كێ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتی و گۆڕاندا فه‌رز كرد؟ ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 479
كه‌س ئینكاری ئه‌وه ناكات، كه له پاره‌وه قسه‌و باس لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر نزیك بونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆران ده‌كرا و، زۆر جار گه‌رم ده‌بووه‌وه و ئینجا هه‌واڵه‌كان له‌وباره‌وه له‌پردا نغرۆ بوون. له لایه‌ن چاودێرانه‌وه؛ به كارهێنانی ئه‌و ده‌نگۆیانه به باڵۆن و به‌كارهێنانی ته‌كتیكی ململانێی هه‌ردوو لایان له‌گه‌ڵ پارتیدا حساب ده‌كرا. له پرێكدا سه‌رجه‌م باڵ و ئه‌ڵقه‌كانی نێو هه‌ردوو حزب، گۆران و یه‌كێتی، كۆك بون له‌سه‌ر رێككه‌وتن و هه‌موو شتێك هه‌ڵتۆقی، ئێمه‌ش وه‌ك پێشتر پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین و به هه‌نگاوێكی ستراتیجی راستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، نه‌ك راوبۆچونمان له‌م كاته‌دا وابێت، به‌ڵكو له كاتێكدا ئه‌وان خه‌نجه‌ریان له‌یه‌ك ده‌سوو و شمشێری روبهروبونهویان له كه‌لان ده‌رهێنابوو و ئه‌سپی یه‌كتر قركردنیان تاوده‌دا، ئێمه باسی ئه‌رێنی ههماههنگیانمان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت زۆرێك له سه‌ركرده‌كانیشیان له‌و قسه‌و باسه‌مان بێزاربوون و، تا ئه‌مرۆش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونهین، به‌ڵام.
ده‌كرێت له‌م كاته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌مان ده‌ست كه‌وێت:
1-له‌م كاته‌دا ده‌كرێت بزانین ئه‌و بارودۆخه خودی و بابه‌تیه چی بوون وای لێ‌كردن له ماوه‌یه‌كی زۆر پێوانه‌ییدا بگه‌نه رێككه‌وتن و، خێراییه‌كه‌ی له‌و هه‌نگاوانه‌ی پێشتر به‌دوور بوون، كه له ئاشته‌وایی نیشتیمانی دا پێویستمان پێی بوو و ئه‌وان له‌وباره‌وه له‌سه‌ر پشتی كیسه‌ڵ ده‌رۆیشتن؟
2- ئایا قه‌یرانه سیاسی و ئیداریهكهی هه‌رێم پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بوون، یان هه‌ردوولا ناچار بوون بۆ خێراكردن له‌م رێككه‌وتنه؟
3- هاوكێشه ناوچه‌یی و تهوهربهندیهكه چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه و، پاڵنه‌ری ئه‌نتی كاریتری ئه‌م و ئه‌و نه‌بووه، واته هۆكاری تر له پێناو ئامانجیتر، كاری خۆی نه‌كردووه له‌م باره‌وه، به‌دوور له خودی مه‌به‌ست و پشت په‌رده‌ی رێككه‌وتنه‌كه و، هاوكێشه‌ی گه‌وره‌تر له‌ئارادا نه‌بووه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م رێككه‌وتنه؟
4- ئایا فشاری وڵاتانی زلهێز رۆڵی خۆی گێراوه، یان روونتر بڵێین؛ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه له چوارچێوه‌ی ناوچه‌كه و عیراق و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌نگاوی خودیانه‌ی كورد دوور له بۆچونی زلهێزه‌كان، له‌وباره‌وه تا چه‌ند رۆڵی خۆی گێراوه؟
5- نه‌خشه‌كێشانی سیاسی و جوگرافی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و مه‌به‌ست و نیاز له به‌ده‌ستهێنانی گۆرانكاری ریشه‌یی له لایه‌ن وڵاتانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی جیهانی، به راسته‌خۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ، چه‌ند كاریان تێدا كردووه؟
6- ئایا داموده‌زگای هه‌واڵگری هیچ رۆڵی له‌م باره‌وه بینیوه؟
7- یان وه‌ك زۆر كه‌س له‌وباوه‌ره‌دایه، خه‌ڵكان و كه‌سانی ده‌سترۆیشتوی هه‌ردوو لایان فه‌رزیان كردووه و وا كه‌وتۆته‌وه، كه ئه‌گه‌ر نارازیبونیش هه‌بێت كه‌س نه‌وێرێت رایبهگهیهنێت و، هه‌ر رایه‌كی پێچه‌وانه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و بۆچونی كه‌سه نارازیه‌كان بكه‌وێت و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبێت. ئایا هه‌مووان توشی ئه‌مری واقیع بوون و، بوار بۆ نارازیبون نه‌ماوه‌ته‌وه؟
ئه‌مه و چه‌ندین پرسیاری تر كه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك پته‌وی هه‌نگاوه‌كان و سه‌ركه‌وتن و پێشخستنی رێككه‌وتنه‌كه بۆ هه‌مووان روون ده‌كه‌نه‌وه و نیازه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئاستی قازانجی گشتی له‌م رێكه‌وتنه‌دا بۆ پرسی كوردستان‌مان، ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.