بۆ بهڕێزان_ لیژنهی ئامادهكاری دهستوور بۆ راپرسی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- قادر ئەسعەد
- Hits: 1245
پێشنیاز دەکەم میدالیانی شانازی کە گەورەترین میدالیایە لە سەر ئاستی وڵات هەژمار دەکرێت وپێشکەش دەکرێت لە بوارە جیاکانی پێشکەوتن و داهێنان ئازایەتی دڵسۆزی و لێوەشاوەیی کەسایەتیە ژیرو چالاکەکانی بواری مەیدانی کۆمەڵایەتی و هونەری و سیاسی و رۆشنبیری لە نێو کایەکانی کۆمەلگای کوردستان، ئەم میدالیایەش لەلایەن بەرزترین ئاست کە سەرۆکی هەرێمە دەبخشرێت،
لێرەدا پێویستە خالێکی گرنگ بۆ بەخشینی ڕاچاو بکرێت
هەروەها جیابکرێتەوە لە گەڵ میدالیای ئازایەتی کە دەبخشرێت بە پێشمەرگەێک لە سوپای کوردستان یان لە سەر ئاستی ئاسایش و هێزەکانی ناوەخۆ
خاڵە گرنگە ئەوەیە
ئەو کەسایەتیەی میدالیایی شانازی نیشتیمانی پێ دەبەخشرێت
نابێت بە هیچ شێوەێک لە شێوەکان لە دوور یان نزیک تێوەگڵاوی شەری ناوەخۆ و برا کوژی بێت یان بەشداریکردبێت لە هاندان و پلان داڕشتن بۆ ئەو شەڕە نەگریسە
تکایە ڕاچاوی ئەو خاڵە بکرێتو جێگیر بکرێت لە دەستوردا
تێبینی / میدالیای ئازایەتی جیاوازێکی زۆر هەیە لە گەڵ میدالیای
شانازی پلە یەک کە دەبەخشرێت بە هێزی پێشمەرگە یا ن هێزەکانی ناوەخۆ
دڵسۆزتان
قادر ئەسعەد