له‌یادی ڕاپه‌ڕیندا ڕاپه‌ڕین بۆ؟ ... بورهان شێخ ره‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 745
ئیستا له پاش 24 ساڵ له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی جوامێری كوردستان ئه‌گه‌ر ئاوڕێك بۆ دواوه بده‌ینه‌وه و به تایبه‌ت چه‌ند ساڵ و ڕۆژ و مانگی پێش ڕاپهرَینهكه بهێنینه‌وه پێش چاومان و ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌ریمان یارمه‌تیمان بدات ئه‌وا كوردستانی باشوور بێجگه له شاره‌كانی سلێمانی وهه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكی ته‌عریب كرا‌و چه‌ند شارۆچكه‌و چه‌ندین ئۆردوگای زۆره‌ملی بوو كه خه‌ڵكی دێهاته‌كانی كوردستانی تێدا دیل و یه‌خسیر كرابوو،
ئیتر هیچ سیمایه‌كی ووڵات و ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه پێشكه‌وتن به‌دی نه‌ده‌كرا زۆربه زۆری گه‌نج و پیاوانی ووڵات به هه‌ردوو بڕیاری 936 و 937 ی ئه‌نجومه‌نی بهناوسهركردایهتی شۆرش له ڕیزه‌كانی سوپای عێراقدا سه‌رباز بوون هه‌رله له دایكبووانی 1949 ه‌وه تاوه‌كو 1970.
له دوای وه‌ستانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران وعێراق و پرۆسه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال و و كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه وزۆرێك له گونده‌كان و داگیركردنی كوه‌یت له لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه ئیتر بارودۆخی ووڵات به جۆرێك شڵه‌ژابوو كه‌هه‌موو چاودێرانی دۆخه‌كه ههستیاندهكرد كه بێده‌نگی پێش بوومهلهرزهیهكه.
برینه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و تاوانه‌كانی چه‌ندساڵه‌ی ڕژێمی به‌عس داخێك بوو به سه‌ر دڵی هه‌موو نیشتمان په‌روه‌رانی كوردستانه‌وه كه نه‌ده‌كرا تا كۆتاییی بێده‌نگی و قڕوقپی لێبكرێت.
بۆیه هه‌ر له پاش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ڕزگاركردنی كوه‌یت له لایه‌ن ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه وه‌ده‌رنانی سوپای عێراق له‌و ووڵاته و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشوری عێراق دژ به داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی عێراق خه‌ڵكی كوردستانیش به هه‌موو چین وتوێژه‌كانیه‌وه په‌لاماری داموده‌زگا ئه‌منی و جاسووسی سهركوتگهرو داپلۆسێنه‌ره‌كانی به‌عسیان دا ولهبهریهكیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه. كه ئه‌مه باشترین وه‌ڵام و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو به به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كه پێشتر باسم كردن.
ئیستا له دوای 24 ساڵ له ڕاپهرَین ئه‌گه‌ر چاوێك به بارودۆخی باشووری كوردستاندا بخشێنینه‌وه سه‌ره‌ڕای گازنده‌و گله‌یی و كه‌موكورتیه‌كانی تر‌و زۆر برینی به سوی َ كه حه‌زناكه‌م بیان كولێنمهوه گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به ده‌ستهاتوو ن كه مایه‌و نرخه‌كه‌ی ڕووبارێكه له خوێن ده‌ریاییه‌كه له فرمێسك كهوادیاره ئێستاش خوێنی زیاتر و خۆڕاگری زیاتر و گیانبازی زیاتر‌و به خۆداچوونه‌وه و یه‌كڕیزی و لێبوورده‌یی و رَێزگرتن له مافی مرۆڤ و پابه‌ند بوون به شه‌فافیه‌ت و مافه سه‌ره تاییهكانی مرۆڤی گه‌ره‌كه، چ له ئازادی تاك و كۆ و دیموكراسی و ڕێزگرتن له مافه‌كانی ژنان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌و ئتنیكهكان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌ڵات. جوانترین ووته‌ش كۆتایی ئه‌م وتاره‌ی پێبینم ووته‌یه‌كی كوردلۆجی به ناوبانگی تورك ئیسماعیل بێشكچی یه كه ده‌ڵێت حكومه‌تێكی كوردی خۆجی ی به هه‌موو كه‌موكورتیه‌كانیه‌وه له چه‌ندین حكومه‌تی باشتری عه‌ره‌ب و تورك و فارس باشتره بۆ كورد.