ئه‌گه‌ر به یاسا هاتویت به یاساش ده‌رۆیت ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 1611
به‌رێز مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ڵێت: به كوده‌تا نه‌هاتوم تا به كوده‌تا برۆم. له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه هیچ به‌رپرسێك به كوده‌تا نه‌روات و، هه‌ر له بنه‌ره‌تدا باوی كوده‌تا و شۆرشی عه‌سكه‌ری و ده‌ركردن و راماڵین و سرینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌ماوه.
به‌ڵی ئه‌گه‌ر دوو خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی به یاسایی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و هیچ خه‌وشێكی له‌سه‌ر نه‌بێت به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ی ژماره 1 ساڵی 2005، به‌ڵام درێژكردنه‌وه‌ی دووساڵی پاش دووخولهكه و به پێی یاسای ژماره 19ی ساڵی 2013 ی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی، قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ده‌توانرێت به یاساش ره‌تبكرێته‌وه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین و له‌به‌ر خاتری خاترداران و بارودۆخی تایبه‌تی كوردستان به یاسایی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه، ئه‌ی به‌چ پێوه‌رێكی یاسایی ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌ش بوارێكی بۆ دووباره بونه‌وه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی بهێشتایه‌ته‌وه و نه‌نوسرایه یارای دووباره بونه‌وه‌ی نیه، ده‌كرا چه‌ند قسه‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت.
ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی لۆجیكی گفتوگۆی ئه‌م یاسایه بكرێت، ئه‌گه‌ر یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2013یاسایه‌كی یاساییه و له‌چوارچێوه‌ی یاسای باوه‌رپێكراو و له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و هۆكاری زه‌روره‌تی ده‌رچواندنی راست و دروستی یاسایی حسابی بۆ كرابێت، ده‌بێت دان به یاسایی بونیدا بنێیت و، ده‌بێت به پێی برگه‌كانی كاروباری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایی بكه‌یت و باوه‌رت به‌سه‌رجه‌م برگه‌كانی بێت، ئه‌گه‌ر به نا یاسایی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، ئه‌وه ده‌بێت له پیش چاوی خه‌ڵك بڵێیت ئه‌م دوو ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به پێی هه‌ر یاسا و عورف و عاده‌تێك یاسایی نیه، یان ئه‌و برگه تایبه‌ته‌ی كاری پێ ناكه‌ین یان به یاسا ئه‌م یاسایه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌گینا كه‌س هه‌وڵی كوده‌تای نه‌داوه و كه‌س دژایه‌تی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود دا نیه، به‌ڵكو له كاتی هه‌نگاونانی سه‌ره‌تایی بۆ دامه‌زراندنی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی بنیات نه‌نرێت، وه‌ك هه‌ر بینایه‌كی فشه‌ڵ به‌رگه‌ی نه‌رمه بایه‌كیش ناگرێت. بۆیه ده‌بێت خودی كاك مه‌سعود پشتگیری راسته‌وخۆی به یاسایی كردنی به‌رێوه‌چونی كاروباری هه‌رێم بكات و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك له‌به‌ر چاو نه‌گرێت و كاردانه‌وه‌ی تاكه‌كسی بخاته.
ئه‌گه‌ر له هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌كانی تر جۆره رهنگوبۆیهكی سیاسی له‌مه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی كرابێت و، خرابێته خانه‌ی ململانێی حزب و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانه‌وه و گه‌نجانه و به نه‌زانی و، له‌به‌رچاونه‌گرتنی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل كه‌سایه‌تی سه‌ركردایه‌تی سیاسی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی له‌به‌رچاو نه‌گیرابێت، ده‌بێت خودی كاك مه‌سعود گه‌وره‌یی و یاسا ناسی و باوه‌ربون به كاره یاساییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستاندهربخات و، چه‌مكی پشتبه‌ستن به هێزی یاسا بۆ هه‌مو لایه‌ن و كه‌سایه‌تێكی كوردستان و ته‌نانه‌ت هاوڵاتی ئاسیی بسه‌لمێنێت. بۆیه وه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له كۆبونه‌وه ی حزبه‌كان دزه‌یان كردوه، زۆر شت له هه‌ڵوێستی كاك مه‌سعود ده‌خوێندرێته‌وه كه په‌یوه‌ندی به یاسایی و نا یاسایی ره‌فتاره‌كان نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خودی خۆی و ره‌فتاری لایه‌نه‌كانی تره‌وه هه‌یه، ئه‌گینا بۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كان سه‌بریان هه‌بوایه تا 20ی ئاب به‌خۆی ئه‌م پرسه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرد و ئه‌م مارجانهی نه‌ده‌بوو. بۆیه ده‌ڵێین ئهگهرپرسێك كه په‌یوه‌ندی به دوارۆژی میله‌تێكه‌وه هه‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی كردبێت، نابێت له پێناو عورفێكی شه‌خسی وبه كاردانه‌وه یان تۆڵه كردنه‌وه پرسی گشتی كوردستان بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه و، هه‌نگاو و بیركردنه‌وه‌ت له‌سه‌ر بهرژهوهدیه باڵاكانی كوردستان بكه‌وێته‌وه.
بۆیه ده‌ڵێم، دانیشتنی سه‌ركردایه‌تی سیاسی باڵای كوردستان و ره‌وینه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته گرژه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی باری سایكۆلۆجی سه‌ركرده‌كه و تاكه‌كه‌سه كاریگه‌ره‌كان وه‌زعه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و نیوه‌ی پرسه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات و خه‌ڵك له دڵه راوكێ رزگاری ده‌بێت. ئه‌گینا هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شه‌یی و نه‌رم ونیان نه‌بون و باری ده‌رونی و سایكۆلۆجی كه‌سیان له‌به‌ر چاو نه‌گرت به تایبه‌تی كاك مه‌سعود، به‌ڵام له كرۆكدا یاسیی بوون و هیچ تانه‌یه‌كی یاساییان له‌سه‌ر نادرێت و هیچ پهڵهیهكیشیان له‌سه‌ر نیه.