گۆڕان باجی هه‌ڵه ستراتیجیه‌كه‌ی خۆی ده‌دات ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 527
پێشتر له دوتوێی سێ نوسیندا باسی ئه‌وه‌م كرد، كه یه‌كه‌م: هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان قازانجی ده‌بێت بۆ هه‌مووان، دووه‌م: هاوپه‌یمانی پارتی و گۆران قازانجی نابێت بۆ هه‌مووان. سێیه‌م: به‌شداری گۆڕان له حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجیه بۆ گه‌لی كوردستان.
دیاره خوێندنه‌وه‌ی واقعی سیاسی ئه‌و كاته، به پشت به‌ستن به مێژووی خه‌باتی ئه‌م لایه‌نانه و ره‌فتار و مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ بارودۆخ و پێشهاته‌كان و، عه‌قڵیه‌ت و سیاسه‌تی سه‌ركرده‌ی ئه‌م حزبانه و دیدگایان بۆ خه‌باتی گه‌لی كوردستان و، ململانێكانیان و روانینیان بۆ دیموكراسیه‌ت و ئازادی و یاسا: له رووی بارودۆخی خودیه‌وه، له‌گه‌ڵ بارودۆخی كوردستان و نه‌بونی ئۆپۆزسیۆن، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ و داهێنانی نوێ له‌م باره‌وه و وه‌زعی ئیقلیمی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه به هه‌رێمه‌وه و بارودۆخی ئابوری هه‌رێم: وه‌ك بارودۆخه بابه‌تیه‌كه، په‌نجه‌ره‌ی تێروانینی ساكار و ساده‌ی من بوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌م سێ لایه‌نه به‌یه‌كه‌وه.
ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی نوسینه‌كان دوباره نه‌كه‌مه‌وه، لێره‌دا ده‌ڵێم: بزوتنه‌وه‌یه‌ك یان حزبێكی تازه هه‌ڵقوڵاوی منداڵدانی ره‌وشێكی وه‌ك كوردستان، له سه‌رجه‌م بواره‌كانیه‌وه و به تایبه‌تیش به سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵكێكی قاڵبوی نێو كۆری خه‌باتی شاخ و، ئه‌و ململانێیه‌ی كه بۆ هه‌مووان روونه چۆن به‌رێوه چوو، تا راده‌ی شه‌ری نێوخۆ، به‌ڵام له‌م كاته‌دا به ریتمێكی نوێوه، پركردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كاروانی حوكمرانی كوردستان بوو، له كاتێكدا كه پێویستیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی وه‌زعی سیاسی و له ئانوساتی تایبه‌تی كوردستانیشدا بوو، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به جوانی پری كرده‌وه و ئۆپۆزسیۆنی سه‌رده‌مانه‌ی داهێنا و گۆڕانكاریه‌كی رێژه‌یی له ره‌وتی ژیانی سیاسی و به‌رێوه‌بردنی كاروباری حزبی له هه‌رێمی كوردستاندا كرد و، ده‌توانین بڵێین، كه نه‌وشیروان موسته‌فا به پێی مێژوو و پێگه و جه‌ماوه‌رێتیی، داهێنه‌ری ئه‌م تازه‌گه‌ریه بوو له كوردستاندا. كارێكی زۆر ماقوڵ و سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ی له لایه‌نی ره‌فتاری ستیراتیجی گشتی كوردستاندا به‌رێوه‌برد و، بۆ یه‌كه‌مجار كاری ته‌واوكاری سیستمی سیاسی دیموكراسی له كوردستاندا ته‌واو كرد، كه هیچ دیموكراسیه‌تێك به بێ ئۆپۆزسیۆن كامڵ عه‌یار نیه له هیچ شوێنێكدا، بۆیه نه‌وشیروان موسته‌فا گه‌یاندیه ته‌واوعه‌یار و، ده‌توانین بڵێین ره‌وتی سیاسی كوردستانی په‌رانده‌وه بۆ قۆناغێكی نوێی پێشكه‌وتوتر، كه به هیچ حزب و كه‌سێكی تر نه‌ده‌كرا.
