به‌دیل و مهدیل ...ئه‌شره‌ف ڕه‌ئوف .
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەشرەف ڕەئوف
- Hits: 763
زۆر كه‌س له‌م پرسه به هه‌ڵه تێده‌گات. كاتێك له مامۆستا عه‌لی باپیریان پرسی :- ئایا بارزانی به‌دیلی هه‌یه، وه‌ڵامه‌كه‌ی برێك هه‌ڵچونی پێوه دیار بوو كه گوتی به‌ڵێ نه‌ك به‌دیلێك سه‌د به‌دیلی هه‌یه !
مامۆستا هه‌ر به وه‌ڵام و ههڵچونهكهیدا دیار بوو كه زۆر هه‌ڵه له‌و پرسه تێگه‌شتووه .! ئاخر كاتێك كه ده‌گوترێت بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان بارزانی به‌دیلی نیه هیچ مه‌به‌ست له‌وه نیه كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه‌سێك نیه ئه‌وه‌نده‌ی بارزانی له سیاسه‌ت وه‌ك زانست و وه‌ك هونه‌ریش شارهزرا بێت نه‌خێر .! به‌ڵام مامۆستا ده‌قاوده‌ق به‌و شێوه له پرسیاره‌كه گه‌یشت .! هه‌ربۆیه له وه‌ڵامدا گوتی سه‌د به‌دیلی هه‌یه .! به‌ڵام من پێم وایه شێوازی پرسیاره‌كه زیاتر كه‌م و كورتی تێدایه نه‌ك وه‌ڵامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر چونكه ئه‌گه‌ری به‌هێزی ئه‌و تێگه‌شتنه هه‌ڵه‌ی تێدایه .! كاتێك ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه بارزانی له ناو سه‌رۆكه‌یلی ئه‌حزابی سیاسی‌دا به‌دیلی نیه .! هیچ گومان له‌وه‌دا نیه نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ك رێكخه‌ر و به‌رپرسی یه‌كه‌می دوهه‌م حیزب له هه‌رێمی كوردستاندا خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به هێزه .! به‌ڵام ئایا ده‌توانێت جێگای كاك مه‌سعود پڕ بكاته‌وه من ده‌لێم نه‌خێر .! چونكه هێزی چه‌كداری كوردستان به دامه‌زاروه‌یی نه‌كراوه‌و كاك نه‌وشیروان له زۆنی سه‌وزیشدا هێزی چه‌كدار نه‌ك هه‌ر سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی ئه‌و نین بگره دور نیه دژی بریاره‌كانیشی بوه‌ستنه‌وه .! ئێمه نه‌مانده‌زانی به‌ڵام مام جه‌لال باشی ده‌زانی هیچ كام له ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی ناتوانن جێگای ئه‌و له به‌غداد پڕ بكه‌نه‌وه بۆیه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری نه‌ده‌بوو .
به‌ڵام ئێمه ده‌ركمان به‌وه نه‌ده‌كرد و ده‌مانگوت ده‌ستبه‌ردای ئه‌و پۆسته نابێت و سه‌دان تۆمه‌تمان بۆ ده‌چنی .! ئه‌و له‌به‌ر كه‌سایه‌تی به هێزی خۆی گه‌رچی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و ته‌نیا ده‌سته‌ڵاتێكی ڕه‌مزی وتهشریفاتی بوو به‌ڵام له سه‌رۆك وه‌زیران زۆر زیاتر ده‌رده‌كه‌وت له ناو میدیا جیهانییه‌كاندا وه هه‌میشه قسه‌ی خۆی هه‌بوو له سه‌ر ڕوداوه‌كان، ئه‌گه‌ر ئێمه فۆاد مه‌عصوم به به‌دیلی مام جه‌لال بزانین ئه‌و به‌دڵنیاییه‌وه به‌دیلی كاك مه‌سعودیش له كوردستاندا خۆی ده‌دا له‌و ژمارهیهیمامۆستا عه‌لی باپیر فه‌رموی
ئه‌شره‌ف ڕه‌ئوف .!