له رۆژنامه‌وانێكی خۆ به زانا و دانا زانم بیست، ده‌یوت: ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود سه‌رۆك بێت یان نه‌بێت سنوری دیگه‌ڵه له روی دوو ئیداره‌یی و زاڵبونی هه‌ردوو لایه‌نی زلهێزه چه‌كداره‌كه‌ی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. كڵۆڵی ئێمه‌ی كورد له‌وه‌دایه كه به كورتبینی و قه‌تیسبونی عه‌قڵیه‌تی ته‌سك و په‌روه‌رده‌ی حزبی و ململانێیه ته‌سكه‌كانی كوتله‌بازی و حزبایه‌تی و لایه‌نگری ئه‌م لاو ئه‌ولا و فكری بهرژهوهندخوازانهوه به‌ناوی زانسته‌وه شیكردنه‌وه ده‌كه‌ین و، خۆمان به گه‌وره‌ترین عه‌قڵمه‌ند و زانای سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و زانستی مرۆڤایه‌تی و ژیانی خه‌ڵك ده‌زانین و، خۆمان به هیچ بلیمه‌تێك ناگۆرینهوه.
بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز بیر لهرهههند و دووراییه‌كانی چه‌سپاندنی یاسا و سیستمی سیاسی گونجاو و، رێگه و چۆنێتی نه‌هێشتنی ئه‌م هه‌موو جیاوازیانه بكه‌ینه‌وه. به بێ ئه‌وه‌ی یاری به یاساوه بكرێت، یاسای گشتگیر له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك بسه‌پێت، له تێروانین و دیدگای ته‌سكی چه‌ندین ساڵه‌ی ململانێكانی كوردستانهوهبۆ مه‌سه‌له‌كان بروانین. بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز بیر له چه‌ند هه‌نگاوێكی پاش پیاده‌كردنی یاسا و زاڵبونی داموده‌زگه‌یی كوردستان بكه‌ینه‌وه و، پێشبینی هیچ شتێك بكه‌ین و، ئاگامان له گۆرانكاریه‌كانی دوای پیاده‌كردنی یاسای گشتی و سیستمی سیاسی راسته‌قینه بێت، به‌راست و چه‌پ به‌سه‌ر رۆڵی یاسادا تێده‌په‌رین و ته‌نها خۆمان به رۆڵی كه‌س و حزبه‌وه له سه‌ر بابه‌تی یه‌كپارچیی كوردستان ده‌به‌ستینه‌وه.
با تۆزێك به هاوكێشه‌ی زانستیانه وردی كه‌ینه‌وه: با رۆڵی بێلانهكانیش دوور خه‌ینه‌وه كه تا حزب به‌م شێوه‌یه هه‌بێت، هیچ بێلایه‌نێك جێگه‌ی نابێته‌وه: سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراوی هه‌بێت، به‌ده‌ستی كاندیدی لایه‌نێكه‌وه بێت، كوردستان دوور بوو له قۆرخكاری حزبی و شه‌خسی و له‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له دیموكراسی ده‌رۆیشت، پله‌و پایه‌كان به پێی یاسا و دسه‌ڵاته سنورداره‌كانی هه‌ر پله‌یه‌ك دابهشكراببێت، هه‌ر پله‌یه‌ك به‌ده‌ست حزبێكه‌وه بێت، یان تاكه حزبێك زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناو سه‌رجه‌م پله‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد. یاساكان به پێی روانین بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و ناوچه‌كان وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ كرا، ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه له كاتی به‌رقه‌راربونی یاسا و دابه‌شبونه یاساییه‌كاندا. له‌و كاته‌دا ده‌توانین نه‌ك جیاكاری و دوو ئیداره‌یی و سنوری دیگه‌ڵه بسرینه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێكی شیاو ده‌توانێت له هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت له بیری دیگهڵهبینی دابرێت، بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌و شار و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه و حزب و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت رۆَڵی جیاكاری ببینن. ئه‌مه‌ش خه‌یاڵ نیه و هیچ كاتێك یۆتۆبیانه بیرمان لێ نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگای ئاسایش و وه‌زیره‌كان كه پێی توانا و شاره‌زایی دابنرێت هه‌رچه‌ند سهربهحزبهكانیش بن و، ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له موحاسه‌سه‌ی حزبی و سازان رزگاری بێت و، له رێكه‌وتنی دوور له شایسته‌ی ئینتخابی ده‌ربكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی داواده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی عیراق له موحاسه‌سه‌ی تایفی و ئیتنی ده‌ربكرێت. ئه‌وكاته نه‌ك سنوری دیگه‌ڵه له‌بیرده‌چێته‌وه به‌ڵكو هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك له خاڵێكدا چر ده‌بێته‌وه كه چۆن زنجیره چیاكانی حه‌مرین بكه‌نه سنوری ره‌سمی دیاریكراوی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان. به‌ڵی به خۆ قوتاركردن له تێروانینی ناوچه‌گه‌ری و حزبایه‌تی ته‌سك له رێگه‌ی به یاسایی و داموده‌زگه‌یی كردنی كوردستان تاكه چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م درهدهكان ده‌كرێت، نه‌ك بۆ دانانه‌وه‌ی كه‌سێكی دیاریكراو له شوێنێكی دیاریكراوداپشت به‌ستن به كاریزما و به‌ناو سومبول و كه‌سایه‌تیه حزبی و كۆمهڵایهتیهكاننامێنێت، به‌ڵكو پله‌كان ده‌بنه ته‌كلیف. به پێچه‌وانه‌وه، به‌رده‌وام بیرمان نه‌ك له سه‌ر دیگه‌ڵه ده‌مێنێته‌وه به‌ڵكو كورت ده‌كرێته‌وه بۆ نێوان ناوچه عه‌شایه‌ری و شاروشارۆچكه‌كان و ته‌نانه‌ت گه‌ره‌كه‌كانی ناوشاره‌كانیش، به پێی بونی كه‌س و لایه‌ن و خه‌ڵكی ده‌سترۆیشتوی ئه‌و ناوچانه. له مێژوودا زۆر ململانێی نابه‌جێی هه‌مه‌چه‌شنی له‌م جۆره‌مان بینیوه و ته‌نانه‌ت باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری جیاوازی كه‌سایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی جێگه و ناوچه جیاوازیه‌كانی كوردستانیش پاڵنه‌ر ده‌بن بۆ زیاتربونی ئه‌و دابه‌شبونه هه‌مه‌جۆرانه‌ی كه ئێستا له كوردستان بهقهراره، جگه له دێگه‌ڵه‌ی داماو.