له دوو بهرهكیهوه بۆ سێ به‌ره‌كی! ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 465
ئه‌وه‌ی لێدوان و قسه‌و باس و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ناو ژماره‌یه‌ك له سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ببینێت، زۆرینه‌یان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع سه‌لماندویانه، كه به ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌وه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیان هیچ حسابێك بۆ بنه‌ماو شیعار‌و رێباز و ئامانجه‌كانی ناكه‌ن، به‌ڵكو رێز له بۆچون و ره‌فتار و عه‌قڵیه‌تی رێكخه‌ر و سه‌ركرده باڵاكانیشی ناگرن. ئه‌وه‌تا به رۆژی نیوه‌رۆ ده‌یانه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه‌ی ستراتیجی زلهێزه‌كانی تر دووباره بكه‌نه‌وه، كه دوێنی بوو په‌شیمانی خۆیان له‌مه‌ر ره‌فتاره‌كانیان درهبری. به خۆیان رایانگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه تر و به ئالیه‌تێكی تر هه‌ڵسه‌وكه‌وتیان بكردایه، پێویستی به داوای لێبوردنی پاشوه‌خت له ههڵهكانیانده نه‌كرد و، ئێستاش پارتی ئاوا به‌م شێوه‌یه نه‌بووه كه‌ڵه‌گا و ده‌بووه هێزێكی پهراوێزكهوتوو نه‌ك هێزی یه‌كه‌م و ئه‌مه سه‌رده‌مه قه‌ت پشتی نه‌گرت.
ره‌فتاری نه‌شیاو له‌كاتی نه‌شیاودا، سه‌رجه‌م ئاراسته‌كان ده‌گۆرێت و ئامانجه‌كان ده‌خاته ژێر یه‌ك دونیا پرسیاره‌وه. مه‌عقوله كوردستانێك له نێوخۆی خۆیدا گیرۆده‌ی ده‌ستی چه‌ك و ره‌فتاری عه‌سكه‌ری و برا كوژی بێت و، تۆش نه‌فره‌تی لێ بكه‌یت، ئێستا تۆ بته‌وێت هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان دووباره بكه‌یته‌وه. ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی كه داوای پێكهێنانی هێزی چه‌كدار ده‌كه‌ن جگه له خۆبردنه پێشه‌وه و مه‌رایی پاش لاوازی هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی پێشویان خۆبردنه پێشه‌وه‌یان له‌ئاست پارتی، هیچ كه‌سێكی گۆرانخوازی عه‌یار باشی تێدا نابینم.
بونی دوو هێزی چه‌كدار جگه له مه‌ینه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هیچ شتێكی تێدا نه‌بوو. بونی دوو هێزی چه‌كدار براكوژی لێكهوتهوه. بونی ئه‌و دوو هێز بوو هه‌ڵوێسته‌كانی كوردی له‌ئاست سه‌رجه‌م پرسه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی دوو كرت كرد، هه‌ر ئه‌و دوو هێزه كوردستانی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری ناوچه‌كه‌دا دوو ئیداره‌یی سه‌پاند، هه‌ر بونی ئه‌و دوو هێزه ململانێی گیانده ئه‌م حاڵه‌ته نه‌فره‌تیه.
تۆیه‌ك كه بروات به مه‌ده‌نیه‌ت و ره‌فتاری سه‌رده‌مانه بێت وهه‌موو ره‌خنه‌كانت له‌سه‌ر بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌گه‌ری و پێكهوشتنخوازی بنیات نابێت و ئیدیعای گۆرینی به‌ره‌و پیشهوهت كردبێت به هێزی چه‌كدار ده‌یگۆریت؟ ئه‌و به‌هانه و حیجهتانهی ده‌یهێننه‌وه كه خۆیان به دڵسۆزی گۆران ده‌زانن و جگه له لاوازیان هیچی تر به‌دی ناكرێت و جگه له زه‌ره‌ر بۆ خودی گۆران و هاوار و داد‌و بێدادیهكانی له‌ده‌ست هێزه كلاسیهكیهكان هیچی تریان پێ نیه. ئه‌گینا په‌نجا هێزی تر دروست بكه‌ن نه‌ك به‌رگه‌ی هێزی دوو زلهێزه كلاسیكیه‌كه ناگرن به‌ڵكو به‌هانه‌ش ده‌ده‌نه ده‌ستی ئه‌و دوو هێزه كه له‌ناویان به‌رن و خه‌ڵكیش ره‌حمیان پێناكات.
تۆیه‌ك كه پشتت به هێزی گه‌ل به‌ستبێت و له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتو بیت و هێزی خه‌ڵك بیت دووه‌م هێزی جه‌ماوه‌ریت له‌به‌رده‌ستدا بێت. ئه‌گه‌ر بارودۆخه گشتیه‌كه و هۆشیاری میله‌ت و رۆشنبیریه‌كه‌ی تهزكیهت نه‌كات و به‌رگریت لێ نه‌كات له ته‌نگانه‌دا، ئگه‌ر به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ی سه‌رده‌مانه له‌به‌رامبه‌ر هێزی كلاسیكی نه‌وه‌ستیت، كه له قازانجی خۆت و گهلهكهشتدایه، به‌هێزی سێیه‌م كه تازه‌به‌تازه ده‌توانیت به‌رگری له رێكخراوێك بكه‌یت، كه دووه‌م هێزی كوردستانی بونت به ره‌فتاری دیموكراسیانه و مه‌ده‌نیانه به‌ده‌ست هێناوه. بۆیه، ئه‌كه‌ر بارودۆخی بابه‌تی و خودی پشتت نه‌گرێت و، خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت و ده‌نگه‌كانت كۆله‌كه‌ی پشتت نه‌بن، نه‌مانت باشتره. تۆیه‌ك، ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا پشت به هێز ببه‌ستیت كه له قۆناغێكی هه‌ستیاری و گواستراوهداین، زۆر به راشكاوی بۆ خه‌ڵك ده‌یسه‌لمێنیت كه هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ ئانده پێ نیه و، ئهگهرهكانت له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه، تۆیه‌ك كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ناكامڵ له‌قه‌ڵه‌م دابێت و لای تۆ هێزی حزب بێت و هیچ سیفه‌تێكی نیشتمانی پێوه نه‌بێت، هێزی حزبیش لای تۆ میلیشیا بێت، بۆچی بته‌وێت هێزێكی میلیشیایی تر دروست بكه‌یت، ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی شكستی گه‌وره نیه. بۆیه ئه‌گه‌ر پیاوانی زانای نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆران و به تایبه‌تی عه‌قڵی سه‌رده‌میانه‌ی رێكخه‌ره‌كه‌ی رێگه به‌م ده‌نگه نه‌شازانه بده‌ن له قسه زۆر بێ جێكانیان، جگه له قووڵكردنی كێشه‌كانی كوردستان هیچیان بۆ خه‌ڵك نابێت و، هه‌مووان له‌خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه و جه‌ماوه‌ریان ده‌گاته ئهسفهلی سافلین. بۆ خه‌ڵكیش ده‌یسه‌لمێنن كه له پێناو ململانێی حزبی دامه‌زراون و له پێناو ئامانجی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، نه‌ك گۆرانی سه‌رتاسه‌ری و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان، كه خه‌ڵكی وه‌ك ئێمه‌ومانان دڵی پێ خۆشكردون.