شانۆی بێ‌سنوور لە هۆڵەندا بۆ جاری ده‌یه‌م به‌شداری ... له ڤیستڤاڵی (بۆن و ڕه‌نگ)دا کرد ... سەردار فەتاح
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سەردار فەتاح ئەمین
- Hits: 618
شانۆی بێ‌سنوور بۆ جاری ده‌یه‌م به‌شداری له ڤیستڤاڵی (بۆن و ڕه‌نگ) کرد، که وەک ڕیتۆێڵێکی که‌لتوری هه‌موو ساڵێک له کڵێسایەکی دێرینی شاری ئاپڵدۆرن نمایشت ئه‌کرێت.
لێره‌وه شانۆی بێ‌سنوور ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی گه‌یانده زیاتر له بیست که‌لتوری جیاجیای جیهان و که‌لتوری ڕووسی، ئه‌ڵمانی، ئه‌رمه‌نی، گریکی. . . بۆن و ڕه‌نگ ئه‌یه‌وێت که‌لتوره‌کانی گه‌ردوون تێکه‌ڵکێشی یه‌کتری بکات، بۆ سازدانی که‌لتورێکی کۆ به‌بێ جیاوازی سنووره‌کان و ئاینه‌کان و نه‌ته‌وه‌کان. . . هه روهها ئاوێته‌کردنی که‌لتور و ناساندنی ئه‌فراندی که‌لتوره جیاوازه‌کان، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌کی گه‌لێک ڕه‌هایه بۆ شانۆی بێ‌سنور چونکه ویستی سه‌ره‌تایی گروپە شانۆییە به‌رجه‌سته‌کردنی کۆکهلتوره به‌مانایه‌کی تر، که که‌لتورێک بێت هه‌موو هه‌سته مرۆییه‌کان له‌خۆ بگرێت. شانۆی بێ‌سنور به نێوی کوردستانه‌وە بهرهەمهکانی خۆی ناساند.
لە پەیوەندیەکماندا لەگەڵ سەرۆکی تیپی شانۆی بێ‌سنور باکۆ سۆرانی گوتی: ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که‌لتوری کوردی بگه‌ێنینه که‌لتوره‌کانی تر، بۆیه زۆر جار هه‌وڵ ئه‌ده‌ین سیمای که‌لتوری خۆمان بناسێنین، شانۆی بێ‌سنور له‌م ڕۆژه‌دا ڕەشماڵێکی کوردهاری دروست کرد بوو بۆمیوانان، ئه‌م ڕەشماڵەی ڕازێندرابۆوه به که‌لوپه‌لی فۆلکلۆری کوردی. میوانان به‌زمانی کوردی پێشوازیان لێ ئه‌کراو، ههرمیوانێک په‌ندێکی پێشینانی کوردی به‌دیاری ئه‌درایه، مۆسیقاژه‌ن هه‌مه به‌کر، میوانانی سه‌رسام کردبوو به مۆسیقا ڕەسەنە کوردەواریەکانی.
لە ئاماژەیەکی دیکەدا باکۆ سۆرانی گوتی: هەمه به‌کر : میوزیکی گه‌شتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، کە میوزێکێکی هاوچه‌رخه تێکه‌ڵکێشی کردبوو به ڕیتمی فۆلکلۆری کورده‌وارییه‌وه . . . بینه‌ران گه‌لێک بێده‌نگ بوون له کاتی ژه نینیدا، ئه‌م ئاکارە مه‌بەست و هێمایەکی گه‌لێک جوان و بێسنوری به‌خشیه من و تێکڕای ئامادەبووان. خۆشحاڵم که شانبەشانی نمایشی شانۆیی میوزکی کوردی ئاشنای ئه‌و هەموو که‌لتوره بکه‌ین. .
شانۆی بێ‌سنور هەمیشە لەگەڵ چه‌ند جالیهکی فره‌که‌لتوری کارەکانی جێبه‌جێ کردووە، له‌وانه تابلۆی شانۆیی(ده‌مامکێکی تر) ده‌مامکێکی تر کورته تابلۆیه‌کی شانۆییه له ئاماده کردن و ده‌رهێنانی (سامان ژین)ه، ئه‌م کاره باس له کاره‌کته‌رێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌کات له کۆمه‌ڵگایه‌ک دا ئه‌ژی که ترس وای لێ کردووه، دوو ده‌ماک بپۆشێ ده‌مامکێکیان بۆ ئه‌و کاتانه‌یه که هه‌ست به ترس و بێ ئارامی ئه‌کات و ئه‌وی تریشیان بۆ حاڵه‌ته ئاساییهکانێتی، ئه‌م ڕووپۆشینه گرفتی گه‌وره درووست ئه‌کات بۆ ئه‌وکه‌سه، بۆیه له ساته‌وه‌ختێکدا بڕیاری ئه‌وه ئه‌دات ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی واڵا بکات. مۆسیقای ئه‌م کاره‌ش له لایه‌ن هه‌مه به کره‌وه ئه‌نجام درا بوو، له‌نواندنی باکۆ سۆرانی باکۆ له‌کاتی وازی کردنی نمایشی ئه‌م کهسایەتیەدا چوو بووە ناو واقیعی ڕاستەقینەی ئازار و دەردیسەری درامای مرۆڤی کورده‌وه، هاوکات پێشێل کردنی یاسا کاریکاتۆرییهکان. باکۆ سۆرانی گوتی: ئێمه ئه‌مانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کاره‌وه بڵێن هیچ دمامکێک ناتوانێ بێگه‌ردی مرۆڤ بشارێته‌وه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه کاتێک خودێک سه‌ربه‌ستی که‌سێک زه‌وت بکات، ئه‌وا ئه‌و خوده له‌زیندانی ڕقدا جێگیره و هه‌میشه له‌پشت دهمامکهوهیه.
لە کۆتاییدا باکۆ سۆرانی ئەوەشی درکاند، بۆ ئه‌م کاره هونەرییانە هەمیشە نابێت ڕۆڵی بەرچاوی ڕێکخراوەکانی هۆڵەندای سەر بە ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی (ی. ن. ک) و یانەی کوردی "میدیـــا" لە هۆڵەندا لە بیر بکەین، لە هاوکاری و پشتگیری ماددی و مەعنەویماندا، بە تایبەتی سه‌ردار فه‌تاح و ئازاد خالید و مەبەست جەعفەر.