هادی عامرى لە ١٩٥٤ لە دیالێ لە دایك بووە هاوسەرەکەى ئێرانى یەو مناڵەکانى لە ئێران دەژین. دەرچوى کولیەى سەربازى و ئەرکانى زانکۆى ئیمام حسێنە لە تاران کە ناسراوە بە زانکۆى (دافوس) وهاوڕێ یەکى نزیکى فەرماندە گەورەکانى فەیلقى قودسە (قاسم سلێمانى-عەميد ايرج مسجدي و عەميد احمد فروزنده) 

پاش داگیرکردنى موصل لە لایەن داعشەوە خامەنەئى دەیکات بە جێگرى قاسم سلێمانى و لێپرسراوى گشتى کاروبارى سەربازى لە ناوچەى دیالى.
هەموو چەکدارەکانى عصائب و بەدر و کتائبى حزب وللا و تەنانەت هێزە سەربازى یەکانى ناوچەکەش دەخرێنە ژێر فەرماندەى عامرى یەوە. .
قاسم سلێمانى ئەوەش بە عامرى ڕادەگەیەنێت کە حکومەتى بەغا هیچ پەیوەندى یەکى سەربازى بە ناوچەى دیالە وە نابێت و ئەو لێپرسراوى یەکەمى سەربازى ناوچەکەیە.
لە ناوەڕاستى مانگى تەموزى ٢٠٠١٤ دا هەڵدەستێت بە هەڵواسینى دەیان گەنجى سوننەى عوزێم و خالص و بعقوبە بە عەمودى کارەبادا بە تاوانى داعش بونیان. ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ تۆقاندنى هاوڵاتى یە سوننەکانى ناوچەکە.
بۆ فراوانکردنى هێزەکانیان لە ناوچەى ابراهیمى یەى کەربەلا بنکەیەکى مەشق کردن دەکەنەوە بۆ ئەندامەکانیان.
کەواتە حشدى شەعبى هێزێکى مەزهەبى یە نەك نیشتمانى وە پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە ئێرانەوە هەیە نەك وەزارەتى بەرگرى عیراق.
بارزانى سەرۆکى هەریمـى کوردستانە و لە هەمان کاتدا فەرماندەى گشتى هێزەکانى پێشمەرگەیە کە هێزێکى نەتەوەیى یە نەك تائفى و مەزهەبى.
مەترسى داعش بۆ سەر ناوچەکە بو بە مایەى دەسکەوتێکى گەورەتر بۆ فەرماندەى گشتى هێزى پێشمەرگە کە ئەویش جوڵاندنى هێزى پێشمەرگە بوو بۆ ناو ووڵاتێکى کە بۆ بەرگرى کردن لە مافى نەتەوەیى کورد.
لەبەر ئەو هۆیانە بارزانى نە وەك سەرؤکى هەرێـم وە نە وەك فەرماندەى گشتى هێزەکانى پێشمەرگە نابێت هیچ لێدوانێك یان وەڵامدانەوەیەکى هەبێت بۆ سەرکردەیەکى میلیشیا . ئەو کارە دەبێتت فەرماندەى هێزیکى پێشمەرگە لە پلەى عەقید تا لیوا پێى هەستێت ئەگەر پێویست بکات . . ئەگینا پەیوەندى فەرمى هەرێم دەبێت لە گەل حکومەتى عیراق و وەزارەتى بەرگرى عیراقیدا بێت نەك لە گەل میلیشیا .  .
تەنانەت نەدەبوو د، نجمەدینیش پێشوازى لەو سەرؤك میلیشیایە کردبا لە پارێزگاى کرکوك. ئەوانە هەموى شەرعى یەت دانە بە خەڵکانێك کە ئەمڕۆ لە دەرەوەى هەیکەلى حکومى دان و دروستکراون بۆ دروستکردنى ئاژاوە لە نێو لایەنە کوردستانى یەکاندا .