لەراستيدا هيچ زمانێك لە بەرگيراوەى زمانێکى تر نيە، تا ووشەى بەرامبەرى بۆ هەموو دەربڕينى زمانەکانى تر هەبێ. بەتايبەتيش ئەو ناوانەى کە داهێنەرانى زانست، لە داهێنانەکانيانى دەنێن، بەدەگمەن بەرامبەريان لە زمانى غەيرى داهێنەرەکە دەبێ. ئەمە لەلايەك و لەلايەکى تريشەوە زمانى ميللەتان لە رووى دەوڵەمەندى ووشەوە زۆر لێک جياوازن. لەوەش زياتر نامەوێ بچمە ناو ووردەکارى زمانەوانى، چونکە ئەم بوارە شارەزاى خۆى هەيە، بەڵام لەوەتەى ئەم حەشدى شەعبيەى شيعە هاتۆتە ئاراوە، سەرنج لە راگەياندنە کورديەکان دەدەم، بە بيسراو نوسراو و بينراويانەوە، هيچ کامێکيان خۆيان لە قەرەى داهێنانى ووشەيەك نەداوە، بەرامبەر بەم زاراوە عەرەبيە. کە نە داهێنانێکى زانستيە و نە ووشەيەکى نوێش! قاموس المعاني لە باسى هاوتاکانى الجمع (مرادفات کلمة الجمع) بەناو(إسم) حَشْد، إِحْتِشَاد بەکارهێناوە و بە کرداريش (فعل) بە حَشَّدَ. لە لێکدانەوەى ووشەى حەشد يش، وەك کردار (فرمان) بەم مانايانەى هێناوە جَمَعَ , جَنَّدَ , جَيَّشَ , ضَمَّ , نَضَّدَ. بەم پێودانگەش بێ نزيکترين دەربڕينى کوردى لەم ووشە عەرەبيە، بەبۆچونى من،  دەبێتە ووشەى ( گەلەکۆم) . چونکە کاتێ بە کۆمەڵێ کەس لە يەکێك دەردرێ، دەوترێ گەلەکۆمەکى لێکراوە. بێگومان وەرنەگێڕانى زاراوەيەکى بێگانە، و وەك خۆ بەکارهێنانى زۆرباشترە لە داتاشينى ووشەيەکى نابەجێ و بێ مانا بۆى. چونکە رۆژانە کەسمان نيە لە تەلەفزيۆنە کورديەکان دەيان جار گوێمان لە دەربڕينى " پاش ناوبڕەيەکى کورت" يا " دواى پشويەکى کورت" نەبێ. ديارە مەبەستيش لێيان " بعد فاصل " و "بعد إستراحة قصيرة" عەرەبيەکەيە. ووشەى ناوبڕە لە زمانى کوردى، بۆ لێكجودا کردنەوەى دوو ژوور بە تيغە " خشتى لە سەر لا، بەبارى باريکى" بەکارهێنراوە واتە بۆ جودا کردنەوەى دوو شتى بەرجەستە بەکار دەهێنرێ (فصل شيئين عن بعضهما البعض) نەك لە جياتى" فاصلة زمنية "عەرەبيەکە. بۆ دەربڕينى لێك دوورکەوتنەوەى دوو کەس يان زياتر ( کە بە جەستە بەيەکەوە گرێنەدراون، واتە لێك جوداکردنەوەکە مەعنەويە نەك فيزيکى). کورد، ووشەى لێکدابڕان بەکار دێنێ نەك ناوبڕە. بۆ نمونە يەکێك هەواڵى کەسێکى ديارى کراو لە يەکێکى تر دەپرسێ، ئەويش لەوەڵامدا دەڵێ : دەمێکە لێکدابڕاوين و ئاگام لێى نيە. واتە راستتر ئەوەيە، بگوترێ پاش لێدابڕانێکى کورت و دەگەڕێينەوە لاتان.

الحشد الشعبي : گەلەکۆمەکى ميللى

بعد فاصل قصير : پاش لێکدابڕانێکى کورد، لێکدابڕانێکى کورت و دەگەڕێينەوە

جمال مەلاقەرە

١٢/٤/ ٢٠١٥