قه‌یس خه‌زعه‌لی زۆر ڕاستی وت ... بورهان شێخ ره‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 693
ئه‌و ڕاستیه‌ی كه هه‌موو سه‌ركرده‌ی پارت و گروهههكانی عێراق به چه‌پ و ڕاستیانه‌وه به ئیسلامی و عیلمانیه وه له‌وه‌تی عێراق به زۆری زۆرداران لكێنراوه به یه‌كه‌وه كه‌س دانی پێدا نانێت و خۆیانی لی گێل ده‌كه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت چ ئه‌وانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان دۆست و هاوسه‌نگه‌ر ی كورد بوون و چ ئه‌وانه‌شی به بیانووی ئهنتهرناسیونالیستی و برای ئاینی یه‌وه قڕوقپ و چاویان له ئاستدا نووقاندووه.
ئه‌مجاره‌یان له لایه‌ن شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق كه ڕێكخراوێكی شیعه‌یه‌و خاوه‌نی میلیشیایه‌كی به هێزه‌و كاتی خۆی له‌ڕه‌وتی سه‌در جیابوه‌ته‌وه ئه‌م ڕێكخراوه‌ی پێكهێناو له دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له سوریا و دواتر له پارێزگا سونه نشینه‌كانی عێراق له موسڵ و سه‌لاحه‌دین و ڕومادی و دیاله و ده‌وروپشتی به‌غداد و دوای بانگه‌وازی سه‌ید علی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بۆ چه‌ك هه‌ڵگرتن ئه‌میش ئه‌و هێزه‌ی پێك هێناو له به‌ره‌كانی شه‌ڕدایه زۆر به ئاماده‌گیه‌كی باڵاوه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه میلیشیاكانی ئه‌م گروهه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریاوه چوونه‌ته ئه‌و ووڵاته‌و به‌شداری شه‌ڕیان كردووه‌وه به‌رگریان له ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه.
ئیتر من نامه‌وێت باسی پێشێلكاری و ڕه‌فتاره تائیفیهكانی ئه‌م گروهانه بكه‌م له گۆره‌پانه‌كانی شه‌ڕدا ده‌رهه‌ق به سوونه‌كان وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه چونكه زۆری له‌سه‌ر وتراوه و ده‌چێته قاڵبی ئه‌و شه‌ڕه تائیفیه‌وه كه چه‌ند ساڵێكه عێراق پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
مه‌به‌ستی وتاره‌كه‌م وته‌كانی قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌قه له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له گه‌ڵ كه‌ناڵی (العهد) و هه‌ندی كه‌ناڵی ئاسمانی تریش باسی لێوه كردووه، هه‌ندی ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گری ووتوه كه پێشتر كه‌س دانی پێدا نه‌ناوه،
ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه كوردكهمینه نیه‌وه كوردستان وڵاتێكی دابهشكراوو داگیركراوه و بۆیه حه‌زده‌كه‌م پوخته‌یه‌ك له وته‌كانی ناوبراو بخه‌مه ڕوو:
لەڕووی واقیعیەوە ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیە، دەشڵێت:"نە کوردستان بەشێکە لەعیراق و نە نەتەوەی کوردیش عیراقین". ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھل حەق لەچاوپێکەوتنێکدا، باسی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغدای کردووەو ڕایگەیاندووە، ئەو کێشەو ناکۆیانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیادبووندان و بەھیچ شێوەیەکیش چارەسەرناکرێن.
ئەمینداری عەسایب ھۆکاری چارەسەر نەبوونی کێشەکانی ھەولێرو بەغدای بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کە "لەبنەڕەتدا کوردستان بەشێک نییە لەعیراق و نەتەوەی کوردیش عیراقی نین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە خۆیان ئەمە نازانن".
ئەو بەرپرسە باڵایەی شیعەکانی عیراق جەختی لەوەشکردۆتەوە، نە حکومەتی ھەرێم و نەحکومەتی عیراقیش بەھیچ شێوەیەک دان بەیەکتردا نانێن و ھیچ لایەکیان ئامادەنین تەنھا داواکاریییەکی یەکتریش جێبەجێ بکەن.
خەزعەلی نمونە بۆ قسەکانی خۆی، بەتەحەدای سەرۆک وەزیران عیراق دێنێتەوەو دەڵێت:"ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیەو پێویستیشە لەڕووی سەربازیی و داراییشەوە دان بەمەدا بنرێت، باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە، کە من تەحەدای سەرۆک وەزیرانی عیراق و حکومەتەکەشی دەکەم ئەگەر بتوانێت جوڵە تەنھا بەیەک سەربازی کورد بکات".