به‌عس و ده عوه ... بورهان شێخ ره‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 728
حزبی به‌عس له 7 ی نیسانی 1947 به فه‌رمی له دیمه‌شق ی پایته‌ختی سوریا دامه‌زرێنرا له‌لایه‌ن میشیل عه‌فله‌ق و سه‌لاحه‌دین بهیتاركه له چینی ناوه‌ڕاست و خوێنده‌وار بوون و كۆمه‌ڵێكی زۆر له مامۆستا خوێندكاران وه‌كه حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی دژی ده‌ستوه‌ردانی بێگانهله كاروباری زۆرێك له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و یه‌كخستن و ڕێكخستنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ڕاگه‌یه‌نرا و كاریگه‌ریه‌كی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر حوكم له سوریا له پاش سه‌ربه‌خۆیی به خێرایی بیروبۆچونهكانیان به ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا بڵاوكرایه‌وه له‌وانه عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین و ئوردن و یه‌مه‌ن وووڵاتهكهی خۆیان سوریا.
ئه‌گه‌رچی حزبی به‌عس له 8 ی ئازاری 1963 ه‌وه له ڕێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیه‌وه ده‌سته‌ڵاتی له سوریا گرته ده‌ست تا ئیستاش به‌رده‌وامه، هه‌ر له‌و به‌رواره‌ش به دواوه حزبی به‌عس دووله‌ت بوو تووشی لێكترازان بوو میشیل عه‌فله‌قی ئه‌مینداری گشتی و سه‌لاحه‌دین به‌یتار بۆ یه‌كجاری سوریایان به جێهێشت.
له عێراقیش باڵه‌كه‌ی تری حزبی به‌عس له 17 ی ته‌موزی ساڵی 1968 له ڕێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی سپیه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر تكریتی و سه‌دام حسین تكریتی تا له 9/4/ 2003 له‌لایه‌ن ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌دا توانرا عێراق ئازاد بكرێت كۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایی 34 ساڵه‌ی به‌عس له عێراق بهێنن، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر كورت له‌سه‌ر مێژووی به‌عس و ده‌چمه سه‌ر حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان و دواتر به‌راوردی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییان و كێشه‌ی كورد ده‌خه‌مه ڕوو بۆ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست.
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له عێراق یه‌كێكه له‌حزبه سیاسیه كانی عێراق و سه‌ره‌كیترین حزبی ئاینزای شیعه‌یه له عێراقدا كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكم له دوای ڕزگاركردنی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ووته‌بێژی ئه‌و حزبهبوو، دواتریش له دوای كابینه كاتی و ئینتیقالیهكهی ئه‌یاد عه‌لاوی و دوای ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له عێراقدا یه‌كه‌م كابینه به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پێكهێنرا وهه‌ر له‌م حزبه بوو
دواتریش هه‌ردوو كابینه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی مالیكیش كه ئه‌میندار ی گشتی حزب بوو هه‌ر له هه‌مان حزب بوو كابینه‌كه‌ی ئێستاش به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبی ده‌عوه له هه‌مان حزبه.
ئیستا ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ڕابردووی حزبی ناوبراو سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی بده‌ینه‌وه ده‌بینین له ساڵی 1957 ئهندامهدامهزرێنهرهكانی كۆبونه‌وه‌و ناوكی سه‌ره‌تایی حزبیان دامه‌زراند كه له هه‌شت كه‌س پێكهاتبوون دیارترینیان پیاوی ئایینی شیعه له عێراق و جیهان موحه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در بوو كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له سه‌ركردایه‌تی حزبدا دواتر له‌لایه ڕژێمی به‌عسه‌وه خۆی و بنت الهدی ی خوشكی له سێداره دران، ئه‌وان له و باوه‌ڕه‌دابوون كه دامه‌زراندنی ئه‌م حزبه دۆخێكی ئایدیۆلۆجی هاوسه‌نگ بخوڵقێنی له گه‌ڵ ئایدیۆلۆجیای كۆمۆنیستی و عیلمانی و نه‌ته‌وه په‌رستی عه‌ره‌بی و بیر‌و بۆچوونه‌كانی تردا.
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له ساڵانی حه‌فتاكاندا له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق وه‌ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵمه‌تێكی چه‌كداری ده‌ستپێكرد دژ به ڕژێمی به‌عسی عێراق وداوای ڕووخانی ئه‌و ڕژێمه‌یان ده‌كرد له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی له خه‌ڵكی سڤیل و بێتاوانی لێكهوتهوه.
