کۆمەڵەى بریکس ڕژێمێکى ئابورى هاوبەشە لە نێوان برازیل و ڕوسیا و هند و چین و باشورى ئەفریقیا ئەم کۆمەڵە ئابورى یە بە هەستانەوەیەکى ئابورى بێ هاوتا ئاژمار دەکرێت لە مێژودا کە لەلایەن چینەوە سەرکردایەتى بکرێت.


لە ساڵى ٢٠٠٦ لە ئەنجامى وتوێژەکانى وەزیرانى دەرەوەى برازیل و ڕوسیاو هند و چین لە پەراوێزى کۆبونەوەکانى کۆمەڵەى گشتى ووڵاتە یەکگرتوەکان لە نیویورك شێوەیەکى فرمى وەرگرت.
لە ساڵى ٢٠٠٩ لە شارى بیکاتیرینبرغ لە ڕوسیا بۆ یەکەم جار سەرۆکى ئەو چوار ووڵاتە کۆبونەوە وبڕیارى دامەزراندنى سیستەمێکى ئابورى جیهانى دوو جەمسەرى یان دا . ئەوەش ناسرا بە (بریکس) . لە سالى ٢٠١٠ دا باشورى ئەفریقاش دەبێتە ئەندامى ئەو کۆمەلەیە و ناوەکەش دەبێتە (بریکس) کە لە ووشەى یەکەمى ناوى ئەو پێنج ووڵاتە پێك دێت کە پێکهێنەرى کۆمەڵەکەن.
ئەو پینج ووڵاتە ٤٣٪ ى ژمارەى دانیشتوانى جیهان پێك دەهێنن وخاوەنى زیاتر لە ٢٥٪ ى ڕوبەرى گۆى زەوێن ولە سالى ٢٠١١ دا داهاتى ناوخۆیان گەیشتە ١٣. ٦ ترلیۆن دۆلارى ئەمریکى کە ئەوەش ١٩. ٥٪ ى سەرجەم داهاتى ناوخۆى هەموو جیهان دەکات. لە ساڵى ٢٠٠١ ەوە بۆ ٢٠١٠ڕێژەى بازرگانى نێوان ووڵاتانى بریکس ٢٨٪ دا زیادى کرد و لە ٢٠١٠ گەیشتە ٢٣٩ملیار دۆلار و لە ٢٠١١ بووە ٣٠٠ ملیار دۆلار.


سەرکردەکانى بریکس لە مانگى تموزى ٢٠١٤ لە شارى فورتالیزاى بەرازیل دا بڕیارى دامەزراندنى بانکێکى پەرەپێدانى نوێ یان دا بە سەرمایەى ٥٠ ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەى ژێرخانە سەرەکى یەکان لە ووڵاتانى بریکس و هاوڕیکانى دا. هەروەها بڕیارى دامەزراندنى سستەمێکى فریاکەوتنیان دا بە ١٠٠ ملیار دۆلار بۆ پشتگیرى کردنى ئەو ووڵاتانەى کە دراوەکەى توشى کێشەى جەنگى دارایى دەبێت لە لایەن دەزگا دارایى و بانکى یە ڕۆژئاوایى یەکانەوە
. هەروەها چین هەستا بە دەسپێشخەرى بە دامەزراندنى بانکى وەبەرهێنانى ئاسیەوى بە سەرمایەى ١٠٠ ملیۆن دۆلار، هەروەها رێکخراوى هاوبەشى شانغهایش هەستا بە دانانى گەنجینەیەكى تایبەت بۆ تمویلى پرۆژە گرنگەکان.


کۆى یەدەکى نەختى بێگانە (النقد االجنبي)ى ووڵاتانى بریکس دەگاتە ٤ ترلیۆن دۆلار جگە لە بانکى نوێى پەرەپێدان. بەمە کۆمەڵەى ئابورى بریکس دەبێتە ڕکابەريکى راستەقینەى بانکى نەختى نیودەوڵەتى (صندوق النقد الدولي) و دەزگاى پەرەپێدانى نێودەوڵەتى (مؤسسة التنمیة الدولية) کە ئەمەش بوەتە هۆى نیگەرانى ئەمەریکاو ئەوروپا.
بریکس گەورەترین پێکهاتەى ئابورى یە لەبەر ئەوەى خاوەنى ئەم یەدەکەن:


ڕوسیا خاوەنى ٦٠٠ملیار دۆلار و (فائض)ە و ١٩٠٠ تەن ئالتون +٢٩ تەن پلاتینە
چین خاوەنى ٥٥٠ ملیار دۆلار و ١٤٠٠ تەن ئالتون و + ٢٥ تەن پلاتینە 
هند خاوەنى ٤١٥ ملیار دۆلار و ٩٢٠ تەن ئالتونە
برازیل خاوەنى ٣١٠ ملیار دۆلار و ٦٥٠ تەن ئالتونە 
باشورى ئەفریقیا ١١٥ ملیار دۆلار و ٢٢٠ تەن ئالتون + ٢٠ تەن ئەلماسە.


