ڕۆژی 14. 2 کردەیەکی تەرۆریستی لە کۆبنهاگنی پایتەختی دانمارک ئەو ولاتەی هەژاند، بەجۆرێک هەمووانی تووشی شۆک کرد. لەوەتی لەم وڵاتە دەژیم هیچ ڕووداوێک هێندەی ئەم کارە تەرۆریستیە دانمارکی بە خۆیەوە خەریک نەکردوە. ، حکومەت، پەرلەمان، پۆلیس، دەزگای ئاسیش، میدیا، خەڵکی سڤیل هەموو بەو مەسەلەوە سەرقاڵن. وەک خۆیان باسی دەکەن مەگەر جەنگی جیهانی دوەم بەم ئاستە سەرقاڵ و شپرزەی کردبن.

گەنجێکی عەربی 22 سالی لە دایک بووی دانمارک، ئەو ڕۆژە پاش نیوەڕۆ بە چەکەوە هێرشی کردە سەر سەمینارێک کە تایبەت بوو بە ئیسلام و تۆلەرانسی ئاینی. مەبەستی ئەو گەنجە کووشتنی کاریکاتیرستی سویدی[لارس ڤیلکس] بوو کە لەوێ بوونی هەبوو . ئەم کاریکاتێرستە پێشتر چەندین کارێکاتیری سەبارەت بە پەیامبەر درووست کردبوو. ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە گەنجەکە بە هۆی ڕێگری پۆلیسەوە نەیتوانی بگاتە هۆڵی سەمینارەکە، دەنا کارەساتێکی گەورە ڕوویدەدا.

هەر ئەو شەوە پاش جێهێستنی شوێنی سەمینارەکە هێرشی برد بۆ ژیناگۆگێکی جولەکەو لەوێش پاسەوانێکی کوشت. پاش شوێنپێ هەڵگرتنی تەرۆریستەکە و دۆزینەوەی لە ماڵێکدا، دەمێک لە ماڵەکە دێتە دەرەوە دەبێتە تەقە، لە نیوان ئەو گەنجەو پۆلیسدا، لە ئاکامدا گەنجە تەرۆریستەکە دەکوژرێت . ئەنجامی ئەم دوو کردە تەرۆریستیە [2] کوژراو کە یەکێکیان دەرهێنەرێکی سینەماییە ، ئەوەی دیکەش پاسەوانی ژیناگۆگەکەبوو، وە [5] برینداری لێکەتەوە کە سەرجەمیان پۆلیسن.

وەک پێشتر ئاماژەم پیدا، پاش کوژرانی گەنجەکە ئیدی دەسەلاتدارانی دانمارکی بە هەموو لایەنەکانیەوە کەوتنە خۆیان بۆ شرۆفە کردنی حاڵەتەکە، هاوکات بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی کردەی هاوشیوە لە ئایندەدا .

ئەوەی لەم نووسینەدا تیشکی دەخەمە سەر و بەلامەوە گرنگە، ئەو هۆکارانەن کە دەبنە هۆی پەیدابوونی ئەم جۆرە تەرۆریستانە و چۆنیەتی بەرهەم هێنانیان لە ولاتە ئەوروپیەکاندا.

وڵاتانی ئەوروپی بە درێژایی پتر لە [20] سال مەترسیدارترین سیاسەتیان لەمەڕ موسوڵمانانی نیشتەجێیی وڵاتەکانیان پەیرەو کردوە. هیچ کات بیریان لە ئاکامە نەگەتیڤ و خراپەکانی نەکردەوەتەوە، ئەویش سیاسەتی گونجاندی یاساو پرنسیپەکانی وڵاتەکانیان لەگەڵ خواست و مەزاج و پێداوایستی و داواکاریەکانی ئەرکانەکانی ئاینی ئیسلامدا . واتە شکاندنی شکۆی کەلتوورو مەنهەج و یاساوڕێسای خۆیان بۆ کەسانێکی سەر بە ئاینێکی دیکەی ناشارستانی و خاوەن باگراوندێکی تووندوتیژ، کە ڕێز بۆ هیچ ئاین و کەلتوورێکی دیکە دانانێن و بە تۆپزی خواستەکانیان فەرز دەکەن.

