ئه‌گه‌ر وابێت یه‌كێتی خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 504
له‌م ماوه‌یه باس و خواسی رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری یه‌كێتی و پارتی گه‌رم بووه، گوایه یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به ئاشكرا باسی ده‌كات له كۆبونه‌وه‌كان وانیه و، زۆر موجامه‌له‌ی پارتی ده‌كات و، به‌م پێیه بێت ده‌یه‌وێت كات به‌سه‌ر بچێت و، وا ده‌زانێت له‌هه‌لێكدا خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت به ره‌فتاره‌كانی ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت و، گرنگ هه‌ندێك له داواكاریه‌كانیان بێته‌دی، خه‌ڵك چاوپۆشیان لێده‌كات با ئه‌م حزبانه چی ئه‌كه‌ن با بیكه‌ن، ئه‌میش له‌م ناوه رۆڵی جارانی بگێرێت. له‌م حاڵه‌ته‌شدا دوباره سیاسه‌ته‌كانی زه‌مانی رێكه‌وتنه ستراتیجیه‌كه پیاده بكه‌ن و دووباره‌ی بكه‌نه‌وه، كه ته‌نها خۆیان زه‌ره‌ریان كرد و پارتی بووه براگه‌وره.
وا ده‌زانن به‌و شێوه خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت ده‌كات، كه برابه‌شی یه‌كێتی و پارتی له‌وه‌باشتره له‌م وه‌زعه خراپتر بێت. له لایه‌كی تره‌وه قسه‌ی زۆر له سه‌ر رێكه‌وتن له‌سه‌ر فرۆشتنی گازه‌كه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك پێشتر له‌سه‌ر نه‌وته‌كه كراوه و زۆرینه‌ی قازانجه‌كه بهرپارتی كه‌وت و، جگه له قازانجی حزبی كه‌س خێری لێ نه‌بینیوه.
دیاره پێشتر باسی ئه‌وه‌مان كردوه كه گۆران له به‌شداری كردن له حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی و هه‌وڵدان بۆ وه‌لا نانی یه‌كێتی و، تارادیه‌ك هه‌وڵدانی بۆ جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ هاوپه‌یمانی كردن بۆ پارتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه، به تایبه‌تی له‌و كاته‌دا یه‌كێتی زۆر یئحراج بوو و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌نازولی بۆ پارتی كرد، له پێناو به‌شداریكردن له حكومه‌ت و، ته‌نانه‌ت جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانهكهشی له‌ده‌ست ده‌رچوو، جگه له وه‌زاره‌تی سیادی و شتی تریش.
ئه‌مرۆ ئه‌م بارودۆخه نوێیه‌ی له ده‌رئه‌نجامی ملهوری پارتیه‌وه هاتۆته ئاراوه و له ره‌فتارێكی كۆده‌تا ئاسای سیاسی و له قه‌یرانێكی ئابوری كوشنده و له سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ره‌شوروت و ده‌مداخستنی خه‌ڵكی نارازی، وا ده‌كات بارودۆخی خراپتر بێنێته‌كایه‌وه، كه هیچ كه‌س لایه‌نه‌كان قبوڵ ناكات و، تادێت جه‌ماوه‌ری ئه‌م حزبانه به‌ره‌و ژێر سفر ده‌روات و چاوه‌رێی پریشكی ئاگره‌كه ده‌كه‌ن كه كه‌س نه‌توانێت بیكوژێنێته‌وه.
ئه‌مرۆش له ورده‌كاری سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌م بارودۆخه‌دا بروانین، ده‌زانین زۆر بێباكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ده‌كات و هیچ هه‌ڵوێستێكی بوێرانه‌ی ده‌رنه‌خستوه، نازانم هۆكاره‌كه‌ی چیه، جگه له‌وه‌ی ترسی هه‌بێت بچێته گیرفانی گۆرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نازانێت كه خه‌ڵك ئه‌گه‌ر له پارتی تا سه‌ر ئیسقان توره‌یه، ئه‌وه له یه‌كێتی رازی نین و، ده‌زانن كه یه‌كێتی ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بخاته لاوه و هه‌ڵوێستی میلهتخوازانه ده‌ربرێت، ده‌توانێت فشار بخاته سه‌ر پارتی و هه‌نگاوی ئه‌رێنی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌نرێت، به‌ڵام هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ پارتی و ده‌وامی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و بێ هه‌ڵوێستی وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی و هاوشان رێگری كردن به شێوه‌یه‌كی دیار له زیادبونی فشار له‌سه‌ر پارتی، یه‌كێتی به هۆكاری یه‌كه‌م ده‌زانێت، به تایبه‌تی له‌م ده‌ڤه‌ره دا. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌م سیاسه‌ته‌ی بیه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتیدا به نرخی ئه‌مرۆ رێكه‌وتن بكات و چاوه‌رێی ساردبونه‌وه‌ی خه‌ڵك بكات كه رازیبن به ههنگاوهكانیی، ئه‌وه زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چووه. چونكو خه‌ڵك له‌م وه‌زعه زۆر توره‌یه و هیچ لایه‌ك ناتوانێت به جموجوڵێكی تهكتیكانهی سیاسی خه‌ڵك رازیی بكات.
بۆیه، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌ی پێشوودا خه‌ڵك ته‌نها رووی ده‌میان له پارتی بو له به‌هۆكار زانینی ئه‌م ته‌نگژه‌یه، له‌مه‌ودا باش تێده‌گه‌ن كه یه‌كێتیش هاوبه‌شه له‌مه‌دا، به‌تایبه‌تی كه نهههڵوێستێكی مه‌ردانه‌یان له یه‌كێتی بینیوه بۆ پشتگیری داواكریهكانیان، نه‌ش په‌رێز پاكیان له دزین و به‌هه‌ده‌ر دانی نه‌وته‌كه سه‌لماندووه و ئه‌وه‌ش گازه‌كه‌ی دێته‌سه‌ر.
به‌ڵام با یه‌كێتی باش بزانێت جگه له خۆی هیچ لایه‌نێك باجی ئه‌م هه‌ڵانه‌ی نادات و خه‌ڵكیش هیچ هه‌ڵوێستێكی كاتی ته‌نگانه‌ی له‌بیر ناچێت و له سه‌رجه‌م روه‌كانه‌وه هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات، هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته كه یه‌كێتی له‌م كاته‌دا هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا بۆ هاوڵاتیان ده‌رخستایه تاوه‌كو كه‌س گومانی له‌ویش نه‌بێت له‌م وه‌زعه خراپه‌دا پشتی له جه‌ماوه‌ر نه‌كردووه، ئه‌گینا قسه‌ی رووت ناچێته گیرفانی كه‌سه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.