بریکس یەکەم کۆمەڵەی ئابورى یە لە نێوان پێنج ووڵاتدا کە سنورەکانیان هەزارەها کیلۆمەتر لە یەکەوە دورن. خاڵى هاوبەشى ئەم ووڵاتانە ئەوەیە کە لەدەرەوەى (بازنەى شارستانى یەتى ڕۆژاوادان) و لە پێکهاتەیەکى شارستانى جیاواز پێك هاتون کە بریتى یە لە شارستانى هندۆسى لە هند و بوذى یەت لە چین و ئەرثەثۆکسى یەکى جیاواز لە ‌هى ڕۆژهەڵات و ڕؤژئاوا لە ڕوسیادا .
بازرگانى لە نێوان پێکهاتەکانى بریکسدا بە دراوى خۆماڵى دەبێت . واتە دۆلار لەو ڕێکخراوەدا ڕۆڵى نى یە. ئەمەش هەوڵدانە بۆ دانانى سنورێك بۆ دۆلار.
ئەمڕۆ زۆربەى ووڵاتانى ئەمەریکاى لاتین و ئەفریقیا خۆیان بە هاوپەیمانى بریکس دەزانن تا ئێستا ٤٧ ووڵات لایەنگرى بریکس دەکەن. وە لە ووڵاتە عەرەبى یەکانیشدا مصر لە کۆتایى ٢٠١٥ دا دەبێتە ئەندامى بریکس بە فەرمى  لە ئەوروپاش حکومەتە گەنجەکەى یۆنان بە هاوپەیمانى بریکس لە قەڵەم دەدرێت.


لە دواى هەڵوەشانەوەى ووڵاتەکانى یەکێتى سۆڤى یەت لە ١٩٨٩ ئەمەریکا بوە هێزى بێ ڕکابەر لە جیهاندا، بەڵام دواى دە پانزە ساڵ روسیا بۆ جارێکى کە توانى ببێتە هێزێکى کاریگەر بەڵام ئەمجارە بە شێوەیەکى نوێ و بە هێزێكى ئابورى زۆر جیاوازەوە لە چوارچێوەى کۆمەڵەى بریکسەوە بە سەرکردایەتى چین دیسان جیهان خۆى لە دوو جەمسەرى بینى یەوە.
بێگومان ئەم بابەتە لیکۆڵینەوەى زۆر هەڵدەگرێت، ئەمەى لیرە باسى لێکرا تەنها وەك پێناسەیەکە لە بارەى بریکسەوە.

  • بریكس و خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست


شەڕى ئاینى و تایفى کە ئەمڕۆ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گرتۆتەوە تەنها هەوڵێکى ئەمەریکى یە بۆ یارمەتیدانى ئابورى یە ڕوخاوەکەى و سەرقاڵ کردنى ووڵاتانى ناوچەکەیە بۆ دورخستنەوەیان لە کۆمەڵەى بریکس کە تا دێت زیاتر تەنگهەڵدەچنێت بە ئابورى ئەمەریکا.


بەئەندام بونى مصر لە بریکس لە کۆتایى ساڵى ٢٠١٥ مەترسى یەکى گەورەیە بۆسەر بەرژەوەندى یەکانى ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.
 
بانکى بریکس خؤى بۆ یارمەتى دانى ئەو ووڵاتانەیە کە بونەتە قوربانى سیاسەتى بانکى نیودەوڵەتى لە پێناوى هەستانەوەى ئابورى ئەو دەوڵەتانەدا بەبێ سوو. ئێستا مصر بە سەرکردایەتى عبدولفەتاح سیسى وەرچەرخانێکى گەورەى کرد لە سیاسەتى ئابورى یدا بە پەنابردنى بۆ ڕوسیا و چین بۆ بنیاتنانەوەى ئابورى ووڵات ئەویش بە ڕێککەوتن لە گەل کۆمەڵەى بریکس بۆ یارمەتى دانى بۆ بوژانەوەى ژێرخانى ئابورى ئەو ووڵاتە. کە واژو لەسەر چەندین پرۆژەى ئابورى ستراتیجى کراوە لە نێوان مصر و ڕوسیاو چیندا.

 

ئازاد کاکەیى

٢٦-٥-٢٠١٥