لەبری ئەوەی ئەم وڵاتانە هەوڵبدەن ئەو بێگانانە لەتەک سیستەمی ولاتەکانیاندا بگونجێنن[ گونجاندن لەگەڵ یاسا ودەستوردا نەک ئاین]، پێچەوانەکەیان پەیرەو کرد، بەوەی سیستەمەکەی خۆیان بۆ ڕازیکردنی ئەوان دەستکاری کرد. بەجۆرێک ڕێگەیاندا بە ئیسلامەکان تا بە ئارەزووی خۆیان و بی ڕێگر چالاکی دژ بە یاسای وڵاتەکانی ئەورپا ئەنجام بدەن. زۆربەی ئیسلامەکانی نیشتەجێیی ئەورپا تاسەر ئێسقان هەوداری یەکێک لە گرووپە تەرۆریستەکانن و بەم دواییانەش ژمارەیەکی بەرچاویان پەیوەندیان بەو گروپانەوە کردوە، بەتایبەتی جەبهەی نووسرەو داعش. ئەمانە بێ ترس و بە ئاشکرا ئەوە دەر دەبڕن کە تەنها ڕێز لە یاسای ئیسلام دەگرن و هەموو یاساکانی دیکە بە کوفر دەزانن.

ئەمەش چەند نمونەیەیەک :

1. گەر چەند موسوڵمانێکی نیشتەجێی گەرەکێک  ئارەزوویان کرد مزگەوتێک درووست بکەن، زۆر بە ئاسانی و بی کێشە ڕێگەیان پێدەدرێت، خانوویەک بەکرێ بگرن و بیکەنە مزگەوت، یا پاشان لەسەر پارچە زەویەک مزگەوتێک درووست دەکەن، با دانیشتوانی ئەو گەرەکە ڕەزامەندیش نەبن بەڵام هەر کۆمۆن ڕێگەیان پێدەدات، ئەوەیش بە بیناوی ماف و ئازادی ئاینی.

 2 . ئیمامی زۆربەی ئەو مزگەوتانە هاوردەی وڵاتانی عەرەبی یا پاکستان و تورکیان. یا لە نێو خۆیاندا تووندڕەوترین کەس دەکەنە ئیمام.

ئەو ئیمامە لە ژینگەیەکی دواکەتووی نامۆ بە شارستانیەت و کەلتوری پێکەوە ژیان، مێشک متوربەکراو بە هزرێکی تووندڕەوە هاتووە . دەمێک دێتە ئەم وڵاتانە ئەوەی پێشکەشی گەنجانی موسوڵمانی دەکات، هەر ئەوەیەکە پێشتر لە هەگبەیدا هەبووە. ئەم کەسە هەرجی ژەهری تووندووتیژی و حەقد و کەراهیەت هەیە، بۆ گوێگرانی هەڵ دەڕژێت. نمونەی[ ئەبوو لەبەنی فەلەستینی] کە لە فەلەستینەوە هاوردەکرابوو، تا مرد بەردەوام بێڕێزی بە دانمارکیەکان و ئاین و کەلتوورەکەیان دەکرد.

کەسێک پەروەردەی فکری سەلەفی، وەهابی، قاعیدە یا داعش بێت، ئیدی هەر چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە وتاری دژ بە ئینسانیەت و دژ بە ئاینەکانی دیکەو دژ بە شارستانیەت و سیلولار بدات،  ئەوانەش کە گوێی لێدەگرن بێگومان هەر تەرۆریست یا لە باشترین حالەتدا تووندرەو دژە ئینسانیان لێ بەرهەم دیت.

3. ژمارەیەکی زۆر خوێندنگای ئاینی ڕیگە پێدراو لە وڵاتدا هەن کە هەندێک ڕۆژ دوای خوێندن یا لە کۆتایی هەفتەدا بەردەوام مێشکی ئەو منداڵانەی تێدا دەشۆنەوە کە لێرە لەدایک بوون. هەر لە تەمەنی [4-5] ساڵیەوە دایک و باوکیان بە تۆپزی دەیانبەنە ئەو خوێندنگا ئاینیانە، [وەک حوجرەکانی لای خۆمان] لەوێش بەو جۆرە پەروەردەیان دەکەن کە باوکەکانیان یا بەرنامەو ئامانجی خوێندنگاکە دەیخوازیت. وایان پەروەردە دەکەن کە لە ژیانی ئەورپی داببرێن و ژیانێکی داخراو پەیرەو بکەن. بۆ نمونە دەرکەوت لە خوێندنگایەکی پاکستانی منداڵانیان فێر کردوە کە تێکەڵاوی زاڕۆکی دانمارکی نەبن و نەچنە ماڵیان و هیچیان نەخۆن، چونکە ئەوانە کافرو گڵاون وجێگەیان دۆزەخە، مرۆڤی موسوڵمان باشترین و جوانترین و بەهەشتی ترین مرۆڤە. جا تێفکرێ لە ناوەڕاستی ئەورپا منداڵێکی لە دایک بووی ئەم ژینگەیە بەو جۆرە پەروەردە بکرێت چۆن لە دوا ڕۆژدا تەرۆریسیی لێ دەرناچێت؟

