جۆ بایدن و دوو فاقیی سیاسی … بورهان شێخ ڕه‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 515
هه‌روه‌كو ڕوون ئاشكرایه بارودۆخی عێراق له ئێستادا له قۆناغێكدایه كه چاوی هه‌موو جیهانی له‌سه‌ره و ئیره‌یی پی نابرێت بۆیه هه‌ر له مانگی نیسانی ڕابردوودا سی به‌رپرسی پله باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراقیان كرد جاری یه‌كه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جۆن كیری دوای ئه‌ویش وه‌زیری به‌رگری ئاشتون كارتهرو دواترینیان جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا جۆبایدن بوو كه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورفی دیبلۆماسی و پرۆتۆكۆلێك له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد له لایه‌ن باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق پێشوازی لێكرا كه ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی گاڵته‌جاری به سه‌روه‌ری عێراق و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌روه‌كو پێشووتریش وه‌زیری به‌رگری له لایه‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكیه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م سه‌ردانانه له كاتێكدا ئه‌نجامدرا كه عێراق به سه‌ختترین و دژوارترین قهیرانگهلێدا ده‌ڕوات كه له مێژووی سه‌دساڵه‌ی خۆیدا ئاوا تێوه‌نه‌گلاوه چ قه‌یرانی سیاسی به پێكهێنانی كابینه‌ی تكنۆكرات و نه‌مانی متمانه له نێوان لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تی ناكۆكی ناو ماڵی شیعه كه له 13 ساڵی ڕابردوودا زۆر شانازیان پێوه‌ده‌كرد و چ قه‌یرانی دارایی به‌هۆی داكشانی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی داعش وڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خورماتو نێوان میلیشیا شیعه‌كان و پێشمه‌رگه. . . تد
به‌ڵی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م وتاره كورته‌دا تیشكی بخه‌مه سه‌ر زیاتر سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز جۆبایدن ی خاوه‌ن بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراق بوو له چه‌ند ساڵی پێشوودا ئیستا هاتووه پشتیوانی ئیداره‌ی ئۆباما بۆ ڕیفۆرمه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ڕابگه‌ینێت و پشتگیری ته‌واوی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و درێژه‌دان به شه‌ڕ دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) تا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا و چی تریش پێویست بكات له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بكرێت.
له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئه‌مریكیه‌كانه له‌م كاته‌دا كهنایهنشاردۆتهوه ده‌ترسن هه‌ر ده‌ست بهردانێك و خه‌مساردیه‌ك له پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ببێته هۆی داڕمان و بشێوی گه‌وره‌و توانای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش سنوورداربكات وناكۆكی گه‌وره و قووڵتر له نێوان لایهنهشیعیه توندڕه‌وه‌كاندا سه‌رهه‌ڵبدات كه له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان هه‌ریه‌كه خۆی ببێته خاوه‌نی بڕیار له به‌غداد بۆیه ئه‌وان ئه‌مریكیه‌كان بۆیه پشتگیری عه‌بادی ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانێت حكومه‌تێك پێك بهێنێت كه‌هه‌موو پێكهاته‌كان كۆبكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی ڕه‌وتی سه‌درو خۆپیشانده‌رانه كه داوای نه‌مانی پشكپشكێنه‌ی تائیفی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مریكیه‌كان پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن له كاتی ئازادكردنی مووسڵیشدا كه ئاماده‌كارییه‌كان له كۆتاییدایه بۆ ئه‌نجامدانی نابێت هێزه شیعیه‌كان به‌شداری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دیموكراته‌كان واته ئیداره‌ی ئیستای ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت چۆن له خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئۆبامادا كوشتنی ئوسامه‌بن لادانیان قۆسته‌وه ده‌یانه‌وێت ئیستاش سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی داعشدا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كارببه‌ن.
بابێینه‌وه بۆ ئه‌سڵی مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كه‌م لێدوان‌و یۆچوونهكانی جۆبایدنه كه له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراقدا پێداگیری له سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی عێراق ده‌كاته‌وه كه خوَیشی هه‌مووان ده‌زانیین باوه‌ڕی پێی نیه و لێدوان بۆچوونهكانێتی بۆ كارمه‌ندانی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدادو هه‌روه‌ها سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان كه له‌ناو میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه وتوویه‌تی ئێوه بۆیه لێره‌ن بۆ پارێزگاری له‌وانه‌ی كه ئتنیك و ئایین وپێكهاته‌ی جیاوازن كاتی خۆی به زۆر بهیهكمانهوه لكانن و ده‌وڵه‌تمان بۆ دروست كردن.
به‌ڵی زۆر ڕاست ده‌كات جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه ناووك و چاوگی هه‌موو كێشه‌كانه مه‌خابن بۆ بایدن كه له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مریكادا كه لانكه‌ی دیموكراتیه‌ت و گه‌لێك شتی تره له دایك بووه‌و په‌روه‌رده كراوه به‌ڵام له به‌ر چ به‌رژه‌وه‌ندی و فاكته‌رێكه بۆ؟؟ بهرهڤاتی له بۆچوونه‌كانی خۆی ناكات كه پێشتریش پێشنیاری كردن و دواتر پاشگه‌ز بووه‌وه لی ی چونكه ئه‌وه ماكی هه‌موو ده‌رده‌كانی ناوچه‌كه‌یه‌و به چاره‌سه‌ركردنی ئاو به‌م ئاگره‌دا ده‌كرێت.