ململانی وناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆك ... بورهان شێخ ره‌ئوف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بورهان شێخ ڕەئوف
- Hits: 624
له كاتێكدا ململانی و ناكۆكیه‌كان گه‌لێك فراوان بووه له نێوان هێزه سیایه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر شێوازی حوكمڕانی و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم له به‌رده‌م گه‌لێك كێشه‌و قه‌یرانی جدیدایه له‌وانه شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و ده‌رهاویشته‌كانی كه سه‌رله‌به‌ری جومگه‌كانی حوكمڕانی له هه‌رێمدا نزیك به ئیفلیج بوون خستۆته‌وه.
جگه له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕله باكووری كوردستان و هه‌ره‌سهێنانی ئاگربه‌س له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌ش بۆسه‌ر هه‌رێم و سنوربه‌زاندنی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم به بڕیارێك له 17 / ئاب /2015 ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی درێژ كردۆته‌وه به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه بۆ ماوه‌ی دووساڵ به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ش نه‌یتوانی ململانی و ناكۆكیه‌كان بپوكێنێتهوه و بگره ناكۆكیهكانیشی قووڵتر كرده‌وه و لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی به سه‌ر دوو به‌ره‌دا بهشكرد لایه‌كیان ئه‌و بڕیاره به ناڕه‌واو نایاسیی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و لایه‌كه‌ی تریش به ڕه‌وای ده‌زانن كه له حاڵه‌تی درێژه كێشانی ئه‌م ململانێ و ناكۆكیانه‌دا پێده‌چێت هه‌رێم بهرهودۆخێكی بۆشایی یاسایی به‌رێت كه نیگه‌رانی زۆری لێبكه‌وێته‌وه له‌وانه:-
1. ڕه‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ داعش و هێزه تیرۆریسته‌كانی تر بۆ نه‌شونما و گه‌شه‌كردن و په‌لهاویشتن له كاتێكدا له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی باڵا‌و گرنگیان بینی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا،
2. ڕه‌خساندنی بواری زیاتر بۆ وڵاتانی ئیقلیمی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر له كاروباری هه‌رێم و سه‌پاندنی هه‌ژموون وبۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان به سه‌ر هه‌رێمدا،
هه‌موو ئه‌وانه‌و هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر خاڵی ناكۆكی و بۆچوونی جیاواز له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمدا هه‌بوو كه كارێكی سروشتی وئاسایی و ته‌ندروستیش بوو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ناوه‌ند و مه‌سه‌له‌ی باكوور‌و ڕۆژئاوای كوردستان و زۆر كه‌یس گرنگی تر به‌ڵام هیچیان وه‌كو ئه‌م قه‌یرانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاریگه‌ری خراپیان له سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێم نه‌كرد كه هه‌موو داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و جومگه گرنگه‌كانی تر ی گرتۆته‌وه له حاڵه‌تی درێژه كێشانی ناكۆكیه‌كان زیاتر قووڵ ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نابێت و هه‌موو ئه‌و ئومێد‌و ئاواته دێرینانه‌ی كورد كه ساڵانێكی زۆره قوربانی بۆ ده‌دات بۆ پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به تایبه‌تی دوای ئه‌و گۆڕانكایه گرنگانه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هاتوون و شه‌ڕی داعش له‌به‌ر ئه‌و ڕۆڵه كاریگه‌ره‌ی كورد له باشوور‌و رۆژئاوا گێڕای له بار ده‌بات و شكستێكی گه‌وره‌ی ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته و دۆسته‌كانی مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای كورد نیگه‌ران و دوژمنه‌كانیشی دڵشاد ده‌كه‌ن.