دواتر دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به ڕابه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا خومه‌ینی سه‌ركرده‌كانی ده‌عوه په‌یوه‌ندییان دروستكرد له گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران كه خاڵێكی ناكۆكی له نێوانیاندا سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌ویش ئه‌وه بوو خومه‌ینی بڕوای به ڕژێمی ولایه‌تی فه‌قیه هه‌بوو واته ووته‌ی دوایی له هه‌موو كاروباره گرنگه‌كانی ووڵاتدا بۆ پیاوانی ئایین بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مان واته حزبی ده‌عوه پێیان باشتر بوو ئه‌و ده‌سته‌ڵاته بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه.
تا ئێستا مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و دووحزبهم باسكرد زۆر به كورتی كه مه‌به‌ستم بوو به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه‌م بۆچوون وچارهسهرهكانی ئه‌و دوو حزبه‌یه بۆ كێشه‌ی كورد له عێراقدا من نامه‌وێت باسی زوڵم و زۆرداریه‌كانی به‌عس به‌رامبه به شیعه به گشتی و حزبی ده‌عوه به تایبه‌تی بكه‌م چونكه ئه‌وانه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆریان له‌سه‌ر ووتراوهوه نه‌ك به وتارێك به‌ڵكو به كتیێبێكیش ته‌واو نابیت. هه‌روه‌ها به پێچهوانهشهوهله حوكمی دوانزه‌ساڵی ڕابردووی حزبی ده‌عوه‌شدا كه تائیستاش به‌رده‌وامه گه‌لێك پێشێلكاری گه‌وره گه‌وره‌و سامناك ده‌رهه‌ق به سونه كراوه به گه‌واهی زۆرێك له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌وانه هیومن رایتۆچ واتا جۆرێك له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و توندوتیژی یان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك كردووه.
له كۆتاییدا ئامانجی سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌م ده‌خه‌مه ڕوو كه ئه‌گه‌ر به‌عس دوای هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلول له ساڵی 1961 له ساڵی 1970 دا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن و به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازاریان ده‌ركرد كه بۆ یه‌كه‌م جار وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی دان به مافه ڕه‌واكانی كوردا نرا له چوارچێوه‌ی عێراقدا و دواتر سنوری ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی دیاری بكرێت كه پاشتر كه پێگه‌ی خۆیان قاییم كرد به‌عسیه‌كان خۆیان له جی به‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه شارده‌وه و جارێكی تر كه‌وتنه‌وه پیلانگێران و ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیریان مۆركرد له گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ خامۆشكردنه‌وه‌ی شۆڕشی كوردستان. باتائێره به‌س بێت له ئه‌زموونی به‌عس.
له دوای پرۆسهیئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003 ه‌وه و پاش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و جێگیركردنی مافه‌كانی كورد به تایبه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان له ماده‌ی 58 و دواتر ماده‌ی 140 تا ئێسته‌ش حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حزبی ده‌عوه هه‌رجاره‌ی به بیانوویه‌ك خۆ له جی به‌جێكردنی ماده ده‌ستووریه‌كان ده‌دزنه‌وه ئه‌م مانگ بۆ ئه‌و مانگ و ئه‌م ساڵ بۆ ئه‌وساڵی پی ده‌كه‌ن و ئه‌م لیژنه بۆ ئه‌و لیژنه‌ی ده‌سپێرن.
له دوا ڕهفتاریشیاندا ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 380 رۆژه بوودجه‌و مووچه‌و موسته‌حه‌قاتی خه‌ڵكی كوردستانیان بڕیوه‌و زۆر بیمنه‌تانه ده‌ڵێن بڕۆن جیابنه‌وه ئه‌مه له كاتێكدایه نزیكه‌ی سی یه‌كی خاكی عێراق له بنده‌ستی تیرۆرستانی داعشدایه‌و بارودۆخی ووڵات له ئاستێكدایه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه كه كه‌س ئیره‌یی پی نابات.
بۆ یه له كۆتاییدا جی ی خۆیه‌تی بپرسم ئه‌مانه له‌م باروودۆخه شپرزه‌ی ئێسته‌ی ووڵاتدا رێَز له مافه‌كانی كورد ناگرن و ده‌ستوور جی بهجێناكهن خۆ ئه‌گه‌ر ببنه خاوه‌نی سوپایه‌كی به هێزی وه‌كو سوپاكه‌ی سه‌دام له ئه‌و خراپترمان به‌سه‌ردا ناهێنن؟؟؟؟؟