4. ژمارەیەک حێزب و گروپی ئیسلامی بە ئاشکرا کارو چالاکی ئەنجام دەدەن، تەنانەت بۆ کۆبوونەوە فراوانەکانیان لە ناوەندە کەلتوریەکاندا هۆڵی گەورەیان بۆتەرخان دەکەن. ئەم گرووپانە وە بە دیاری کراوی [حیزبی تەحریری ئیسلامی] کە حیزبێکە کار بۆ گەرانەوەی خەلافەتی ئیسلامی دەکات، لە خوێندنگاکاندا زۆر چالاکن، تا رادەی ئەوەی ژمارەیەک خوێندکاری دانمارکیان کردوەتە ئەندام.

هەر گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی خاوەن باگراونی ئیسلامی لە خوێندنگاکاندا، گەر تەسلیمیان نەبێت ئەوە فشاری بۆدەهێنن تا ڕادەی هەڕەشە لێکردن. لە ئاکامدا ئەو خوێندکارە ناچار دەبێت خوێندنگاکە جی بهێڵیت.

5. لە کاتی کۆتایی نوێژی هەینیدا لە دەرەوی مزگەوتەکان، کتێب، گۆڤار، سی دی بەیاننامە کە پڕن لە وتاری سەرکردە تەرۆریست و تووندڕەوە ئیسلامیەکان دابەشدەکەن و پروپاگەندەی بۆدەکەن و کەسێکیس نیە ڕێگریان لێ بکات، بەوەی کارێکی نا یاسایی دەکەن. لە هەندێک باژێر گەر نوێژکەران زۆربن و لە بینای مەزگەوتەکەدا جێگەیان نەبێتەوە، ئەوە بێ ڕەزامەندی شارەوانی، شەقامەکانی نزیک بە مزگەوتەکە، کە ڕێگەی هاتووچۆن دەگرن و نوێژی تێدا دەکەن.

6. ڕێگەدان بە خۆپیشاندانی بەردەوام بە ئاڵا ڕەشەکانیانەوە، بە تەکبیر لێدان و بەرزکردنەوەی جۆرە دروشمێک کە بۆنی خوێنی لێدێت و لەگەڵ ئەم سەردەمەدا ناگونجێن .

7. داواکردنی جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلامی لە دانمارک کە لە دوا خۆپیشاندانیادا لە کۆبنهاگن بانگەشەیان بۆ کردبوو، هەروەها بەر لە چەند ساڵێکیش گەورە تەرۆریست عومەر بەکری لە ئینگلترا لە خۆپیشاندانێکی ئیسلامیەکاندا هەمان داوای کردبوو. ئەوەی زۆر مەهزەلە بوو گووتبووی، گەر شاژنی بەریتانیا نەبێتە ئیسلام دەبی [ جزیە]بدات.

8. لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان یا کۆمۆنەکان، ڕێگەگرتن لە کەسانی ڕۆژهەڵاتی یا موسوڵمان، لەبەردەم بنکەکانی دەنگداندا تا بەشداری لە دەنگداندا نەکەن، بەوەی دەنگدان و هەڵبژاردن دژی یاسا و شەریعەتی ئیسلامن.

9. دەستکاری کردنی سیستەمی خوێندن و پەروەردە، بەجۆرێک کە خواستی خێزانە ئیسلامەکان بێنێتە دی. بۆ نمونە کچانیان لە وانەی وەرزش و مەلە بووراون، چونکە بەبۆچوونی ئەوان مەلەو وەرزش حەرامن و دژی شەرعن.

