گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 692
ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به ده‌ر له خواستی دانیشتوانه‌كه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی زۆره‌ملی له ده‌ره‌وه ئاماده‌كراو له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ووڵاته سه‌ركه‌وتوه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌وه پێكهوهلكێنرا، پادشایه‌كیان له حیجازه‌وه بۆ هێنا كه بكگراوندێكی ئاینی و له بنه‌ماڵه‌ی شه‌ریف حوسه‌ین و ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بوو تاوه‌كو بتوانێت هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی ووڵات كۆ بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می پاشایه‌تی سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌و كه‌موكوریه‌كان كه (38) ساڵ ی خایاند چاوێكی خێرا به پێكهاته حكومه‌ته‌كاندا بخشیێنین ده‌بینین (23) كه‌س پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیرانیان وه‌رگرتووه له‌وانه سیانیان كورد بوون وهه‌ندێكیشیان شیعه بوون زۆربه‌شیان سونه‌بوون.
دواتریش له دوای شۆرشی 14 ی ته‌موزی 1958 ه‌وه حوكمی عێراق له لایه‌ن عه‌ره‌بی سونه‌وه كراوه تا 9/ نیسانی 2003 ئیتر ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ی سه‌رده‌مێكی نوی ده‌كری و دواتر ده‌ستوور ی تازه بۆ ووڵات نووسراوه ڕاپرسی له سه‌ر كرا وگه‌لی عێراق به ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش په‌سه‌ندیان كرد.
له‌وساشه‌وه له لایه‌ن عه‌ره‌بی شیعه‌وه حوكمی ووڵات ده‌كرێت زۆربه‌ی زۆری جومگه گرنگه‌كانی ووڵاتیان قۆرخكردووه بۆ خۆیان به تایبه‌تی له سه‌رده‌می هه‌ردوو كابینه‌كه‌ی مالیكی كه ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر قورس له سه‌ر عێراق و ئایندهی كه‌وت كه زۆر ئاسان نیه ده‌رچوون لی ی كه داعشی به‌رهه‌مهێنا و ڕووبه‌رێكی فراوانی خاكی عێراق له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ی تیرۆریست دایه.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا كه‌مێك له هاوسه‌نگی هه‌بووبێت دواتر له‌سه‌رده‌می كۆماری دكتاتۆریدا بۆ پێكهاته‌یه‌ك قۆرخكرابێت و له دوای پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراق یشه‌وه كه هه‌ر كورد وای وه‌سفده‌كات ئه‌گینا ته‌نانه‌ت ئه‌مریكیه‌كان خۆشیان خۆیان به داگیركه‌ری عێراق ناو ده‌به‌ن حوكمی عێراق به ده‌ستی شیعه‌وه یه له دوا هه‌نگاویاندا هێزێكی گه‌وره‌ی میلیشیایی چه‌كداریان دروستكردووه به ناوی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌موو توانا سه‌ربازی و دارییه‌كانی وولاتیان خستۆته به‌رده‌ستیان له هه‌مان كاتدا بوودجه‌و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان بڕیووه له كاتێكدا هه‌رێم له شه‌ڕێكی سه‌خت ودژواردایه له گه‌ڵ داعش، ناوچه سونه نیشینهكانیش زۆربه‌ی زۆری له بنده‌ستی داعشدایه.
ئیتر ئه‌بیت بپرسین له ئاوا بارودۆخێكدا هیچ مانایه‌ك ماوه بۆ پێكه‌وه ژیان له عێراقدا؟ ئه‌ی بۆ ئهمریكاو ووڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ر بانگه‌شه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن؟ له كاتێكدا خوێن له جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی عێراق ده‌چۆڕێت؟
ئایا له دوای شكستی پرۆژه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ سی هه‌رێم ئیتر كه‌س زاتی ئه‌وه ناكات باس له فۆرمێكی تر بۆ ده‌رچوون له كێشه خوێناوییه‌كانی عێراق بكات كه كورد واته‌نی جام پڕبووه‌و لی ی ده‌ڕژێت.
والهم كاته‌شدا كه كوَمیتهی هێزه چه‌كداره‌كان له كۆنگریسی ئه‌مریكا ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ووڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن بڕگه‌یه‌كی تێدایه بوارده‌دات كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه سونه‌كان ڕاسته‌وخۆ چه‌كدار بكرێن و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێبكرێت له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له شه‌ڕ دژی داعش.
پێده‌چێ بۆ دواجار ئه‌مریكیه‌كان ئه‌و فۆرمه پێشنیار‌و جێبه‌جی بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت هاوسه‌نگی بگێڕنه‌وه بۆ ناو پێكهاته‌كانی عێراق هه‌ر چه‌نده یاساكه‌ش ناوی گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیه بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بتوانێت به‌ره‌ڤانی له خۆی بكات ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی به لێكترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراقیش بێت. وه‌كو زۆر چاودێر‌و سه‌رچاوه ی تر بۆی ده‌چن.
له كۆتاییدا ڕاستیه‌ك هه‌یه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق و ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ش بیزانن ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی ووزه له‌جیهاندا ده‌بێت له بنده‌ستی ئه‌ودابن و هیچ هاوبهشێكیشی لاپه‌سه‌ند نیه و به‌تایبه‌ت دوای هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی سۆسیالستی و وسه‌ركه‌وتنی له جه‌نگی ساردا ئه‌و ڕاستیه زیاتر به‌رجه‌سته بوو، له عێراقیشدا كه قوربانی زۆری داوه ئێستا لێناگه‌ڕێت ببیته پێگه‌و و ناوچه‌ی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتانی تر له ئێستا‌و دوور مه‌وداشدا.