یه‌كه‌م/ پێناسه‌ی سیاسه‌ت: بریتییه‌ له‌چۆنیه‌تی هه‌لسوكه‌وتكردن و كار به‌رێوه‌بردن و ، كۆمه‌ڵإ كاروچالاكی و نواندنی ئیداری ئامانجداری دیاریكراوی دارێژراو له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ل، به‌شێوازوهۆكاری جیاجیا، له‌ شوێن و قۆناغی جیاجیا.

دووه‌م/ گرنگی سیاسه‌تكردن: بێگومان سیاسه‌تكردنی راسته‌قینه‌ له‌ چه‌ندان رووه‌ وه‌ سودو قازانجی زۆره‌ و ، له‌میانه‌ی كاری سیاسی و رێكخراوه‌یی و كارگێری و بابه‌ته‌كه‌، گرنگی سیاسه‌ت ده‌ر ده‌كه‌وێت.

سی یه‌م/ مێژووی سیاسه‌تكردن: كردارو پرۆسه‌ی سیاسه‌تكردن، له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ له‌ هه‌مو ناوچه‌ و له‌ نێو هه‌موو كۆمه‌لگه‌ و میلله‌ته‌كان شتێكی مێژوویی و دێرینه‌، كه‌م تا زۆر به‌چه‌ندان هۆكارو شێوازی جیاجیا ئه‌نجامدراوه‌.

چواره‌م/ ده‌سكه‌وت و سوده‌كانی سیاسه‌ت:

1- ناسینی تاك و كۆمه‌لگه‌.

2- شاره‌زابوون له‌ كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی.

3- ناسینی واقیعی ژیان.

4- به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری.

5- دانای به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ پارت و كۆمه‌لگا.

6- دیاری كردنی نه‌خشه‌ و پلانه‌ ئیستراتیژیه‌كانی كۆمه‌لگه‌ و ده‌وله‌ت.

7- به‌ده‌ست هێانانی ئامانج و مه‌به‌ست و ده‌سكه‌وته‌كان.

8- رزگاركردنی خاك و ولات و گه‌ل و میلله‌ت.

9- به‌ده‌ستهێنانی حوكم و ده‌سه‌لات له‌ ولاتدا.

10- وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا.

11- ڕابه‌رایه‌تی كردنی كۆمه‌لگه‌.

12- دانانی یاسا و ڕێره‌وێك بۆ به‌رێوه‌بردنی ولات.

13- به‌رهه‌مهێنانی ئابوری یه‌كی زه‌به‌لاح و گه‌شه‌دار.

14- به‌دیهێنانی ئاسایش و خۆشگوزاری له‌ولات.

15- وه‌لانانی ململانی و ناكۆكیه‌كان.

16- چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و كێشه‌ و گیروگرفته‌كان.

17- به‌ده‌ستهێنانی سامان و ده‌سه‌لات.

18- هه‌لومه‌رجی سیاسی.

پێنجه‌م/ بنه‌ما و پێداویستیه‌كانی سیاسه‌تكردن:

1- زانستی سیاسه‌ت.

2- هۆكار و ئامراز و میكانیزمه‌كانی سیاسه‌ت.

3- كار پی كردن و جی به‌ جی كردنی سیاسه‌ت.

4- پارت و ڕێكخراوی سیاسی و پیشه‌یی.

5- حوكم و ده‌سه‌لات.

6- دیاری كردنی ئامانجه‌ سیاسیه‌كان.

7- هه‌ولدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ سیاسیه‌كان.

8- بووونی نه‌خشه‌ و به‌رنامه‌ و پلانی سیاسی.

9- ئه‌زموونی سیاسی.

10- ره‌گه‌زو بنه‌ماكانی سیاسه‌ت.

11- سیاسه‌تمه‌داران.

شه‌شه‌م/ شێوازه‌كانی سیاسه‌تكردن:

1- شێوازی دیالۆك و لێك تێگه‌یشتن.

2- شێوازی ڕێككه‌وتن وسازان.

3- قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی.

4- شێوازی دبلۆماسیانه‌.

5- به‌كارهێنانی هێز و فشارو توندوتیژی.

6- به‌كارهێنانی یاسا و ده‌ستور.

7- به‌كارهێنانی رێكخراوه‌ نێو ده‌وله‌تییه‌كان.

8- به‌كارهێنی كارته‌كان.

9- به‌كارهێنی دیكۆمێنت و رێككه‌وتننامه‌كان.

10- به‌كار هێنانی سیاسه‌تمه‌داران.

11- پرس و راوێژكردن.

12- پێكهێنانی هاوپه‌یمانی.