زۆر كه‌س و ئێمه‌و مانانیش وتمان، به‌شداری كردنی گۆڕان له حكومه‌ت به‌م شێوه و فۆرمه‌وه، به تایبه‌تی به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی موحافزكار، كه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت دیدگای چۆنه بۆ كوردستان و وه‌زعه سیاسیه‌كه‌ی و، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسا و حزبایه‌تی و فكر و فه‌لسه‌فه ده‌كات و، به چ عه‌قڵیه‌تێك سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایی ده‌كات و، له كاتی ته‌نگانه‌دا ده‌ست له چی ناپارێزێتَ، جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو. ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه، به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و حكومه‌تی بنكه فراوان، واته نه‌مانی ئۆپۆزسیۆنێك كه تازه له دایكبووبێت: به‌واتا دوباره له‌نگ كردنی سیستمی سیاسی و دیموكراسی له‌كوردستاندا به نه‌هێشتنی ئۆپۆزسیۆن، كه ئه‌مه نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ش خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و نه‌ش هیچ لایه‌نێكی تردا بوو. به‌ڵكو گه‌وره‌ترین لێدانی ئیدعائهكانی خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش بوو. ئه‌گه‌ر به‌شداری كردنی گۆڕان له حكومه‌ت به چه‌ندین به‌هانه‌وه بوبێت، به‌ڵام سهركیترین هۆكاری به‌شداریه‌كه ترس بوو له لاوازبون و هه‌ڵوه‌رانی كادران و جهماوهرێتیهكهی له لایه‌ك و، به‌وهیوایه‌ی كه له ده‌سه‌ڵات بێت و، لایه‌نی تر جێگه‌ی بگرێته‌وه له ئۆپۆزسیۆن و، تا راده‌یه‌ك هه‌وڵی ده‌دا وه‌ك به‌دیلی خه‌ڵكانی تر ره‌فتار بكات و له‌قه‌ڵه‌م بدات، له لایه‌كی تره‌وه، كه ئه‌مه خاڵه لاوازه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوو له‌م ماوه زۆر كورته‌ی ژیانی سیاسیی‌دا. بۆیه وه‌ك چۆن زه‌ره‌ری به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌ت بۆ خودی خۆی گه‌رایه‌وه و، ئه‌مرۆ باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كورسیه‌كی زۆر كه‌مه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و خه‌ڵكی تر هاوبه‌شی ئه‌و بن، كه‌چی به به‌شداریه‌كی لاواز رازی بوو نه‌ك هاوبه‌شی، یان ئه‌وه‌تا نهیدهازنی كه به‌شداری حكومه‌تێك ده‌بێت كه لایه‌نێكی دیاری ده‌سه‌ڵاته‌كه به‌و نایه‌ته ژێر باری په‌رینه‌وه بۆ دونیای سه‌رده‌م و سیاسه‌تی تازه‌گه‌ری و گواستنه‌وه‌ی كوردستان بۆ قۆناغێكی نوێ و نمونه‌یی له ناوچه‌كه‌دا، یان وه‌ك حزبه كلاسیكیه‌كانی تر ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رچاو گرت. بۆیه وا ئێستا گۆڕان به خۆی باجی ره‌فتار و هه‌نگاوه‌كانی خۆی ده‌دات، نه‌ك خه‌ڵكی تر.
به‌ڵام ئێستاش و له‌م كاته‌دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌توانێت به خۆداچونێك و به سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه، ئه‌م قۆناغه بپه‌رێته‌وه و، سه‌رجه‌م به‌ڕه‌كه بێنێته‌وه ژێر پێی خۆی و، وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی له خه‌باتدا به‌رده‌وام بێت و، قه‌ره‌بوی ئه‌م دوو ساڵه بهفیرۆچوهی بكاته‌وه، تاوه‌كو له بارودۆخێكی باش‌دا به گۆرانێكی هه‌مه‌چه‌شنه‌وه جڵه‌وه‌كه بگرێتهوهدهست، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها به خۆی به‌ڵكو گه‌لی كوردستان به گشتی قازانج ده‌كات.