ئایا كورد كه‌مینه‌یه؟ ... بورهان شێخ ره‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 707
چه‌مكی زاراوه‌ی كه‌مینه له بنه‌ڕه‌تدا واته كه‌مینه‌یه‌كی ژماره‌یی وه‌كو هه‌ند ێك تاقمی ئتنیكی ئه‌فریقی له ئه‌مریكا یان كاسۆلیكه‌كان له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یان هه‌ر تاقم و كۆمه‌ڵێكی تر به هۆی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئابوریه‌وه په‌راوێز خرابن به هۆی زۆری زۆرینه‌ی زۆردارانی فه‌رمانڕه‌واوه، هه‌ڵسووكه‌وتی نایه‌كسان و ناداد په‌روه‌رانه‌یان له گه‌ڵدا كرابێت وه‌كو هاووڵاتیانی تر،ئه‌مه به گوێره‌ی پێناسه ی كه‌مینه كه‌زانای كۆمه‌ڵناسی یه‌هودی ئه‌مریكی لویس ویرس كردوویه‌تی.
بۆیه گه‌ر پشت به كه‌مینه‌ی ژماره‌یی ببه‌ستین یان كه‌مینه په‌راوێزخراو ه‌كان ئه‌وا ده‌توانین كۆمهڵگهلێكی زۆر بی كۆتایی له كه‌مینه دیاری بكه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی و شێوه‌و قه‌واره‌ی له یهكچوویان هه‌یه.
بێگومان پێناسه‌ی زاراوه‌ی كه‌مینه زۆر وورد و گونجاو نیه و ناكرێت بكرێته بنه‌ما بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وهاوچه‌رخ، بۆیه ئه‌گه‌ر نیشتمانی عه‌ره‌ب وه‌ربگرین وه‌كو نموونه كه دراوسی ی خاكی مێژوویی كوردستانه و دووپارچه‌ی كوردستان واته باشوور و خۆرئاوا پێوه‌ی لكێنراون له عێراق و سوریا به ده‌ر له خواست ووویستی خه‌ڵكه‌كه‌ی به گوێره‌ی په‌یماننامه سایكس _ بیكوَ و په‌یماننامه‌كانی دواتر كه‌زۆری له‌سه‌ر نووسراوه‌و سه‌رچاوه‌ی باشیش هه‌یه له‌سه‌ری هه‌ركه‌سێك مه‌به‌ستی بێت بیزانێت و ئامانجی ئه‌م بابه‌تی منیش نیه.
ئه‌وا ده‌بینین له ووڵاتانی عه‌ره‌بی دا زۆر كه‌مینه هه‌ن له‌وانه له میسر قبتیهكان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌سه،ئه‌مازیغ و بهربهرله ووڵاتانی باكوورئهفریقیا واته خۆرئاوای عه‌ره‌بی كه ژماره‌كه‌یان نزیكه‌ی 20 ملیۆن كه‌س ده‌بن، جگه له كه‌مینه‌كانی تر ی ئه‌رمه‌ن و شه‌ركه‌س و شیشان و توركمان و گه‌لێك تیره‌و تائیفه‌ی تر ی مه‌سیحی و سائیبه و زنجی ته‌واریق و هی تریش.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی كه‌مینه‌كانی ناو نیشتمانی عه‌ره‌ب بكه‌ین ده‌بینین كه‌مینه‌كانی بچووكی وه‌كو شهرهكس و توركمان و ئه‌رمه‌ن و شیشان كه به شێوه‌یه‌كی په‌رت وبڵاو له عێراق وشام هه‌ن و هیچ خواست و داخوازیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وایان نیه و بۆ جۆرێك له جۆره‌كان ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی بوون،
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مازیغ و به‌ربه‌ر له خۆرئاوای عه‌ره‌بی واته له ووڵاتانی مه‌غریب و جه‌زائیر و تونس و لیبیا كه ژماره‌یان زۆره‌و نزیكه‌ی بیست ملیۆن كه‌س ده‌بن و قبتیهكانی میسر له ڕووی ئاینیه‌وه مه‌سیحین و جیاوازن كه نزیكه‌ی ده ملیۆن كه‌س ده‌بن ئه‌مانه خواستی نه‌ته‌وه‌یی و جووداخوازیان نیه هه‌رچه‌نده پارت وڕێكخراوی سیاسیان هه‌یه داواكاریه‌كانیان له چوارچێوه‌ی مافی ڕۆشتبیریدا خۆی ده‌نوێنێت.
ئه‌وه ی زیاتر مه‌به‌ستمه له‌سه‌ری بووه‌ستم وزیاتر تیشكی بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه یه ئایا كورد كه‌مینه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ندی لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركی و ئێرانیش باسی لێوه ده‌كه‌ن یان ووڵاتێكه به ده‌ر له خواستی دانیشتوانه‌كه‌ی دابه‌شكراوه‌و زوڵمێكی مێژوویی لێكراوه له دوای شه‌ڕی چاڵدێران 1514 له نێوان هه‌ردوو ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی و دواتر له ڕێكه‌وتنامه‌ی قه‌سری شیرین 1639 به فه‌رمی سنوریان بۆ دوو به‌ش دابهشو ودیاریكرد و له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوای جهنگهكهیشدا ئه‌م به‌شه‌ی تریان بۆ سی به‌شی تر له‌تكرد،
ئه‌وه ڕاستی مه‌شه‌دی كوردستانه‌و خه‌ڵكی به ویژدانیش له نێو عه‌ره‌ب و تورك و فارسیشدا هه‌ن ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن و هه‌ند ێكیشیان دانی پێدا ده‌نێن و پشت ڕاستی ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ یه جی ی خۆیه‌تی بپرسین ئیستا وا له ساڵی 2016 نزیك ده‌بینه‌وه و سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس _ بیكۆ دا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه كوردستانی تێدا دابه‌ش كرا و له‌و كاته‌وه تائێستا جارێك به ناوی كه‌مینه‌و وجارێكی تر به‌ناوی توركی شاخی و جارێكی تر به ناوی برای موسڵمانه‌وه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ووڵاتانه و به گومامهوه لێمان ده‌نۆڕن كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی میللی ده‌ست پی بكه‌ین بۆ هه‌موو ناوه‌نده گرنگه‌كانی بڕیار له ئه‌وروپاو ئهمریكاو كۆنگره‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و له هه‌موو ده‌رگاكان بده‌ین و جارێكی تر دۆسی ی كورد بخه‌ینه‌وه سه‌ر مێزی ناوه‌نده گرنگه‌كانی بڕیار؟؟