دیسان كوشتنی ناڕهزیهتیهكانی خه‌ڵك ... نه‌جم محه‌مه‌د
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجم محەمەد
- Hits: 645
خه‌ڵكی تووڕه‌و ناڕازی كوردستان هاتهسهرشهقام له پێناوئازادی و ژیانێكی باشتر له پێناو خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری لهپێناودابینكردنی مووچه ومافه ئینسانیه‌كانی تری‌دا. . . داواكاری و موعانات و كیشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مانه‌بوون نه‌ك پرسی سه‌رۆكایه‌تی وململانێی حیزبی له سه‌ر پۆستی حكومی و ئیداری ئه‌مانه داواكاری وموعاناتی حیزبه‌كانه نه‌ك خه‌ڵكی به‌داخه‌وه دیسانه‌وه خه‌ڵكیان كرده‌وه قوربانی مه‌رامه سیاسی و بهرژهوهندهحیزبیهكانیان به‌داخه وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه خۆڕسكه‌كانی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه دیسانه‌وه وه ك 17ی شوبات كرایه‌وه قوربانی ململانی حیزبی و سیاسیه‌كان دیسانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی وداواكاریه‌كانی خه‌ڵك كوورتكرایهوه له ململانێی دووحیزبی سیاسی‌دا وبه‌م جۆره‌ش جارێكی تر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكیان له باربرد وتێكداوخۆپیشاندهران كرانه ئاژاوه‌گێڕو تێكده‌ر ئه‌و خه‌ڵكه هاته سه‌رشه‌قام له پێناو ئازادی وژیانێكی خۆشگوزه‌ران به‌ڵام ئیستا ئه‌و خه‌ڵكه كه‌وتۆته زیندان ودهسهڵاتدارانیش ئازاد‌و خۆشگوزه‌ران.
من پێم وایه ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان له‌م خۆپیشاندانه خۆڕسكانه مه‌ده‌نیانه ترسان كهلهسهرهتاداههموو كوردستانی گرته‌وه بهدهۆك وههولێریشهوه كه‌مایه‌ی هیواو ئومێدی خه‌ڵكی بوو چاوه‌ڕی ی هه‌رچی فراوانتروسهرتاسهری وئاسۆیهكی گه‌شی لی ده‌كرا هه‌ربۆیه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كانی نه‌بوو بۆیه به‌هه‌موویانه‌وه تێكیانداولهناویان برد‌و سه‌ركوتیان كرد وبه‌داخه‌وه ئێستائهوی وباسی ناكری ماف و داواكاری خه‌ڵكه ودیسانه‌وه داواكاری و مافه‌كانی خه‌ڵكی كرایه وه بهژێرململانی حیزبی وسیاسیهكانی حیزبه‌كان له‌سه‌ر پۆست وكورسی و خوێنی پێنج ئینسانیان ڕشت لهپێناوپارێزگاری له‌لۆگۆی حیزب و له كێلونی ده‌رگا ولهشووشهی په‌نجه‌ره‌و لهدۆڵاب و مێزو دیواری باره‌گای حیزبی چهكداربهداخهوه كیلونی دهرگاوشووشهی په‌نجه‌ره به‌نرختره له‌خوین وگیانی ئینسانه بی به‌شه‌كانی كوردستان ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن خوێنی هاوڵاتیان بۆ ئێمه گرنگتره له باره‌گا درۆده‌كه‌ن ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته من به‌هه‌موو حیزبه‌كان ده‌ڵێم به‌سیه ئیتر به‌سه باره‌گا حیزبیه چه كداریهكانتان دوور خه‌نه‌وه له‌ناو شاره‌كان وبیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شاربۆ ناو زه‌ویه دۆنمهكانتان وبۆناو باخه سیاج كراوه‌كانتان بۆ سه‌ر گردو ته‌پ وسهربازگهكانتان چه‌ك وبارهگاكانتان له خه‌ڵك دوور خه‌نه‌وه. . .