پێشنیارێك بۆ حوكومه‌تی بنكه فراوان ... ئه‌شره‌ف ڕه‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەشرەف ڕەئوف
- Hits: 739
گواستنه‌وه‌ی فێرگه ئاینییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئیشێكی هه‌تا بلێی له جێی خۆیدایه، كه‌چی زۆربه‌ی مه‌لاكان ناڕازیین بۆ . ؟!
من ڕه‌خنه‌ی یه‌كێك له‌و مامۆستایانه هه‌ڵده‌بژێرم و له‌سه‌ری ڕاده‌وه‌ستم . !
مامۆستا ده‌یگوت :- وانه‌كانیان زیاتر ده‌بێت و ئیتر خوێندكاره‌كان ناتوانن مه‌لایه‌كی باشیان لێده‌رچێت . !
كاتێك خوێندنگه ئاینییه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئیتر ئه‌و وه‌زاره‌ته له دانانی مه‌نهه‌ج بۆ خوێندكاران به‌رپرس ده‌بێت ئه‌و مه‌نهه‌جه تا ئێستا هه‌یانبووه‌و مامۆستای له شكڵی مه‌لا شوانی به‌رهه‌م هێناوه ده‌گۆرێت ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌لێك وانه‌ی زانسته مرۆییه‌كان و زانسته سروشتییهكانیشیان بۆ زیاد ده‌كرێت . !
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ئیسلامی كه بووه به كێشه‌ی هه‌موو جیهانیش ئه‌مرۆ . ئه‌وه‌یه كه له‌م وڵاته‌نه دواكه‌وتووه ئیسلامییانه‌دا هه‌ر قوتابییه‌ك ته‌نبه‌ڵ بوو نه‌یتوانی له قوتابخانه‌كان بخوێنێت ڕوو له خوێندنگه ئاینییه‌كان ده‌كات . ! چونكه ئه‌وێ وانه‌كانی كه‌من پاشان وانه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیان به له‌به‌ر كردنه ئه‌وه‌نده موحتاجی بیركردنه‌وه نین . !
به‌ڵام كاتێك خوێندنگه ئاینییه‌كان وه‌ك قوتابخانه ئه‌ده‌بییه‌كان وانه‌كانی وه‌ك جوغرافی مێژوو ئابوری و بیركاری بخوێنن . ئیتر ڕزگاریان ده‌بێت له لافاوی ئه‌و قوتابییه ته‌وه‌زه‌لانه و كۆمه‌ڵگاكانیش ئاسوده ده‌بن له فه‌توای ئه‌و كهلهپوتانهی ده‌یانبینین . !
كه‌سێك له مندالییه‌وه بڕواته خوێندنگه‌ی ئاینی ته‌نیا زانسته ئیسلامییه‌كان بخوێنێت و له ته‌واوی زانسته‌كانی دیكه‌ی داببڕییت خۆیشی له تهمهڵییدا ده‌ست ڕه‌نگین بێت قابیله خۆ مارتن لوته‌ری لێده‌رناچێت . !
به‌ڵام من پێشنیارێكم هه‌یه بۆ حوكمه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه یه‌كه‌م له پال وانه‌ی مه‌نتیقدا با وانه‌یه‌كی دیاله‌كتیك بخوێنن . مرۆڤ له‌ڕۆژی ئیمڕۆدا نابێت و ناكرێت مه‌تیقی ئه‌ره‌ستۆ بخوێنێت و ببێته په‌یڕه‌وی بیركرنه‌وه‌ی له ژیاندا . هیچ مه‌لایه‌ك ناتوانێت له ئیمامی شافعی تێپه‌رێنێت كاتێك وه‌ك ئیمامی شافعی مه‌نتیقی ئه‌ره‌ستۆ په‌یره‌وه‌ی بیركرنه‌وه‌ی بێت . ! ئاخر زۆربه‌ی یاساكانی ئه‌و مه‌نتیقه‌ی ئه‌و خوێندكارانه ده‌یخوێنن زانست به درۆیانی خستوه‌ته‌وه وه‌ك یاساكانى ( المستحیل . عدم تناقض . التماثل ) كاتێك مه‌نتیقی ئه‌ره‌ستۆ ده‌بێێته په‌یڕه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ كه به مه‌نتیقی شكلیش ناو ده‌نرێت خۆی له جیهانێكی وه‌ستاودا ده‌دۆزێته‌وه‌و ته‌نیا شكڵی شته‌كان ده‌بینێت هه‌رگیز وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی ئاگاداری زانسته سروشتییه‌كانه‌و په‌یڕه‌وه‌ی بیركرنه‌وه‌ی دیاله‌كتیكه ناتوانێت بچێته ناوه‌ڕۆكی دیارده و شته‌كان . !
دوهه‌م با وانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هێرمۆنۆتیقا بخوێنن ئاخر ناكرێت كه‌سێك ته‌نیا ئیشی له‌گه‌ڵ ده‌قی پیرۆزدا بێت و كه‌چی ئاگاداری به هێزترین ئوسلوبی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق نه‌بێت كه هێرمۆنۆتیقایه . ! ئه‌ز پێم وایه ئه‌گه‌ر خوێندنگه ئاینییه‌كان ئه‌و دوو وانه‌یه بخوێنن . ئیتر جارێكی تر هه‌رگیز مه‌لا شوان له دایك نابێت . !