ڕوسیا‌و كورد ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 587
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وته‌یه‌ی كه ئاینده له سه‌ر ڕابردوو بنیات ده‌نرێت ناكرێت باسی په‌یوه‌ندی ڕووسیاو كورد بكه‌ین و ئاوڕێك بۆ ڕابردوو نه‌ده‌ینه‌وه‌و چاوێك به پانوورامای ئه‌و پهیووهندیانهدا نه‌خشێنین ئه‌گه‌ر به كورتیش بێت.
هه‌روه‌كو سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه ڕووسه‌كان له دێر زه‌مانه‌وه كورد بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج و گرنگی پێدانیان بۆ فراوانكردنی سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌و ده‌سه‌ڵاتیان بۆ پشتی قه‌فقازو و شوێنه‌كانی تر و هه‌میشه كوردیان به جه‌نگاوه‌ری ئازا‌و دلێر و متمانه پێكراو زانیوه‌و بۆ كاتی جه‌نگ و ململانی.
بۆیه ڕووسیای قه‌یسه‌ری له‌ڕابردوودا له جه‌نگ و ململانێكانی دا له گه‌ڵ ئیمبراتۆریه‌ته‌كانی عوسمانی و فارسی‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كورد به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی پاڵپشتیان بكا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام دواتر هیوا ئاواته‌كانی ئه‌وانی كردووه به قوربانی بهرژهوندیهكانی خۆی.
له مێژووی تازه‌یه‌شدا ڕووسیای قه‌یسه‌ری هه‌مان ئه‌زموونی ڕابردوویان دووباره‌كردۆته‌وه له پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م زۆر به‌ڵینیان به كوردی باكوور‌و ڕۆژهه‌ڵات دا كه یارمه‌تیان بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام له دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵی 1923 و ده‌ركه‌وتنی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له هه‌موو به‌ڵێنه‌كانیان په‌شیمان بوونه‌وه و هاوپهیمانهتیهكیان له گه‌ڵ ئه‌تاتورك گرێدا كه ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی خوێناوی‌ترین سه‌رده‌م بوو ده‌رهه‌ق به كورد‌و مافه ڕه‌واكانیان.
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌میش له‌كاتی دامه‌زراندنی كۆماری مهاباد كه به پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی سۆڤیه‌ت ڕاگه‌ینرا بوو له كۆتاییدا ئه‌و ئه‌زموونه ی كوردیش كرا به قوربانی سات‌و سه‌وادو سازشی ڕووسه‌كان له گه‌ڵ شای ئێران و قازی موحومه‌د ی سه‌رۆكی كۆمارهكهو هاوه‌ڵه‌كانی له سێداره‌دران.
له كوردستانی باشووریش له كاتی گفتوگۆكانی نێوان شۆرشی كورد‌و حكومه‌تی عێراق له پاش به‌یانی 11 ی ئازاری ساڵی 1970 یفگینی بریماكۆف سه‌رۆك وه‌زایرانی پێشووی ڕووسیاو پێش ئه‌وه‌ی ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه ی ڕووسیا كاتی خۆی ناوبژیوانی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و حكومه‌تی عێراق بوو له هه‌موو خووله‌كانی وتووێژدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی لامه‌به‌ست تر بوو له ئامانجه‌كانی كورد.
ته‌نها لاپه‌ڕه‌یه‌كی پرشنگدارو دره‌وشاوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد‌و ڕووس ئه‌و هه‌موو سه‌نته‌رو ناوه‌نده ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری و كوردلۆجیه بوو كه بۆ مێژوو كه‌لتوورو ئه‌ده‌بی كورد له زۆر شوێن گرنگی ئه‌و وڵاته كرانه‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا له‌م قۆناغه‌دا له‌دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیا ڕاسته‌وخۆ بۆ سووریا له مانگی ئه‌یلولی ڕابردووه‌وه ڕووسه‌كان مه‌یل و ئاره‌زوویان بۆ دۆستایه‌تی كردن له گه‌ڵ كورده‌كانی ڕۆژئاوا نه‌شاردۆته‌وه‌و چه‌ندین مه‌سج و ئاماژه‌ی ئه‌رێنیان پیشانداوه به‌رامبه‌ریان، به تایبه‌تی دوای سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كورد چ له شه‌ڕی كۆبانی و شوێنه‌كانی تریش.
بۆیه ڕووسیا هه‌ستی به‌و كاریگه‌رییه‌ی كورد كردووه له سووریا بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی داعش و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كجاری قه‌یرانی سووریا به گشتی كه زۆر مه‌به‌ستیه‌تی و بۆ ئه‌وه‌ی دوا پێگه‌ی خۆی بپارێزێت له سه‌ر ئاوه گه‌رمه‌كان و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌كو فاكته‌رێكی به‌هێز به‌كاریبهێنێت له ململانی ئیقلیمیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا به تایبه‌تی دژی توركیا كه زۆر جار ڕایگه‌یاندووه دژی دروستكردنی قهورایهكی كوردیه له ناوچه‌كه‌دا.
