ئێستاش ده‌پرسین: به‌شداریت له حكومه‌ت هه‌ڵه نه‌بوو گۆران؟ ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 536
بۆ ئه‌وه‌ی له‌یادی نه‌كه‌ین و به‌بیری خۆمان بێنینه‌وه. له‌و كاته‌دا كه گۆران رێككه‌وتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتیدا كرد و به‌و پێیه به چه‌ند وه‌زیرێك به‌شداری كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی كرد، به گفتوگۆ و نوسین و چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان، وتمان: ئه‌م به‌شداریه هه‌ڵه‌یه و تا ئێستا زه‌مینه له‌بار نیه بۆ به‌شداری راسته‌قینه و كارا و گۆرینی سیستمی سیاسی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و په‌رینه‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ، گۆرانخوازان نارازیبون له راوبۆچونهكانمان و ته‌نانه‌ت زۆرێكیان توره‌ش بوون. ئێمه راكانمان له سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سیاسی و واقعی ئه‌وسا و ئێستای كوردستان و وه‌زع و مامه‌ڵه‌ی حزبه‌كانی تر و به‌تایبه‌تی پارتی بنیات نابوو، به‌ڵام برایانی گۆران له خۆشیا گه‌شكه‌یان كردبوو وه‌ك یه‌كێتی چۆن له به‌شداری كردنیان له حكومه‌ت به ئامرازی رزگاركردنیان له تهنگوچهڵهماكانیان ده‌زانی و وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شداری گۆران له حكومه‌ت به‌شه كێكه‌كه‌یان كه‌م ده‌كاته‌وه خۆیان خسته گۆشه‌یه‌كی زۆر ته‌سكه‌وه له به‌شداری كردن له حكومه‌تی سه‌لكه فراوان. وتمان تا ئێستا قۆناغی گۆرانكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ره‌تی ژیانی سیاسی كوردستان ناهتۆته ئاراوه و به به‌شداری وه‌زیرێك و دوان هیچ كاریگهریهكتان نابێت و ئه‌و دروشمه‌ی شه‌و و رۆژ دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه بواری هاتنه‌دی نامێنێت و، ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌لات په‌كده‌خه‌ن و ده‌بنه شه‌ریكه به‌شی گه‌نده‌ڵی و سه‌رجه‌م كه‌موكورتی و كاره نابه‌جێكانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێوه‌ش، له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێك شه‌خسی سه‌ر به‌خۆتان قازانج ده‌كات و به‌س. وتمان كه تۆ هیچ جومگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتت به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت كه توانای گۆرانكاریت پێ ببه‌خشێت چ گۆرانێك ده‌كه‌یت. وتمان به‌شداریتان ته‌نها له شكڵ و توێكڵدا ده‌بێت و هیچ قازانج به میله‌ته‌كه نابه‌خشن، وتیان چوار ساڵی ئارامیمان ده‌وێت و ده‌توانین زۆر شت بكه‌ین. وتمان به‌م هه‌نگاوه شه‌قێك له پرۆسه درێژ خایه‌نه لهسهرخۆكهی گۆرانی سروشتی سیستمی سیاسی كوردستان ده‌ده‌ن، وتیان نیوه‌ی هه‌نگاوه‌كان ده‌برین. وتمان دواتر هاوارتان لێ هه‌ڵده‌ستێت كه‌س به دادتانهوه نایه‌ت، وتیان ئێمه پشت به جه‌ماوه‌ری خۆمان ده‌به‌ستین. وتمان به وه‌زیر و دوو وه‌زیر زه‌مینه‌ی گۆرانكاری ستراتیجی له كوردستاندا ده‌مرێنن، وتیان هیچ كارێك به یه‌كجار به یه‌ك هه‌نگا و ناكرێت. وتمان با قۆناغی چه‌سپاندنی كاری ئۆپۆزسیۆن تۆكمه‌تر بێت و جه‌ماوه‌ر حوكم بكات و زۆرینه دروست بكه‌ن و به ته‌واوی له قۆناغه‌كانی تر بیگۆرن، وتیان به راستی پێمان ناكرێت و جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارنمان لێمان هه‌ڵده‌وه‌رێن. وتمان ئه‌م به‌شداریه زه‌ره‌ری له قازانجی زیاتره، وتیان مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتیدا وه‌ك یه‌كێتی نابێت و ناچینه ژێر ركێڤی پارتیه‌وه له شوێنی خۆی ده‌یوه‌ستێنین. وتمان یه‌كێتی زۆر هه‌وڵی دا سه‌ركه‌وتو نه‌بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخه بابه‌تیه‌كه له كۆی گشتی هۆشیاری میله‌ت نه‌گه‌یشتبوه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی جه‌ماوه‌ر باشتر هه‌ڵبژێرێت، نه‌ك به پێ ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و حزبی. زۆرمان وت و وتیان و وه‌ڵامیان بۆ هه‌موو وتمانێكیان هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌ركه‌وت كێ له‌سه‌ر راست بوو؟ ئه‌مرۆ ده‌ركه‌وت نه گۆرانكاری كرا ونه‌ش سیستمه‌كه گۆرا و نه‌ش پارتی له كه‌لی شه‌یتان هاته خوارێ. گرنگترین شت ئه‌وه بوو كه وتمان هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستمان دامێنتان با قۆناغی گۆرانكاری گشتی كورت بكه‌ینه‌وه و به هه‌ڵه‌ی ستراتیجی كاروانی گۆرانكاری نه‌وه‌ستێنین، به‌ڵام هاوار و قسه‌ی ئێمه دادی نه‌دا و به‌شداریان له چوار ساڵی ئارامیان كرد و سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتیان دووباره كرده‌وه و، داخه‌كه‌م ئارامیهكه نه‌گه‌یشته دوو ساڵی ته‌واو. . خوا چاكی كات!