حەفتەی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکەی مالمۆ دژ بە لەسێدارەدانی کوردی ڕۆژهەڵات، چالاکڤانێک ووتی بۆ خەڵکی کورد نایەنە خۆپیشاندان و چالاکیە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانەوە،

لە کاتێکا هەموومان کە داوای مافی پەنابەریمان کرد ، ووتومانە پەکەکەین. . پارتین. . یەکێتین. . . هتد.

ساڵی 2004 یەکەم باڵویزی ئێراق پاش ڕووخانی سەدام، لەسوید کوردبوو. لەمالمۆ کۆڕێکی کوردی بۆ گیرا، ڕاستە خەڵک هاتبوو، پاش یەک حەفتە پرسە هەبووە، دوو ئەوەندەی کۆڕی باڵوێزە کوردەکە خەڵکی تیا ئامادەبووە.

کورد هەیە بۆ یەکجاریش نەهاتۆتە یەک بۆنە و چالاکی کوردییەوە. . بیانوویەکی ئامادەیان پێیە کە کورد چی بۆ ئەوان کردووە، ئینجا دێنە سەر گەندەڵی و ناعەدالەتی لە باشووری کوردستان.

دیارە خەڵکانێکی ماندوو هەن لە ڕابردوودا  زۆر ماندوو بوون و ئێستا کشاونەتەوە . جا لەبەر ماندوو بوون یان بێ هیوایی بێ مافی خۆیانە. . .

بەڵام کورد هەیە دەوڵەتی کوردی بە 100 دۆلاری ئەو درووست بێ نایکڕێ . . لە ڕۆژێکیشا نیوەی کورد بمرێ ئامادەنییە نیوە ڕۆژێکی کارەکەی بۆ بەجێ بهێڵێ.

هەشە دزی و پارە خواردنی کۆمەڵە و کۆمیتە ولیژنە کوردییەکانیان کردۆتە بیانوو. . .

ئینجا حیزبی کوردیش ئەوەندی تر کوردی هەندەرانی لەت و پەت و 

دابەشکردووە. هەن لەبۆنەی حیزبەکانینا نەبێ نابینرێن .  .

ڕاستییەکی تاڵ هەیە کوردستان ئیمڕۆ چوار بەشە. . دەبێ بۆ کۆبانێ کوردی ڕۆژئاوا و باكوور پێش هەر کوردێکی تر ئامادەبن. . بۆ یادی 15 شوبات کوردی باکوور پێش هەر کوردێکی تر بێنە پێشەوە، لە خۆپیشاندانەکانی دژی ئیران کوردی ڕۆژهەڵات و لە بۆنەکانی باشوور کوردی باشوور.

گلەیی ئێمە لەسەر بۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەکانە ، نەک حیزبییەکان. .

هەڵبەتە هەموو دەزانین کوردی هەندەران بە کاری و خوێندن و پراکتیکەوە سەرقاڵن. . دەکرێ لە 10 بۆنەدا بەپێی بوار و کات کەمو زۆر بەشداری بکەن. . . بەڵام هەر نەهاتن بیانووی نییە.

گەر ئامادەنەبوونیش بۆ ئەوە بێ ئەم چالاکی و بۆنانە مانای نییە و کاریگەری نییە، ئەمەش هەر بیانووە.

دەپرسین ئەمە کام لۆژیکە لەپرسەی کەسێکدا سەدان ژن و پیاو ئامادەبن ، بەڵام لە مەراسیمی 1820000 ئەنفال یان 5000 قوربانی هەڵەبجە نەتوانرێ 50 کەس ئامادەبێ.

پرسە گرتن بەلای ئێمەوە کلتوورێکی کۆمەڵایەتی جوانە کە بۆ هاوخەمی خاوەن پرسە سەردانی دەکەیت، پرسە کۆمەڵایەتییەکان بۆ کەسێ یان دوان یان خانەوەدایەک دەگیرێ، ،

بەلام کام لۆژیکە لە پرسەی1000 پێشمەرگەی باشووری کوردستان و سەدان گەریلا و شەرڤان، چارەکی هەر پرسەیەکی ئاسایی خەڵک کۆنەبنەوە.

ئێمە کە لە چالاکییەکانی مالمۆوە سەیر دەکەین و لاشمان وایە لەهەموو شار و ووڵاتیكی ئەوروپا و هەندەراندا هەر وایە. . لەبەر کوردبوون کە ئەرکمانە بەردەوامین و کارکردنیش بەدەر نییە لە هەڵەو نەک هەر چاوەڕوانی هەر هیچ هیچ نین، بەڵکو گەر عەیبدار وپەلاماریش نەدرێنن هەر باشە. .

بەڵام بۆ هەموو ئەو کوردانەی کە ئیقامە و ڕەگەزنامەو پاسپۆرتیان وەرگرتووە بە قەولی ئەو جالاکڤانە لەبەر کوردبوونەکە وەریان گرتووە، و بۆیە قەرزاری کوردن. . دەنا هەموو لەبیرمانە لە کاتێکا سەدان کەس ئیقامەیان وەرنەدەگرت و پۆلیس بەزۆر دەریان دەکردن یان دەناردوە، ئێمە کە ماینەوە لە کرۆنێکەوە تا شوقەو ڤێلا و کار و پاسپۆرت و ژیانی خۆمان و مناڵەکانمان 

لەم سویدە جوانەدا هی کوردبوونمانە نەک ئازایەتیی خۆمان.

لەوەش گەڕی لەم فەیسبووکەدا هەرچی کۆمێنت و قسەی جوانی گەورە و و وێنەی کوردایەتی لای ئەوانە. .

مەبەستیشمان هەموو کەسێکە .  .

شێرزاد عەزیز
سەرنووسەری مالمۆکورد

 

 

 

 

 

سوپاس بۆ ناردنی ئاگاداری. . پرسە. . ڤیدیۆ. . . وتار. . هەواڵ. . بابەتی جۆراوجۆر
بەڵام تکایە بۆ ناردنی وتار با وێنەی خۆتانی لەگەڵ بێت، بۆ بابەتی تر سەرچاوەکە دیاری بکەن
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا

مالمۆکورد
www.  malmokurd.  com

https://www.  facebook.  com/MalmoKurd

https://twitter.  com/MalmoKurd
MObil & Viber 0046-760829299

MObil & Viber 0043- 67 67 36 97 76