له یادی شۆرشی ئه‌یلولدا بۆچی هه‌ردوو شۆرشه‌كه‌یان گه‌یاند به‌م حاڵه؟ … عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 615
ئه‌گه‌ر حزب جۆره رێكخستنێكی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی هاوبیرو بۆچون و رێباز و فكر و فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆجیا بێت، كه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی پێشه‌نگایه‌تی و تازه‌گه‌ری و له چوارچێوه‌یه‌كدا چالاكی بنوێنن، ئه‌گه‌ر نیازیان هه‌ڵگیرسانی شۆرشیش بێت، به‌ڵام باش ده‌زانن مه‌رج نیه شۆرش ته‌نها به حزب بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی باش له پاڵنه‌ره‌كانی شۆرش له‌بار بێت. ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته كه له‌و نێوه‌نده‌دا فاكته‌رگه‌لێك بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵگیرساندنی خۆی پێویسته، له رووی خودی و بابه‌تیشه‌وه.
پارتی دیموكراتی كورد و پاشان گۆڕانی ناوه‌كه‌ی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و به‌توانای فكری ئاست به‌رز له‌چاو ئه‌و كاته‌ی كوردستان، قازانجێكی باشیان له ره‌وتی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بینیبو و ته‌نانه‌ت له حزبی هیوا و كاژیك و هه‌تا دوایی، پێكهات و، له پێناو جه‌ماوه‌ریبونی حزبه‌كه، خۆیان خسته ژێر ركێڤی خوالێخۆشبوو مه‌لا موسته‌فای بارزانیه‌وه. له‌به‌ر ناو و پێگه‌ی ئه‌م پیاوه و رۆڵ و توانای كۆمه‌لایه‌تی و له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی حزبه‌كه وناسینی به خه‌ڵك، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان نا، به‌ڵام خودی مه‌لا موسته‌فا له وهزعێكدا بوو و حزبه‌كه‌ش له بارودۆخێكی تر و واقعێكی تردا. وای لێهات كه ناكۆكی نێوان دامه‌زرێنه‌ران و خه‌ڵكی رۆشنبیری نێو حزبه‌كه و ره‌فتاری مه‌لا موسته‌فا لێكدان و یهكتربری گه‌وره‌یان تێدا بكه‌وێت و، هه‌میشه مه‌لا موسته‌فا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و دوور له گرنگی حزبه‌كه له ناو خه‌ڵكدا ره‌فتاری ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی حسابێك بۆ كاری حزبایه‌تی و پێداویستیه حزبیه‌كان بكات و هه‌ر ئه‌و بوو بریاری له زۆر شتی چاره‌نوسسازی ئه‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ پێداویستی حزبه‌كه‌ش بكات و، منه‌تیشی به هیچ كه‌سێك نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ڵگیرسانی شۆرشیش، زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت كه بۆچی و له پێناو چیدا له‌و كات و ئان و ساته‌دا هه‌ڵگیرسا. بۆیه ناكۆكی نێوان خه‌ڵكه دیاره‌كه‌ی نێو پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی له سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای فكری و سیاسی جیاواز بوو، نه‌ك ململانێی رۆژانه و كاروباری ئیداری، بێگومان به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ته‌سكیش رۆڵی خۆی هه‌بوو تێیدا. ئه‌مه‌ش وای لێهات شۆرش هه‌وراز و نشێو و جیابونه‌وه‌ی تێ كه‌وت و تا دواجار له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری خودی حزبی و شۆرش به گشتی و سه‌ركردایه‌تی، به‌و ده‌رده برا.
كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران رۆڵی گه‌روه‌ی خۆی هه‌بوو له نه‌هێشتنی بێهودهبونی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا به نهێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای پێشكه‌وتنخوازی ئه‌و ئان و ساته‌و وه‌زعه گشتیه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كه هه‌نگاوه‌كانی پیاده ده‌كرد، تا دواجار به‌هۆكاری هه‌مه‌چه‌شن، په‌رشوبڵاوی تێكه‌وت و ده‌توانین بڵێین له‌به‌ر شه‌هیدبون و له سێداره‌دانی سه‌ركردایه‌تیه راسته‌قینه‌كه‌ی و رۆشنبیر و خاوه‌ن بیروباوه‌ره ره‌سه‌نه‌كه‌ی، هه‌رچه‌ند تا راده‌یه‌ك وه‌ك رێكخستنێكی تۆكمه مایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كگرتووی خاوه‌ن بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا دروست بێت، كه دوور له سه‌ركرده‌ی كاریزما، كاروباری خۆی رایی بكات. به‌و شێوه‌یه و به هه‌وڵی تاككهسی ئه‌م و ئه‌و و خه‌ڵكه كۆنه‌كه‌ی شۆرشی ئه‌یلول و رۆشنبیرانی زه‌ده‌ی شۆرشی كۆن، شۆرشی نوێ هاته ئاراوه و، كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانیش رۆڵی یه‌كه‌م و گه‌وره‌ی گێرا، بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كی خاوه‌ن بریاری تێدا دروست بێت، پاش ئه‌وه‌ی كه شه‌هید ئارام شه‌هید ده‌بێت، ئه‌م حزبه‌ش ده‌كه‌وێته ده‌ستی قه‌ده‌ر و تا دواتر هه‌روه‌كو هه‌مان هه‌ڵه‌ی شۆرشی كۆن ئه‌م شۆرشه‌ش ده‌درێته ده‌ستی حه‌ره‌سه كۆنه‌كان و خه‌ڵكانی په‌روه‌رده‌ی واقیع و بارودۆخ و ململانێی شۆرشی كۆن، به شێوازێكی نه‌ختێك جیاواز.
هه‌ر له دوباره سه‌رراست كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سودمه‌ندی شۆرشی كۆن و هه‌وڵدانیان بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شۆرشی نوێ، خه‌ڵكی خوێن گه‌رم و خاوه‌ن فكر و عه‌قڵیه‌تی نوێ بونه قوربانی كاریزما و، شورش ته‌سلیمی واقعه‌كه كرایه‌وه و تا دواجار به‌هه‌مان ده‌ردی شۆرشی كۆن، واته شۆرشی ئه‌یلول برا.
بۆیه گرنگترین ده‌رس و په‌ندی ئه‌م شۆرشانه، ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت نه‌وه‌ی نوێ خۆی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی كارا ته‌یار بكات و ئه‌گه‌ر شۆرشێكی نوێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و زیاتر به شێوازێكی ئاشتیانه‌ی سه‌رده‌مانه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی دیموكراسیانه و دوور له خوێن و ماڵوێرانی هه‌ڵگیرسا، زۆر پێویسته و ئه‌ركێكه له ئه‌ركه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان، كه به خۆیان سه‌ركردایه‌تی شۆرشه‌كه بكه‌ن و هیوادارم شۆرشێكی ئاشتیانه‌ی جه‌ماوه‌ریانه‌ی زانستیانه‌ی عه‌قڵی ئه‌لكترۆنی بێت، كه بوار بۆ دزینی نه‌هێڵنه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه بیر و عه‌قڵ و فكر كۆنه‌كه‌ی شۆرشه كۆنه‌كان (شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشی نوێی 1975) . پاش چه‌ندین ده‌یه ئه‌م سهكردایهتیه به شێواز ههمهجۆر و ره‌نگه و یه‌كجۆره له واقیعدا، ده‌ریان خست كه ناتوانن شۆرش به‌رن به‌رێوه و بیگه‌یه‌ننه دوامه‌نزڵگه و حاڵی خه‌ڵكیش له ده‌رئه‌نجامی خۆ فه‌رز كردنیان به‌سه‌ریاندا له‌م وه‌زعه‌ی ئێستا باشتر نابێت، چاوه‌رێین و هیوادارم تاوه‌كو له ژیاندا ماوم ئه‌م شۆرشه سه‌رده‌میانه له دووره‌وه ببینم كه نه‌وه‌ی نوێ به عه‌قڵیه‌تی پێشكه‌وتنخوازی و ئه‌لكترۆنی خۆیانه‌وه سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن و بیبه‌ن به‌رێوه، هه‌رچه‌ند زۆرێك بیهوده‌یی له ده‌موچاوی گه‌نجان ده‌بینم وه‌ك ئێستا رێگه‌ی هه‌نده‌ران ده‌گرنه به‌ر، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجانه‌ی قاڵبوی دونیای سیاسه‌ت و فكر و فه‌لسه‌فه و شۆرشگیری نوێن، ئه‌گه‌ر به ژماره كه‌میش بن كاریگه‌ریان زۆره و ده‌توانن له هه‌نگاوی گۆرانكاری له كوردستاندا رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ر بگێرن، با بزانین نه‌وه‌ی نوێ دواجار له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره له پێستیان دێنه‌ده‌ر و چی ده‌كه‌ن و به چی ده‌گه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.