به‌ڵام ڕاستیه‌كی تر هه‌یه ئه‌وه‌یه كه شاراوه نیه ئه‌مریكیه‌كان پێش ڕووسه‌كان كه‌وتوون بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كه به باڵی سوری pkk ناسراوه كه یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا خۆی له پڕچه‌ككردن و ڕاوێژ و ڕاهێنان و پاڵپشتی ئاسمانی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ده‌بینێته‌وه له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا كه هه‌موو ئه‌مانه ئاره‌زووه‌كانی مۆسكۆ بۆ ئاوا هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك ئاسان نابێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ زۆر ئاماژه‌و كرداری وای پیشانداوه به‌رامبه‌ریان چ به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی پارتی یه‌كیتی دیموكراتی له مۆسكۆ و هه‌روه‌ها باس له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ڕووسیاش له كانتۆنه‌كان ده‌كرێت و پێشوازیكردن له چه‌ند شاندێكی كورد له مۆسكۆ دواتریان وته‌كانی فلادیمیر پۆتین بوو له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن سه‌باره‌ت به قاره‌مانی و خۆڕاگری شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه.
هه‌رله به‌رده‌وامی و درێژه‌ی ململانێكانی نێوان ڕووسیاو توركیا ڕووسه‌كان دۆسیه‌ی كورد به به‌هێزترین دۆسیه ده‌زانن بۆ جوڵاندن و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كه‌یان توركیا له هه‌ڵوێستێكی ڕاگه‌یه‌نراودا ئه‌وان پارتی pkk به هێزێكی تیرۆریست نازانن وه‌كو ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی كه وڵاتانی تری وه‌كو ئهمریكاو ئه‌وروپیه‌كان و توركیا ناوی لێده‌نێن تیرۆریست.
له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ یه‌كه‌م جار په‌رله‌مانی ڕووسیا به فه‌رمی باسی پڕچه‌ككردنی pkk ومافی كورد له توركیا دهكاویارمهتیدانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له ڕۆژئاوا به بڵاوی له ڕۆژنامه‌كانیاندا باسكرا.
ئێستا ده‌كرێت بپرسین ڕووسیا مه‌به‌ستی چیه له‌م هه‌نگاوانه به‌رامبه‌ر به كورد؟ ده‌یه‌وێت چی بكات و چی بڵێت؟
به بۆچوونی من ڕووسیا ده‌یه‌وێت یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل و هێزه‌كانی سوپای سوریا له‌و هاو پهیمانێتیه دا كۆ بكاته‌وه و به سه‌ركردایه‌تی خۆی بۆ به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێك له‌وانه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی باكووری سووریا و حه‌له‌ب و له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد پێگه‌یه‌كی جوگرافی گرنگی هه‌یه ده‌توانن ڕیگه‌ی ئیستراتیجی حه‌له‌ب _ توركیا ببڕن و دواتر ناوچه‌كانی عه‌فرین و كۆبانی و ئیعزاز به یه‌ك بگه‌یه‌نن، به دیهاتنی ئه‌مه‌ش واته شكستهێنانی ئامانجه‌كه‌ی توركیا له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و ئاسایش و دژه‌فڕین كه له مێژه‌وه ده‌هۆڵی بۆ ده‌كووتن له هه‌مان كاتیش‌دا به یهككهوه گرێدانی كانتۆنه‌كانی كۆبانی و عه‌فرین ه ئه‌مه‌ش ته‌واو كردنی ئه‌و هێڵه‌یه كه له قه‌ندیله‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كه ئه‌و قه‌واره كوردیه‌یه له‌سه‌ر سنووری باشووری توركیاكه زۆر نیگه‌ران و ته‌نگه‌تاوه پی ی.
بێگومان هه‌موو ئه‌و پێشوه چونانه به بی ره‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی pkk له قه‌ندیل ناكرێت كه ئه‌وه‌ش ڕووبدات واته سه‌ره‌تای پڕچه‌ككردنی pkk كه ئه‌مه‌ش گورزێكی گورچكبڕه بۆ توركیا و ڕووسیاش ده‌بێته هێزێكی خاوه‌ن بڕیار‌و چاره‌نووسساز له سووریا دا.
له به‌رامبه‌ریشدا توركیا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوه‌چوونانه ئه‌ویش كارتی فشار‌و زۆر دۆسیه‌ی له بنده‌ستایه زۆر جار ڕووسیای له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه كه یاری به ئاگر نه‌كات و ده‌توانێت له كاتی گونجاو‌دا به‌كاریان بهێنێت جگه له پڕچه‌ككردنی تاقم و گروهه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریای سه‌ربه خۆی به پێشكه‌وتووترین جۆری چه‌ك كه بتوانن دۆزه‌خێك بۆ هێزه‌كانی ڕووسیا دابخه‌ن له سووریا وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا تووشی هات له هه‌مان كاتدا داخستنی ده‌رگای ته‌نگه‌ی بسفۆر به ڕووی هاتوچۆی ده‌ریایی ڕووسیادا یه‌كێكی تره له ئه‌گه‌ره‌كان.
ئیستا كورد بووه‌ته خاڵی گرنگ و جێگه ی سه‌رنجی ئه‌مریكا و ڕووسیاش هه‌ردوو هێزه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كورد به‌ره‌و لای خۆیان ڕابكێشن ئایا كوردیش ده‌توانێت خۆی له فاكته‌ری ئه‌منی و هێزی جه‌نگاوه‌ره‌وه بگۆڕێت بۆ جێگیركردنی خواست و ئامانجه سیاسی و مێژووییه‌كانی.
له كۆتاییدا ئه‌و پرسیاره خۆی قووت ده‌كاته‌وه ئایا كورد ده‌توانێت ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ڕووسیا بتوانێت گورزێكی به‌هێز ئاڕاستی توركیا بكات یان جارێكی تر هه‌مان وانه‌كانی مێژوو ی كورد خۆیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و كورد ده‌بێت به قۆچی قوربانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كرێت به قوربانی به‌رژه‌وندییه‌كانی وڵاتانی تر له‌سه‌ر مێزی دان و سان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.