نمونەیەکی دیکە، دانمارکیەکان لە باخچەکانی ساوایاندا گۆشتی بەراز دەدەنە مندالەکانیان، بەلام ئەوە بۆ 20 سال دەچێت نەک گۆشتی بەرازیان پێ نادەن، بەڵکو خێزانە موسوڵمانەکان فەرزیان کردوە لە سەریان کە دبێ تەنها گۆشتی حەلاڵیان بدەنێ . بەم جۆرە ئیشتا منداڵە دانمارکیەکانیش لەبەرخاتری منداڵی موسوڵمان تەنها گۆشتی حەڵاڵ دەخۆن، کە ئەمەش تەنازولێکی گەورەیە لە کەلتووری خواردنی خۆیان.

10. ڕێگەپێدان یا بێ دەنگی پۆلیس لە تێکدانی هەر کۆڕو سەمینارو خۆپیشاندانێک کە بە دڵی ئەوان نەبێت. زۆر جار ڕوویداوە بە هاوار و تەکبیر و هەڕەشە سەمیناریان تێک داوە . لەم حاڵەتانەدا تەنها کاری پۆلیس پاراستنی ژیانی کۆڕگێڕ بووە.

بێگومان دەسەڵاتدارانی ئەم ولاتانە هەست بە هەڵەکانی خۆیان دەکەن. ئێستا پاش ڕوودانی کارەساتەکان، بە خۆیاندا دێنەو تا ڕادەیەکیش پێی لێدەنێن کە لە ڕابردوودا بە پێی پیوست کاریان بەو ئاراستەیە نەکردوە. لە ئیستادا دەیانەوێت پلان داڕێژن هەنهاو هەڵگرن بۆ بنەبڕ کردنی تووندووتیژی ئیسلامی . بێگومان خۆپاراستن لە کاری تووندووتیژی لەم وڵاتانەدا، هەنگاوی سەرەکی و گرنگ، وشککردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی تووندووتیژی ئیسلامیە، ئەویش بە لەبەر چاوگرتنی ئەو خاڵانەی کە ئاماژەم پیداون. دەنا پەیڕەو کردنی سیاسەتی ئینسانی و دیموکراتی لەگەڵ کەسانێکدا کە بەها بۆ هیچ کەس وئاینێک دانەنێن و ڕێز لە بەرمبەر نەگرن، تەنانەت لەو وڵاتانەش کە داڵدەیان داون و ژیانیان پاراستوون، بۆچەندین ساڵە بەخیویان دەکەن و دەرگای خۆیان بۆئاوەڵا کردوون، هەموو تواناکانی بۆ مەیسەر کردوون، لەگەڵ ئەم جۆرە مرۆڤانەدا سیاسەتی هێمن هیچ سودێکی نابێت، چونکە ئەوان لە بنەرەتدا بروایان بە دیموکراتی و مافی مرۆڤ نیەو بە بدعەو کوفری دەزان. هەر هێندە کاریان بە دیموکراتیەتە تا کاری خۆیانی پێ جێبەجێ دەکەن، ئیدی بەشمشێر لە ملی دیموکراتیەت و مەسەلە ئینسانیەکان و مافی مرۆڤ دەدەن.

جگە لەو خاڵانە، چارەسەرێکی دیکەی خێراو هەنووکەیی ئەوەیە گەر کەسێکی بێگانە کارێکی نەشیاوی دژ بە یاساو و سیستەمی ئەم وڵاتە ئەنجامدا و بووە جێگەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە ، پێوستە بەزووترین کات دور بخرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوە هاتووە، خۆ گەر ئەوە ممکن نەبوو، با دوور بخرێتەوە بۆ دوورگەیەکی دوورەدەست. هاوشێوەی ئەو دوورگەیەی مەلا کرێکاری بۆ نیردراوە، ڕێگەیان نەدرێت تا مردن تێکەڵاوی کۆمەڵگا ببن .

 

بە بۆچوونی من ئەم وڵاتانە چەندین ساڵە دووپشکی مەترسیدار بە خیو دەکەن، هەرگیز بیریان لەوە نەکردوەتەوە کە ڕۆژێک دێت ئەو دووپشکانە بە خاوەنەکانیانەوە دەدەن، چونکە دووپشک کەس ناناسێت، بەڵکو تەنها پیوەدان دەزانیت.