ناڵه‌ی ده‌روون ... ئه‌شره‌ف ره‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەشرەف ڕەئوف
- Hits: 692
منێك له هه‌موو ژیانما
عاشقى باڵای بونى تۆ . !
له ده‌رونما سه‌رقاڵی جۆماڵی هێمای ڕونی تۆ . !
له گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌را
هه‌زار جار گیانم ده‌ربچێت
نایه‌مه سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر
ئه‌گه‌ر مه‌لا شوان له‌وێ بێت . !
گه‌ر موه‌فه‌ق
وه‌ك ئه‌سكه‌نده‌ر به‌سه‌ر سیراتا تێپةڕێت
من ده‌چمه ناو قولایی وه‌یل
ئه‌و مێشكه‌ی تۆ پێت دام و
به كه‌ڵك نه‌هات
با وه‌ك سه‌ماوه‌ر بكوڵێت . !
قه‌سه‌م به‌به‌ژنی حه‌قیقه‌ت
نایه‌مه بن سێبه‌ره‌كه‌ت
گه‌ر بنلادن و مه‌قدیسی له‌وێ بن و
به‌ده‌م پاقله خواردنه‌وه
به عه‌قڵی من پێبكه‌نن و
مێشێكیش میوانیان نه‌بێت . !
نا نا تۆبه خودایه
ئاینی تۆ
هه‌ره‌شه له چاره‌نوسی گه‌لێك ناكات
په‌ره‌ی ژینی به فرمێسك و خوێن خوسا بێت . !
په‌یامی تۆ
موستیله‌ی جادویی نیه
له ئه‌و په‌ری ئه‌م دونیایه
له ئه‌نگوستی مه‌لایه‌كی جاسوسا بێت . !