بۆ خاتری مێژووی بنه‌ماڵه‌كه‌ت ره‌فتاره‌كه‌ی مالكی دووباره مه‌كه‌وه ... عیماد عه‌لی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- عیماد عەلی
- Hits: 560
كه‌س نیه ره‌فتار و هه‌ڵوێستی مالكی له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقی پاش دوا هه‌ڵبژاردن له‌بیر نه‌بێت، باشه ئه‌گه‌ر مالكی وه‌ك سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی حه‌قی خۆیشی بوو وه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردرێت، به‌ڵام خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان به هه‌ڵوێستی مالكی رازی نه‌بوون و دواجار به‌شێوه‌ی سازان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و حه‌یده‌ر عه‌بادی جێگه‌ی گتهوه.
ئێمه له‌و كاته‌دا به چه‌ندین مه‌قالی عه‌ره‌بی و كوردی ره‌خنه‌ی توند گرت و لۆمه و سه‌رزه‌نشتمان كرد و به سه‌ره‌تای بنیاتنانی بناغه‌ی دیكتاتۆری نوێی عیراقمان له‌قه‌ڵه‌م دا و، سه‌رجه‌م رۆشنبیرانی عیراق رۆڵی خۆیان گێرا له‌و مه‌سه‌له‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیران به وردی بخه‌ینه‌وه بیری خۆمان، جوان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت تاكه لایه‌نێكی كوردستان كه زۆرترین قسه و ناو و ناتۆره و هه‌ڵوێستی توند و ته‌نانه‌ت وه‌ك خه‌تی سووری دانابێت و پێداگری له ره‌تكردنه‌وه‌ی راسپاردنی مالكی ده‌كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.
وا ئێستا هه‌مان هه‌ڵوێست و به هه‌مان بابه‌ته‌وه له كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه به مه‌رجێكیش كه پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستا له په‌رله‌مان زۆرینه‌ش نیه و هه‌ر چوار لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه له‌گه‌ڵیدا نین، چ جای ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك نیه بواری مانه‌وه‌ی بدات چ یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2005 یان ژماره 19 ساڵی 2013 و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه با راشكاوی تێدا هاتوه كه یارای دووباره درێژكردنه‌وه‌ی نیه، به‌ڵام پارتی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خستۆته گه‌ر كه به‌هه‌ر نرخێك بێت مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه.
بۆیه پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم به خۆی له پێناو مێژووی خۆی و بنه‌ماڵه و حزبه‌كه‌ی به‌و سیاسه‌ته‌دا بچێته‌وه و ده‌ردان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م هه‌ڵوێسته باش دراسه‌ت بكات و مێژووی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له بیر بێت و خۆی بخاته جێگه و هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی مالكی و نه‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی روو سوری تێدا نه‌مێنێته‌وه.
شاعیرێكی عه‌ره‌ب راستی گوتوه كه ده‌ڵێت:
لا تنه عن خلق و تاتی مپله عار علیك اژا فعلت عڤیم
به‌و واتایه‌ی، ره‌فتارێك یان ئاكارێك مه‌نوێنه كه خۆت نه‌هیت لێكردبێت، هه‌رچه‌ند كارێكی گه‌وره و باشیش بكه‌یت به نه‌نگیت بۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.