر له به‌رده‌ستیاندایه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و لایه‌نه‌كان ناچار بكه‌ن مل بۆ چاره‌سه‌ر بده‌ن.
بۆیه مانه‌وه‌ی واقعه‌كه به‌م شێوه‌یه تا كات و ساتی تایبه‌تی خۆی ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌یه و ملنه‌دانی حزبی ده‌سترۆیشتوی كوردستان به تایبه‌تی پارتی، ئه‌مه‌ی بۆ ده‌چێته سه‌ر تاوه‌كو شه‌ری داعش خۆی فه‌رز كردبێت و، هه‌موو راكان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن كه تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه بروات وخه‌ڵك له نێوان ئه‌گه‌ر و مهگهردا بژین و ئه‌م سهركردایهتیهش مێش میوانی نابێت.
واته ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و پلانه‌كانی له‌م ناوچه‌یه ئه‌وه فه‌رز ناكات له‌م كاته‌دا ههوڵیچارهسهری راسته‌قینه بدات و، عه‌قڵیه‌تی سه‌ركرده ناوخۆییه‌كانیش له‌و ئاسته‌دا نیه كه دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی به‌رژه‌وه‌ندی نێوخۆ بخوێننه‌وه و ته‌نها پشت به به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی خۆیان نه‌به‌ستن. له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌وێته ده‌ستی قه‌ده‌ر و هاوجوت بوون له‌گه‌ڵ پلانه گه‌وره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان بۆ ناوچه‌كه نه‌ك جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كان و خۆ فه‌رز كردن و ناچار كردنی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بۆ ملدان به ئه‌مری واقیعی به‌رهه‌مهاتو له ده‌رئه‌نجامی كاری خودی و ره‌فتار و هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆی نێوخۆیی و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان و گه‌لی كوردستان كه رۆژ نیه ئیدیعای نه‌كه‌ن.
بۆیه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆنێتی چاره‌سه‌ره‌كه‌ش به‌ده‌ستی نێوخۆییه‌وه نه‌ماوه، نه‌ك ته‌نها كارهكهتهرهكان توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت.