بۆچی راپه‌رینیان پوچه‌ڵ كرده‌وه؟ ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 463
رۆژانی راپه‌رین و ئه‌مرۆ، له هه‌موو بوراه‌كاندا به‌راورد ناكرێت و، هه‌مووی پاشه‌كشه‌ی پێكراوه و، زۆرێكیشی پێچه‌وانه بۆته‌وه.
وره‌ی خه‌ڵك و بیروباوه‌رو متمانه‌ی به خۆی و سه‌ركردایه‌تی و حزبه شورشگێرهكانی تا ئاستی سفر دابه‌زیوه و، ته‌نانه‌ت بیری دژه راپه‌رین و په‌شیمان بونه‌وه و خۆ به ههڵهزان له هه‌ڵسان به راپه‌رین و قوربانیدان دا، له گیانی میله‌تدا دروست بووه. بۆچی؟
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به حازری هاته سه‌ر سفره‌ی راپه‌رین و به فرت‌و فێڵ و خۆبه‌ستنه‌وه به مێژوو و چه‌واشه‌كاری و پشتبه‌ستن به ناحه‌زانی كورد و خۆفرۆشان، ده‌سته‌كه‌وته‌كانی راپه‌رینی بۆخۆی قۆرخ كرد له‌سه‌ر حسابی میله‌ت، به‌ڵام ئه‌مرۆ چاوره‌ێی راپه‌رینی دژ به خۆی ده‌كات و، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هه‌ر شتێك راست نه‌بێت له كۆتاییدا هه‌ر به ناراستی ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند ساخته و خه‌ڵه‌تاندنی له‌دواوه بێت.
ئهوهانه ی باسی ئازادی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆ به نوێنه‌ر و خزمه‌تكاری هه‌ژارو چه‌وساوه و رهنجدهاران ده‌زانی، ئێستا هیچ جیاوازیه‌كیان له گه‌ڵ حزبه موحافزكاره‌كاندا نیه و ململانێی نێوخۆیی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاكه كسی و حزبی وای لێكردوون هیچ په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌و بنه‌مایانه‌وه نه‌ماوه.
ئه‌وانه‌ی باسی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و یه‌كسانیان ده‌كرد و به‌هۆی ئه‌و فكر و بۆچونانه‌وه به هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م میله‌ته‌یان له‌شه‌ردا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی پاشكهوتنخوازدا كرده قوربانی، ئێستا به‌خۆیان له ریزی كۆنهپاریزانن و ملكه‌چی داواكاریهكانیانن و پاشه‌كشه‌یان به بیر‌و فكر و فه‌لسه‌فه‌و رێبازی خۆیان و حزبه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌وانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ری هه‌ژارو چینی چه‌وساوه ده‌زانی، ئێستا به گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات و پشتیوانی حزبی خۆیان له خانه و چینی سه‌رمایه‌دارانی نا حاڵی ده‌بیننه‌وه، به خۆیان بزانن یان نا له خزمه‌ت دواكه‌وتن میله‌ت و دژ به‌چینه هه‌ژار و داماوه‌كه‌ی كوردستانن.
هه‌ر به نه‌زانین و ملكه‌چبون بۆ ئه‌و وه‌زعه‌ی خۆیان به‌سه‌ر كوردستانیاندا هێناوه و كوردستانیان خستۆته باری ناله‌باره‌وه، به بێ پلانی و هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وام و كه‌موكورتی و بێ سه‌لیقه‌یی له حوكم و دواكهتویی له عه‌قڵیه‌تی به‌رێوه‌بردن كوردستانیان به‌م ده‌رده برد وه، كه‌چی تا ئێستاش دان به هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نانێن و رووقایمانه ده‌ستیان گرتووه به كورسیهكهیانهوه و خۆیان به خاوه‌نی راپه‌رین ده‌زانن. بزانن یان نا ئه‌وانن راپهرینان له هه‌موو ناوه‌رۆكه‌كه‌ی پوچه‌ڵ كردۆته‌وه و میله‌تیان به ده‌ردی خارپ بردووه.
بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر به‌خۆداچونه‌وه‌ی میله‌ته له پشتگیری ئه‌م حزبانه و، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه درۆن كه‌ته‌نها به راپه‌رینێكی سه‌رتاسه‌ری، ئه‌م كوردستانه له گه‌نده‌ڵ و نه‌زان پاك بكرێته‌وه و عه‌قڵمه‌ندان جڵه‌وی حوكمرانی بگرنه ده‌ست. ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌ند قورس ببینرێت به‌ڵام هه‌میشه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گۆرانكارییه‌كه له هه‌موو دونیادا و، هه‌ر راپه‌رینی بێگه‌رد سه‌ركردایه‌تی پاك و بێگه‌رد به‌رهه‌مدێنێت و، ئه‌م جۆره سه‌ركردایه‌تیه گهندهڵهش ده‌خزێنرێته زبڵدانی مێژووه‌وه.