خه‌ڵك گۆڕانی ده‌وێت به گۆڕینی گۆڕانیشه‌وه ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 514
به پێی سه‌رجه‌م تێۆریه زانستیه‌كان و مه‌نتقی ژیان، به‌رده‌وامی گۆرانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانیه‌وه سونه‌تێكی ژیانه و كه‌س ناتوانێت به‌ری لێ بگرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ورده هاتنه دواوهیهك (بهگێك) بكه‌ین، هه‌ست به گۆرانێكی به‌رچاو له ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێك خاوه‌نی بێت و ده‌بێت هیچ لایه‌ك شانازی به رۆڵی خۆی له سه‌رجه‌م بواره‌كانیه‌وه نه‌كات. ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵام له رووی سیاسیه‌وه بێگومان گۆرانكاری به بژارده و فكر و عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌مانه و بوێری و داینه‌مۆی تایبه‌تی ده‌كرێت.
له كوردستانی تازه ئه‌زمون و زه‌مانی به‌ره‌ی كوردستانی، واقعی سیاسی گۆراوی كوردستان: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هاتنه‌ئارای حكومه‌تی فه‌رز كرد، نه‌ك بیركردنه‌وه و پێشكه‌وتنخوازی هه‌ردوو حزب. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م، خوڵقاندنی شه‌ری نێوخۆیه له پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و باوه‌رنه‌بون به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی، كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت حزب فه‌رمانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م بریاره چارهنوسسازهكانێتی.
گۆران وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی له‌دایكبوی هه‌ناوی ئه‌م بارودۆخه سیاسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كوردستان و، له ده‌رئه‌نجامی ململانێی نێوخۆی حزبی و دروستبونی باڵێكی پێشكوتنخوازی ریفۆرمخوازی تێكه‌ڵبوو به بژارده‌یه‌كی مههنی، سه‌ره‌رای كۆمه‌ڵێك چه‌مك و بیركردنه‌وه‌ی نوێ، به‌ڵام زاده‌ی واقعێكه كه ناكرێت دوور له كاریگه‌ریی بابه‌تیانه‌ی واقع و سیاسه‌ت و كارلێك و لێكه‌وته‌كانی ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بخوێنرێته‌وه. ئه‌مه‌ش له ململانێ سهختهكانیدا له‌گه‌ڵ هێزی موحافزكار ده‌رده‌كه‌وێت، كه زۆر جار له پێناو ئامانجه دوورمهوداكانیدا، نه‌یتوانی خۆی له ده‌ردانه سه‌لبیه‌كانی ئه‌و حزبانه به سه‌ركه‌وتویی لابدات و، ته‌نانه‌ت له تهكتیكهكانیدا هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبی فه‌رمانره‌وا نه‌بوو. ئه‌وه ئه‌گه‌ر له ستراتیجدا هیچ رۆڵێكی گرنگی بۆ رۆشنبیرانی دوور بین ده‌رنه‌كه‌وت و ئامانجه گه‌وره و سه‌ره‌كیه‌كه‌ی لای هیچ كه‌سێك تا ئه‌مرۆش دیار نیه، جگه له گۆڕینی سیاسی.
له‌م ماوه‌یه‌دا و پاش ئه‌وه‌ی پارتی هه‌ستی كرد كه ئاستی جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی له خه‌ته‌ردایه و، هیچ یاسایه‌ك رێگه نادات مه‌سعود به‌رزانی وه‌ك خۆی به سه‌رۆكی بمێنێته‌وه، به‌دوای ئاسانترین رێگه‌دا بوو، تاوه‌كو خۆی له‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه ده‌رباز بكات و، جگه له شه‌خسه‌نه كردنی كێشه‌كه هیچ بوارێك له‌به‌رده‌میدا نه‌ما و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نای بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا برد كه هه‌موو كیشه‌كانی تێدا كورت بكاته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش له پیناو له‌ده‌ستنه‌دانی جه‌ماوه‌رێتی، مكوربونی خۆی له‌سه‌ر ره‌خنه و ململانێی پارتی به‌رده‌وام بوو و، پارتیش ئه‌مه‌ی بۆ هه‌رس نه‌كرا و، به‌ڵكو به هه‌لی زانی كه خۆی له قه‌یرانه حزبی و سیاسیه‌كه‌ی رزگار بكات و، به قه‌یرانێكی نوێ سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان كاڵ بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆران چاوه‌روان ده‌كرا، كه به عه‌قڵێكی كراوه و ره‌فتارێكی دروست كار بكات، بوار نه‌دات به پارتی ئامانجه‌كه‌ی بپێكیت. به‌ڵام وابه‌سته‌یی عه‌قڵی سیاسی سه‌ركردایه‌تی گۆران به هه‌مان بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی دوێنێوه، ئه‌مرۆیان خوێنده‌وه و، له‌گه‌ڵ پارتیدا گه‌یاندیانه ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره.
