نه‌وشیروان موسته‌فاو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه! . .. ئه‌شره‌ف ره‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەشرەف ڕەئوف
- Hits: 671
به‌پێی بیر‌و باوه‌ڕی ئاینزای شیعه‌ی دوازده ئیمامی یه‌كێك له ئیمامه‌كانیان له كاتی مێرد مندالیدا بزر بووه كه ده‌كاته چه‌ند سه‌ته‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر رۆژێك له ڕۆژان ده‌گه‌ڕێته‌وه ناویان و كاری یازده ئیمامه‌كه‌ی پێش خۆی ته‌كمیل ده‌كات . !
كاك نه‌وشیروانیش سڵاوی خوای گه‌وره‌ی لێبێت .
پاش چل ساڵ سه‌ركردایه‌تی كردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك تازه ده‌یه‌وێت كاری میرانی بابان ته‌واو بكات تازه ده‌ڵێت ڕیگه ناده‌ین به هه‌یمه‌نه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر سوله‌یمانی وه‌ك هێشتا سه‌رده‌می میرنشینی بابان و سۆران بێت . ! شایانی باسه هه‌لسوڕاوانی گۆڕان له سه‌ید سادق منداڵانیان هان دا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ناچینه سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌ر له‌سه‌ر سوله‌یمانی ده‌مێنینه‌وه، شایسته‌ی وه بیر هێنانه‌وه‌شه چه‌ند ساڵێك پێشتر كاتێك ناحیه‌ی سیدسادق بوو به قه‌زا عه‌ربه‌ت خۆپیشاندانیان كرد كهناچنه سه‌ر سید سادق و هه‌ر له‌سه‌ر سوله‌یمانی ده‌مێننه‌وه و ماشنه‌وه . ! ئه‌وه‌ی تۆزێك مه‌نتیق بزانێت تێده‌گات ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌تیش هه‌ر فیتی ئه‌م میره غایبهی بابان بووه . ! به‌ڵام هه‌ر به‌ڕاستی دور له ته‌نز ده‌لێم خۆزگه كاك نه‌وشیروان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێشتر له‌دایك بوایه ڕه‌نگه بیتوانیایه خزمه‌تێك به شاری خۆشه‌ویستی سوله‌یمانی بكات، به‌ڵام ئێسته ئیتر دره‌نگه بۆ ئه‌و ته‌نگ نه‌زه‌ریی و كۆتا بینیه . من هیچ شانازی به‌وه‌و ناكه‌م خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌م به‌و هه‌موو قوربانی دانهشییهوه ئه‌وه‌نده‌ی شانازی به كورد بوون و كوردستانی بوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م ئاخر هه‌له‌بجه‌یی بوون چ شانازییه‌كی تێدایه كه خه‌ڵه‌كه‌كه‌ی بیست ساڵه بێ وچان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن شاره‌كه‌یان بكرێته پارێزگا ناوبراویش ماندوو نه‌ناسانه و به به‌رنامه دژایه‌تی كردووه‌و ده‌یكات كه‌چی حیزبه‌كه‌ی له‌و شاره‌دا زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێت . ! من شانازی به كوردستانه‌وه ده‌كه‌م كه ناوچه‌گه‌ری و ته‌نگ نه‌زه‌ری سه‌ركرده یه‌كسانه به خیانه‌ت . ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاست و دروسته ئێستا سه‌رده‌می بابان نیه‌و كاك نه‌وشیروانیش كوڕی پیاوێكی هه‌ژاره وه‌ك باوكی ئێمه . به‌ڵام جه‌نابیان له هاورێیانی ئه‌شكه‌وت ده‌چێت كه‌پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بێ‌دار بونه‌وه‌و كه چوونه بازاڕ هه‌ندێك پێداویستی بكڕن چونكه دراوه‌كه‌یان هی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێشتر بوو ئیتر حهكایهتهكهیان بۆ خۆیان بۆ خه‌ڵكیش ڕۆشن بویه‌وه بۆیه جواترین كار هه‌رئه‌وه‌یه ڕێگا به به‌رێزیان بده‌ن بچنه‌وه ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان و له‌گه‌ڵ ماباقی هاورێیاندا به یه‌كجاری بخه‌ون و ڕزگاریان بێت له‌ده‌ست ئه‌م جه‌نجاڵییه‌ی دونیای سیاسه‌ت . !