ئایا ئاڵای شۆرش و گۆران له دایكبوی یه‌ك مناڵدانن؟ ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 524
زۆر كه‌س له روانگه‌ی بیری گشتیه‌وه، كه باس له ره‌وتی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌دا، كه بابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداوه هه‌ستیاره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر دوور له ناكۆكیه شه‌خسیه‌كان بدوێن و له‌ناوه‌رۆكی گۆرانكاریه گه‌وره‌كان بروانن و، به تێروانینێكی عاقڵمه‌ندانه ته‌ماشای كرۆكی گۆرانكاریه‌كان بكه‌ن و، زۆر شتی بچوكی له په‌راویز دروسبودا وه‌لانێن، ده‌توانن بڵێین، له‌سه‌ر هه‌ردوو رێكخراو؛ ئاڵای شۆرش و بزوتنه‌وه‌ی گۆران؛ دوور له ناكۆكی كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو رێكخراوه‌كه و رۆڵی هه‌ر یه‌كه‌یان له دروستبونی هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌دا، له درهئهنجامدا به‌وه ده‌رده‌چن، كه ئامانجه گشتیه‌كه له یه‌ك ته‌وه‌ردا خول ده‌خاته‌وه، كه ئه‌ویش هه‌وڵی راسته‌رێ كردنی لادانه سیاسیه‌كانی ریرهو و كاروانی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستانه، له دوو قۆناغی جیاوازدا.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك له ململانێی نێو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و ناكۆكیه‌كان و بۆچونی ته‌سكی كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو رێكخراوه‌كه له دروستبونی ئاڵای شۆرش و بزوتنه‌وه‌ی گۆران دا بخوێننه‌وه، كه كتومت پێچه‌وانه‌ی یه‌كتربوون له كاری سیاسی‌دا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا، ئه‌گه‌ر بهعقڵێكی فراوانتر و هه‌ڵسه‌نگاندێكی وردتر و له خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی چونێتی دروستبونی هه‌ردوو رێكخراو و زه‌مین و زه‌مانی هه‌ردووكیانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و رووداوانه و هاوكێشه‌كان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی هه‌ردولاش پێیان ناخۆش بێت، به‌ڵام حه‌قیقه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌مان پاڵنه‌ر و هه‌مان بیروبۆچونه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌میان ناوه، چ له رووی شه‌خسیه‌وه بێت یان به شێوه‌یه‌كی گشتی، با له بیر‌و فهلسفهفه و رێباز و مه‌نهه‌جی هه‌ردو رێكخراو گه‌رێین، كه له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه دونیایه‌ك ره‌خنه و پلار و قسه و قسه‌ڵۆك دروست بوو له‌سه‌ریان. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ته‌ماشای شۆرشی نوێ له روانگه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌وه بكات، له هه‌ردوو كاته‌كه‌دا (واتا زه‌مانی دروستبونی ئاڵای شۆرش و بزوتنه‌وه‌ی گۆران) گۆرانكاریه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیشی نیه.
ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا بوختان و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی سه‌ركردایه‌تیه ململانێكه‌ره‌كان، زۆر پلاریان له یه‌كتر و به‌تایبه‌تی له ئاڵای شۆرش ده‌دا و، ته‌نانه‌ت به عیراقچی له‌قه‌ڵه‌م درا، ئه‌مه جگه له قسه‌ی سوك كه شایانی باس كردن نیه، ئه‌وه ئه‌مرۆش ده‌رباره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش هه‌مان ره‌فتار دووباره بووه‌ووه، به جیاوازیه‌كی كه‌مه‌وه، توشی هه‌مان ده‌رده‌سه‌ری بوو.
لێره‌دا ئابێت ململانێی كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو رێكخراو له‌به‌رچاو نه‌گرین، كه ده‌ورو كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له هه‌ردوو كرده‌وه و رووداو و رێره‌وی كاركردنی هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌دا. بێگومان ده‌بێت رۆڵی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌و كاته‌ش ببینین، كه له قازانج كردن له ناكۆكیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه، له دامه‌زراندنی ئاڵای شۆرش قازانجێكی یه كجار گه‌وره‌ی بینی و، ته‌نانه‌ت تواندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران له‌ده‌رئه‌نجامی كۆتایی ناكۆكیه كۆكراوه‌كانی ئه‌م رووداوانه‌وه هاته‌ئاراوه.
