ده‌شێت یاساناسێك پێچه‌وانه‌ی یاسا قسه بكات؟! ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 620
زۆر به داخه‌وه له دوكتۆرێكی پسپۆری یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه راو بۆچونێكم بیست كه‌دووره له عورفی قسه‌كردنی یاساناسان و، ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ راستگۆیی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كاری خۆی رایی بكات، كه هه‌ر پسپۆرێكی تایبه‌ت به هه‌ر رشته‌یه‌ك بێت، وه‌ك خۆی شرۆڤه‌ی هه‌ر بابه‌تێك بكات كه تایبه‌تمه‌نده لێی، نه‌ك سیاسه‌ت له سه‌روی هه‌موو پسپۆریه‌كه‌ی و هه‌ر شتێكه‌وه دابنێت، نه‌خاسمه له بواری یاسا و، به‌تایبه‌تی چونێتی تێپه‌راندنی یاساكان.
له‌هه‌موو دونیادا نه‌بووه و نیه كه یاسا ئه‌گه‌ر ئاسایی بێت یان خاوه‌ن ره‌هه‌ندی ههمهجۆر و به تایبه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، له جێگا‌و رێگای یاسایی تایبه‌تی خۆی ده‌ربكرێت و، به هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نیه خۆی له سه‌روی ئه‌و رێگا یاساییانه دابنێت و، بۆ مه‌رامێكی سیاسی یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی حزبی یان شه‌خسی، یان به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كان، رێوشوێنه یاساییه‌كان بگۆرێت، به تایبه‌تی به نیازی ئامانجێك، بیه‌وێت گۆرانكاری له ئالیه‌تی جێگیركراو و باورهپێكراوی یاسایی ده‌رچواندنی یاساكه بكات.
هه‌ر یاسایه‌ك ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان وه‌ك جێگه‌ی تایبه‌تی تێپه‌راندنی یاسا خۆی، به خودی یاسا و به عورفیش له هه‌موو دونیا رێكده‌خرێت و، هیچ شوێنێكی دی جێگه‌ی په‌رله‌مان ناگرێته‌وه بۆ به یاساییكردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك، به‌ڵام كه تۆ له‌به‌ر هه‌ر پاسا و و هۆكارێك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له په‌رله‌مان بسێنیته‌وه و ئه‌گه‌ر به بیانوی راوبۆچونی خه‌ڵكی دهسترۆیشتوش بێت، هیچ رێز و سه‌روه‌ری و تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بۆ یاسا و په‌رله‌مان و سیستمی سیاسیش ناهێڵیته‌وه.
یاسایه‌ك سروشتی ده‌ستوری هه‌بێت و هه‌مه ره‌هه‌ندی له خۆ هه‌ڵگرتبێت، ده‌كرێت له شوێنی سروشتی خۆی و به یاسایی تێپه‌راندنی لابده‌یت و گفتوگۆ و مشتومری له‌باره‌وه بۆ شوێنی تر بگوازیته‌وه؟
ئه‌گه‌ر به ناره‌سمیش ئه‌و كاره كرا ده‌كرێت به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا فه‌رزی كه‌یت؟ ئا له‌و كاته‌دا وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان چی لێ ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌مه كرۆكی پێششێلكاری خودی یاسا نیه كه ده‌بێت له سه‌روی هه‌موانه‌وه بێت؟ له‌و كاته‌دا په‌رله‌مان به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان ده‌مێنێته‌وه؟ یان حزبه‌كان له هه‌مان كاتدا نابنه په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ كردن؟ ئه‌گه‌ر كه‌س و حزبه‌كان خۆیان له‌سه‌روو په‌رله‌مان ده‌زانن و به خۆیان ناچنه په‌رله‌مان، بۆچی باسی سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن و خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن؟
بۆیه راو بۆچونی پسپۆری تایبه‌تمه‌ند به تایبه‌تی یاساناسان له سه‌ر پسپۆریه‌كه‌ی خۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی وه‌ستابێت، كۆی گشتی پێگه و عه‌قڵیه‌تی یاساناسانی كوردستان ناخاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌م هه‌ڵوێست و بۆچون و شرۆڤه به‌رژه‌وه‌ندخوازانه، یاساناس به خۆی پێشێلكاری زه‌قی یاسا ده‌كات و شه‌رعیه‌تی سه‌روه‌ری یاساش ده‌خاته ژێر هه‌زار و یه‌ك پرسیاره‌وه؟
له‌م باره‌وه یاساناسێكی كوردستان نه‌ك خه‌ڵكێكی تر، گفتوگۆی حزبه‌كان به شوێنی یاسایی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بزانێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م یاسایه سروشتی ده‌ستوری هه‌یه!! ئه‌م پسپۆره چی ناوده‌نێیت؟ یاساناس یان سیاسه‌تمه‌دار؟ چه‌واشه‌كار یان راستگۆ؟