بچکۆڵ ... قادر ئەسعەد
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- قادر ئەسعەد
- Hits: 1067
لە جیاتی من پێیان بڵێ
لێرە بخۆن
لێرە بژین
لێرە بمرن
لێرە زاوزێ بکەن
لێرە زۆر بن
لێرە مەست بن لێرە پەست بن لێرە شێت بن یان عاقڵ بن
لێرە فێربن
لێرە تێر بن
لێرە بەڵێ. . . لێرە لە ىاشور
گوێ بن، لوت بن، چاو بن
دەست بن
لێرە زمان بن
خاوەن ماڵ بن
لێرە هێز بن
هەرچی ئارەزویانە با ببن
بەڵام بچکۆل
لە ڕێی خوا پێیان بڵێ
کاتی ئەوە نیە لەو ماڵەدا
وەستاو شاگردی دروستکردنی کانتۆن بن