ئه‌گه‌رچی بێش كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15 ته‌موزی ڕابردوو له توركیا ئه‌ردۆگان ده‌ستی به زنجیرهیهیهك به‌خۆدا چوونه‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و سیاسه‌تانه‌ی ڕابردووی كردبوو به‌وه‌ی داوای لێبووردنی له ڕوسیاكرد له به‌رامبه‌ر خستنه خواره‌وه ی فڕۆكه سیخۆی 24 ه‌كه‌ی هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئیسرائیلیش هه‌مان هه‌نگاوی نا.
ئێستاش له‌دوای كوده‌تاكه به شێوه‌یه‌كی خێراتر وه‌خۆ كه‌وتووه سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنی هه‌زاران كه‌س له چین و تۆێژهجیاوازهكانی ئه‌و وڵاته وه‌ده‌رنانی هه‌زاران كه‌س له سهركارله دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی توركیادا كه پێناچێت ئه‌و ژماره زۆره به‌شداری كوده‌تاكه‌یان كردبێت.
به‌ڵی دوای هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ی ئه‌ردۆگان له دوای كوده‌تا شكستخواردوه‌كه كه بووه مایه‌ی ڕه‌خنه‌و گله‌یی و گازنده‌ی زۆری ئه‌ورپیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان كه به سهركوتگهرو پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ وه‌سفیان كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن كه ده‌رگاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپای به ڕوودا دابخه‌ن كه ساڵانێكی درێژه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان توركیا ببێته ئه‌ندام له‌و یه‌كێتیه‌دا هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی واژۆكراو ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران.
هه‌موو ئه‌وانه سوڵتان ئه‌ردۆگانیان زۆر نیگه‌ران كردووه كه هه‌موو ده‌رگاكانیان به‌ڕوودا كڵۆم داوه ئاماده‌نین پێشوازی لێبكه‌ن و ته‌نانه‌ت دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه هیچ سه‌رۆكێكی ڕۆژئاوایی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیشی له‌ته‌كدا ئه‌نجام نه‌داوه وه‌كو سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌ردۆگان به په‌له خۆی كردا به ڕوسیادا به فلادیمیر پۆتینی ده‌گووت براده‌ر هه‌ر چوار خولهك جارێك له‌و چاوپێكه‌وتنه درێژه‌ی له‌ته‌ك ئاژانسی تاسی ڕوسی كردی.
ئه‌ردۆگان و پوتین له‌سه‌رچی ڕێككه‌وتن؟
له‌و كۆبوونه‌وه داخراوه‌ی نێوانیاندا كه زیاتر له دوو سه‌عاتی خایاند كه له ئاكامی ئه‌و هه‌نگاوه خێرایانه‌ی ده‌نرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له بواری ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی پێده‌چێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی هه‌بێت له سه‌ر قه‌یرانی سوریا‌و هاوپه‌یمانی تر له ناوچه‌كانی تر‌و به تایبه‌تی قه‌وقاز.
به‌ڵام گرنگترین دووخاڵ كه دزه‌ی كردووه بۆ ڕۆژنامه‌كان تا ئێستا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتون ئه‌مانه‌ن:-
1. ڕوسیا خوازیاری ئه‌وه‌بوون له سوڵتان كڵۆم دانی سنووره‌كانی سوریا و توركیا له هه‌موو كۆمه‌ك و پشتیوانیه‌كانی ماڵی و سه‌ربازی بۆ هه‌موو تاقم و گروپه تیرۆریستیه‌كان له سوریا‌و هه‌وڵنه‌دان و هه‌نگاونه‌نان بۆ گۆڕینی ڕژێمی حوكم له سوریا وهه‌روه‌ها وه‌ده‌رنانی هه‌موو شۆڕشگێڕانی شیشانی و قه‌وقازی له توركیا.
2. له به‌رامبه‌ریشدا سوڵتان خوازیاره له مۆسكۆ كه به‌ڵێنێكی فه‌رمی بداتی كه هیچ كۆمه‌ك و پشتیوانی و ئاسانكاریه‌ك نه‌كات بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی كوردی به درێژایی سنووری سوریا‌و عێراق و له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیاش. لابردنی هه‌موو سزا ئابوری كۆت و به‌نده‌كانی به‌رده‌می و په‌له‌كردن له ڕاكێشانی هێڵی غازی سیلی توركی.
هه‌رچه‌نده جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه له‌وه‌ناچێت وا ئاسان بێت به‌ڵام لێدوانه‌كانی بن عه‌لی یڵدرمی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه وتی سوریا‌و وڵاتانی ناوچه‌كه پێشكه‌وتنی جوان به خۆیانه‌وه ده‌بینن و هه‌روه‌ها داخوازی مه‌ولود چاویش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕوسیا كه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دژبه داعش ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان بۆ ئاژانسی تاسی ڕوسی كه‌وتی نامه‌وێت سوریا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه له‌هه‌مانكاتیشدا وتی به‌ڵام له‌سایه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دا ئه‌سته‌مه هه‌روه‌ها سهرادانیكردنی شاندێكی توركی كه‌له سی لایه‌ن پێكدێت له سوپا‌و هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ مۆسكۆ بۆ كۆبوونه‌وه له ته‌ك هاوتا ڕوسیهكانیان بۆ باسكردنی دۆخی سوریا.
وادیاره ئه‌ردۆغان خۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ بۆچوونی ڕوسیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانێتی بۆ قه‌یرانی سوریا كه له‌ناوبردنی تیرۆره به یه‌كجاره‌كی كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تاقمه تیرۆریسته‌كانه‌وه وا به ئاسانی تێپه‌ڕنابێت كه گه‌لێك خانه‌ی نووستویان له توركیا هه‌یه و ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌سته‌مبووڵ وئه‌نقه‌ره شاهیدن.
ماوه‌ته‌وه هه‌ڵوێستی ڕژێمی ئه‌سه‌د تائێسته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه پێده‌چێت له كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كانی مۆسكۆه‌وه ئاگاداربكرێنه‌وه و ڕای خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده جاری زووه هیچ شتێك بڵێم له‌سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه گرنگه‌ی نێوان قه‌یسه‌رو سوڵتان به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر هاوكێشه‌و هاوپه‌یمانێتی له‌ناوچه‌كه‌دا گۆرانكاری به‌سه‌ردابێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.