له دوای تێكشكانی فڕۆكه جهنگیهكهی ڕوسیا ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 537
هه‌روه‌كو هه‌موو ئاگادارین ڕۆژی 24 /11/2015 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا كه جۆری f16 ئه‌مریكی بوون فڕۆكه‌یه‌كی ڕوسیان له جۆری سیخۆی 24 له سه‌ر سنووری نێوان توركیا‌و سووریا خسته خواره‌وه ئه‌مه وه‌كو ئاكامی پێشووهچوونێكی قه‌یرانی سووریابوو كه له چوار ساڵی ڕابردوودا شه‌ڕێكی خوێناوی و كاولكاریه‌كی بێسنووری له گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، كه زۆر لایه‌ن و هێزی جیهانی و ئیقلیمی ده‌ستیان تێوه‌رداوه‌و په‌لی بۆ شوێنی تریش هاویشتووه له‌وانه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
بێجگه له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار قوربانی و 9 ملێوَن كه‌سی له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ئاواره كردووه.
ئێستا ئه‌و ڕووداوه بووه‌ته سه‌ر دێڕی هه‌موو هه‌واڵه‌كانی جیهان له میدیای بینراو و بیستراو و نووسراو هه‌ریه‌كێك به جۆرێك لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كات، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه ته‌شه‌نه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌كانی سوریا فاكته‌رێكه بۆ به‌رپابوونی جه‌نگی سی یه‌می جیهانی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ناكۆكی و ململانێكانی نێوان وڵاتانی به‌شداری نێو هاوپه‌یمانێتی نێو ده‌وڵه‌تی دژی داعش له ئاكامدا به ئاكارێكدا بڕوات كه پێكدانی خوێناوی لێبكه‌وێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئهمریكاو فه‌ره‌نساو ڕوسیا‌و بۆچوون و ڕای جیاوازیان له‌سه‌ر ئایندهی سوریا هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاتانه له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی ناوخۆی سووریا ده‌ستێوه‌ردان بكات كه به‌لایه‌وه باشتره، ئه‌وه له‌و كاته‌دا پێده‌چێت دۆخه‌كه زۆر به خێرایی ئاڵۆز‌و گرژ بێت و شه‌ڕی خوێناوی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه له نێوان وڵاته گه‌وره‌كان ودواتر په‌ل بهاوێژی بۆ توركیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئێران و دواتر بۆ چه‌ند شوێن وناوچهیهكی تری جیهان.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بارودۆخی سووریا بكه‌ین له ئێستادا ململانێكان زیاتر وا خه‌ریكه له نێوان توركیا و ڕووسیادا چڕ ده‌بێته‌وه به‌و پێیه‌ی كه پارتی داد‌و گه‌شه پێدان كه باكگراوندێكی ئیسلامی هه‌یه و به عوسمانیه تازه‌كان ناسراون و خوازیاری ئه‌وه‌ن سه‌روه‌ریه‌كانی ڕابردویان زیندووبكه‌نه‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه به قووڵایی ئیستراتیجی خۆیان ده‌زانن له سه‌ر زار‌و نووسینه‌كانی دكتۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوی سه‌رۆكی ئاك پارتی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه ئاماژه‌ی پێدراوه.
بۆیه هه‌ر ڕوسه‌كان نین كه توركیا تاوانبار ده‌كه‌ن به هاوكاری كردنی داعش و ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان به‌ڵكو هه‌ندی له دۆسته‌كانیشیان جارێك به‌وه تاوانباریان ده‌كه‌ن كه وه‌كو پێویست هاوكاری ناكه‌ن بۆله‌ناوبردنی تیرۆری داعش و له لایه‌كی تریشه‌وه برینداره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ په‌ڕینه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی چه‌كداران بۆ سوریا.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌روه‌كو دیاره ئێرانیش ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت بۆ چاره‌سه‌ی سیاسی قه‌یرانی سووریا‌و هه‌وڵده‌دات كه له قۆناغی ڕاگوزه‌ریدا ڕۆڵێك به به‌شار ئه‌سه‌د بدرێت،
له هه‌مان كاتدا توركیاش شكستی هێناوه له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریای سه‌ربه خۆی واته سه‌ربه توركیا له ناو سوریادا و له لایه‌كی تریشه‌وه كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانیش كه له باكووری سوریان توانیویانه به حوكمی به‌ره‌ڤانی و خۆڕاگریان له شه‌ڕی داعشدا سۆز‌و هاوپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكا بۆ خۆیان به ده‌ست بهێنن و ده‌سته‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دابمه‌زرێنن.
هه‌موو ئه‌وانه له گه‌ڵ خواست و ئامانجه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه پێدان یهكناگرنهوهو پاڵنه‌رو هۆكارن بۆ خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ڕووسیا.
له هه‌مان كاتدا هه‌وڵێكه له ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ بڵێت كه ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر به پشكداری له له‌ناوبردنی داعش پرۆسه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه بكه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه كوردیه‌كانی باكووری سوریادا بگرێت و بۆ له‌باربردنی هه‌ر پێشكه‌وتنێك كه پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) به ده‌ستی بێنێت كه به لقی سووری pkk ده‌زانێت و ئه‌وان له داعش به مه‌ترسی تر بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه ڕووسیا كه ئێستا گۆشه‌گیر بووه به هۆی سزای ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاواوه به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له ئۆكرانیا ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی كه ده‌وری داوه بیشكێنێت له ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه و به‌رگریكردن له ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دو مانه‌وه‌ی له لێواری ئاوه گه‌رمه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا كه نایه‌وێت ڕاسته‌وخۆ زه‌مینی كێشه‌ی سوریا یه‌كلایی بكاته‌وه. هه‌روه‌ها جگه له ترسی مۆسكۆ له گه‌شه‌كردنی بزوتنه‌وه ئیسلامیه سونیه‌كان و ڕێگرتن لێیان بۆ گه‌یشتن بۆ ناو ڕووسیا كه زیاتر له بیست ملێۆن موسڵمانی تێدا نیشته‌جێیه.
بۆ یه به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ڕووسیا له سووریا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وتن و ڕووسیا به‌شێكی زۆری پێگه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریای سه‌ربه توركیا بۆردوومان ده‌كرد ڕۆژانه بۆیه توركیاش به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و كه‌شه فڕۆكه ڕووسیه‌كه تێك‌شكاند و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موو جیهان بۆ ئه‌وه ڕابكێشێت و به دیاریكراوی به ئێران و ڕووسیا بڵێَت كه ئه‌میش توركیا هێزێكی ئیقلیمی مه‌زنه‌و ناكرێت به‌رچاو نه‌گیرێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كردن تا ئێستا هیچ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ ڕووی نه‌داوه له نێوان توركیا‌و ڕووسیادا، له‌وه‌ش ناچێت پوتین هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ دژی توركیا ئه‌نجام بدات به‌ڵكو ده‌سته‌وه‌ستانیش ناوه‌ستێت به‌ڵكو له‌وه‌ڵامدا بۆ تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه یارمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و بۆمبابارانكردنی زیاتری ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا‌و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ربه توركیان زیاتر ده‌كات و دوورنیه كۆمه‌ك و یارمه‌تی سه‌ربازی به pkk هش بكات.
بۆیه له كۆتاییدا ئه‌وه ماوه بیڵێین كه پێكهاته‌كانی سوریا به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م ململانی و ئاڵۆزیانه‌ن و له هه‌مووی ناخۆشتر ده‌بێته هۆی درێژه‌كێشانی قه‌یرانه‌كه‌و ئاواره‌بوونی زیاتر و خوێن ڕشتنی زیاتر و مانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌سه‌د و داعش.