دوای ئەوەی كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 14-12-2015، دوو تۆمەتبار لە هەولێر دوو تەكسییان دزی، پاش سێ كاتژمێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە دەستگیر كران.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار لە شاری هەولێر دوو تەكسیی جۆری نیسان سەنییان دزی، بەڵام دوای سێ كاتژمێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە قۆڵبەست كران.

نەقیب هۆگر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و بە گوێرەی یاسا دەدرێنە دادگا.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد بابان

07504302755

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.