لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌ش له حوكمڕانی كورد له سوریا ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 548
دوێنی 12/9 /2016 كه ئیمێڵهكهمم كرده‌وه یه‌كێك له‌و نامانه‌ی كه وێبسایتی (المصدر) ئیسرائیلی به زمانی عه‌ره‌بی بۆی ناردبووم ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه بوو كه به داخه‌وه تووشی شۆكی كردم چونكه له دووساڵی ڕابردوودا له گه‌رمه‌ی شه‌ڕو شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ندین وتار‌و به‌رنامه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن زۆر به پۆزه‌تیف و باسی ئه‌زموونی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان‌م كردوه‌وه ئاماژه‌م به لێبورده‌یی و هه‌ڵوێستی جوانمهردانهی شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به كه‌مینه ئتنیكی و ئاینیه‌كان كردووه.
ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه‌كه باس له هه‌واڵێكی سه‌رنج ڕاكێشی ڕادیۆی ئیسرائیل ده‌كات كه جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان كه كه‌مینه‌یه‌كی كوردن له سوریا خاوه‌نی سۆز‌و لایه‌نگری زۆری ئیسرائیل و جیهانیشن تاوه‌كو ئێستا له به‌رئه‌وه‌ی له ڕابردوودا كه‌مینه‌یه‌كی زوڵم لێكراوو ژێرده‌سته بوون و ته‌نانه‌ت توێژێكی به‌رینیان مافی هاووڵاتیبوون و هه‌ڵگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریشیان نه‌بوو.
به‌ڵی هه‌واڵی ڕادیۆكه باس له‌وه ده‌كات كه شهڕڤانهكوردهكان هیچ جیاوازیه‌كیان له گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش و ڕژێمی سوریا نیه له هه‌ڵسووكه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌و شوێنانه‌ی حوكمڕانی ده‌كه‌ن چ به به‌كار هێنانی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و كوشتن و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ.
هه‌رچه‌نده ڕادیۆكه پشت به لێدوانێكی چه‌كدارێكی پێشووتری سوپای ئازادی سوریا ده‌به‌ستێت ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه ئه‌و لایه‌نه به‌وه‌ناسراون هێزێكی شۆڤێنی و دژ به مافه‌كانی كوردن له سوریا ناكرێت به ئه‌و لێدوانه به هه‌ند وه‌ربگیرێت به‌ڵام پێویسته له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له ڕۆژئاوای كوردستان كه له ڕابردوودا چۆن سه‌رنجی هه‌موو جیهانیان بۆلای خۆیان و كێشه‌ی ڕه‌وای كورد ڕ‌اكێشا بۆ ئێمه‌ی چاودێرانی دۆخی ئه‌وی جێگه‌ی شانازی خاڵی ڕوون گه‌ش بوون ئێستاش به دوداچوون ولێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌و هه‌واڵه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كرداری واش ڕویدابێت ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن.
ئه‌گه‌رچی ماڵپه‌ڕه‌كه له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا سۆز‌و پێزانی گه‌لی جووله‌كه‌ی بۆ كورد نه‌شاردۆته‌وه‌و باس هاوكاری كورد ده‌كات له كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ جووله‌كان كه له عێراق و سوریاوه ده‌رباز بن بۆ ئیسرائیل و ئێستاش كورد نه‌وت به ئیسرائیل ده‌فرۆشێت.