ئه‌گه‌ر له یه‌كێك له ئامانجه گه‌وره و ستراتیجیه‌كانی هه‌ردوو رێكخراو بروانین، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عیراقدا و، بیروبۆچون و ئامانجی گشتی هه‌ر یه‌كه‌یان، كه سه‌ركرده ناكۆكه‌كان به پشت به‌ستن به پشتخانی خۆیان و له روانگه‌ی ململانێی شه‌خسی خۆیانه‌وه، پێش پشت به‌ستن به لایه‌نی مه‌بده‌ئی و فكر و فه‌لسه‌فی، كه له‌وكاته‌دا بوختانی عیراقچێتی به‌سه‌ر ئاڵای شۆرشدا كرا، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و خودی بزوتنه‌وه‌كه به‌هه‌مان ریتم و بنه‌ماو ئامانجی ئه‌و كاته‌ی ئاڵای شۆرش ره‌فتار ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی ئه‌مرۆی كوردستان ده‌خوێننه‌وه، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه سه‌ركرده‌كانی ئالای شۆرشی ئه‌وسا و یه‌كێتیی ئه‌مرۆ، به پێچه‌وانه‌ی بۆچون و ره‌فتار و ئامانجه‌كانی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وسا و گۆڕانی ئه‌مرۆ ده‌جۆڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، واتا گۆرانكاری تاكه‌كه‌سی له نێوان گۆران و ئاڵای شۆرشدا كراوه، به له‌به‌رچاو گرتنی جیاوازیه‌كی كه‌می گۆرانكاریه‌كانی پاش راپه‌رین و پێویستیه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه.
بۆیه (ئه‌گه‌ر چۆنێتی كاردانه‌وه و درز خستنه نێو ریزه‌كانی ئاڵای شۆرش، هه‌ر له‌یه‌كه‌م جار و له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه و، دابه‌شبون و گومان دروستبون له سه‌ر یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی هاته ئاراوه، گوایه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا په‌یوه‌ندی به كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتیه‌وه هه‌بووه و، تا گه‌یشتن به راده‌ی دابه‌شبون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، به وردی نه‌خوێنینه‌وه، كه ئه‌مه زیاتر له رێره‌وی ململانێی سیاسی‌دا دروستبوو، ناتوانین به راستۆگییهوه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ده‌ربخه‌ین) ئه‌گه‌ر به‌دوور له ململانێی شه‌خسی كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو رێكخراو هه‌نگاو بنێت ههڵسهنگانهكه كه‌موكورتی تێده‌كه‌وێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاڵای شۆرش و بزوتنه‌وه‌ی كۆران له كار و كردار و بیروبۆچون و روانیندا بخوێنینه‌وه، ده‌بینین هه‌مان پێكهاته‌ن و له سه‌ر هه‌مان بنه‌ما و ئامانج هه‌نگاو ده‌نێن، ته‌نها جیاوازی؛ جێگۆركێی كه‌سه‌كانه، به‌ڵام ئاڵای شۆرش له حاڵه‌تی شۆرشدا زوو به خوێنگه‌رمی و نه‌بونی راو بۆچونی جیاوزا له‌ناوبرا و یه‌كه‌مین بزوتنه‌وی ئۆپۆزسیۆن له نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌مان و له شورشی نوێ‌دا به شێوه‌یه‌كی عه‌سكه‌رتاری له‌باربرا.
بۆیه ده‌كرێت له رووی بابه‌تیه‌وه، به وردی له دروستبون و چونێتی گهڵابونی هه‌ردوو رێكخراو بروانین، ده‌بینین ریكخراوی ئاڵای شۆرش یه‌كه‌م ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوو به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆران له بارودۆخێكی جیاواز و له ئازادیه‌كی فراوان و له نێو دونیای ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا دروستبوو به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاتی كوردی، نه‌ك به‌رامبه‌ر شۆرشی كوردی وه‌ك زه‌مانی ئاڵای شۆرش له گه‌رمه‌ی شۆرشدا.
بۆیه ئه‌گه‌ر كادر‌و لایه‌نگرانی هه‌ردوو رێكخراو، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو رێكخراو، خۆیان له ململانێ شهخسیهكه و دردۆنگی و كۆنه قینی ده‌ربهێنن، له ناخی خۆیاندا ده‌زانن كه بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی ئه‌مرۆ هه‌مان ئالای شۆرشی دوێنێیه، به‌ڵام له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، له جیاتی بزوتنه‌وه‌ی رزگارخوازی كوردیدا. به‌وه‌لانانی ئه‌و شته تایبه‌تی و شه‌خسیانه، قازانجێكی گه‌وره به ره‌وتی سیاسی و فكری بزوتنه‌وه‌ی كوردستانی واقعی سیاسی ئه‌مرۆی كوردستاندا دهكهیهنرێت، كه نكوڵی ناكرێت له‌وه‌ی زۆربه‌ی نوخبه‌ی رۆشنبیر و زانا و شۆرشگێر و بیرمه‌نده‌كانی كوردستان له‌و نه‌وه‌یه له نێو ئه‌م دوو رێكخراوه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.