بۆیه، ئه‌گه‌ر گۆران له‌م قۆناغه به‌دواوه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستیانه بۆ ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ واقعی كوردستاندا نه‌كات، به‌هه‌مان ریتم سیاسه‌ته‌كانی به‌رێوه‌ببات و، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وته جێگیر بێت، كه له رۆژی یه‌كه‌می دامه‌زراندنیه‌وه له‌سه‌ری ده‌روات، ئه‌وه به قه‌تیس كراوی له‌نێو عه‌قڵی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كۆنه سیاسی شۆرشی نوێ و خاوه‌ن مێژووی بێگه‌رد ده‌مێنێته‌وه و، هیچ قازانجێك ناكات. ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی گۆران كه وه‌ك نمونه‌ی سه‌ركرده‌ی نوێ تا ئێستا له‌سه‌ر شاشه‌كان ده‌بینرێن و رای خۆیان ده‌رده‌برن و، له بریاره چاره‌نوسسازه‌كاندا هیچ به‌ده‌ستن، ده‌بێت به گۆرانێكی ریشه‌یی له كاركردنیان گۆران بگۆرن و به هاوكاری حه‌ره‌سه كۆنه‌كه و به عه‌قڵی نوێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن. بۆیه گۆڕان پێویستی به گۆرینی شێواز و چۆنێتی كاری سیاسی نێوخۆ و ده‌روه‌ی خۆی هه‌یه. واته گۆرانكاری له به‌رێوه‌بردن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و رووداوه‌كان و گۆرانكاریه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌زعه به‌رێبكه‌ن، ده‌بێت پاش رونبونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م رووداوانه، گۆران كار له‌سه‌ر كاروباری نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆیشی بكات. ئه‌گینا خه‌ڵك زۆر پرن له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و پێویستیان به مۆدێلێكی نوێی سیاسه‌ته، كه گۆرانی هه‌مه‌ره‌نگی سه‌ره‌كی ژیانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرێت. ئه‌گینا حزبه موحافزكاره‌كان له راستیدا زۆر لاوازن له رووی جهماوهرێتیهوه و ته‌نها به دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ئه‌ندامانیه‌وه به‌ندن، دوور له هه‌ر بیروبۆچون و تازه‌گه‌ریه‌ك. به له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری میله‌ت، تاكه ئه‌ركی سیاسی گرنگی حزبی نوێ و گۆرانخواز، په‌روه‌رده و رێنمایی خه‌ڵكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك، ئه‌مه‌ش تاكه رێگه‌ی جێ له‌قكردنی چه‌واشه‌كاریی ده‌سه‌ڵاتخوازه موحافزكارهكانه. بۆیه ده‌بێت گۆران له‌م باره‌دا گۆرانێكی ریشه‌یی له‌خۆی بكات، نه‌ك ته‌نها گرنگی به ململانێ حزبی بدات و كێبركێی لایه‌نه‌كانی تر بكات. واته ئه‌گه‌ر گۆران له‌م ململانێه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی موحافزكاردا هه‌ر ده‌رئه‌نجامێكی به‌ركه‌وت، ده‌بێت ستراتیجی خۆی بگۆرێت و بۆ چه‌ند ساڵێكی تر پلانی هه‌بێت و ململانێی ئه‌مرۆ به شتێكی لاوه‌كی سه‌یر بكات و، وه‌ك ته‌كتیك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.