ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه بڕێكی گه‌وره‌و توانایه‌كی كاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه گه‌وره‌كانی عێراق به كوردستانیشه‌وه به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه‌ی باوه‌ڕ پێكراوو و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه چ له ڕاپۆرتی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد و هه‌روه‌ها سایتی ویكلیكس باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه له سه‌ر حسابی چه‌ند كهسایتیهكی سیاسی عێراقه له هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و كوردستان كه له دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراقه‌وه له 2003 به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی عێراقن و جومگه گرنگه‌كانی وڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه.
په‌تای گه‌نده‌ڵی به یه‌كێك له هه‌ره كێشه و بابه‌ته سه‌رنج ڕاكێش و جی بایهخهكانه له لایه‌ن چاودێرانی ئه‌و بواره له جیهاندا به گشتی و له عێراقدا به تایبه‌تی، وه عێراق به‌و پێیه‌ی كه له سه‌خترین قه‌یراندایه له هه‌موو بواره‌كاندا به هۆی هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه له مێژووی تازه‌ی دا به‌رپای كردووه چ ناوخۆ و چ ده‌ره‌كی هه‌موو داموده‌زگا فه‌رمی و دامه‌زراوه چاودێرییه‌كانی له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه بنه‌ما گرنگ وهاوبه‌شه‌كانی وڵاتێكی مۆدێرن و چالاكی تێدانه‌ماوه و بواری زۆر ڕه‌خساوه بۆ دزی و به تاڵان بردنی ماڵی گشتی كه ڕاپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌م وتانه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق زیاتر له 250 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه له‌و پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵیه ڕێكخراوه‌دا كه بڵند ترین جومگه‌كانی حوكمڕانی وڵاتی گرتوَهتهوه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی هه‌مان ده‌سته.
له ئاوا بار‌و دۆخێك‌دا له 85% دانیشتووانی عێراق به شێوه‌یه‌كی بچڕبچڕ كاره‌بایان پێده‌گات له 83% خه‌ڵكی عێراق ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاكیان پێناگات و كه‌متر له 37% به تۆڕی ئاوهڕۆهوه به ستراونه‌ته‌وه ئه‌وه بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و زۆر شتی تر له ئاستێكی ئێجگار نزم و سامناكدان كه ناكرێت لێره‌دا زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم.
له ئێستا دا عێراق كه له پله‌ی سی یه‌مدا دێت له ریزبه‌ندی وڵاتانی گه‌نده‌ڵ له جیهاندا و له هه‌مان كاتدا گه‌نده‌ڵی بووه‌ته كۆسپ و ڕێگری گه‌وره له به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا و زۆرێك له شاره‌زایان و پسپۆران پێیان وایه گه‌نده‌ڵی له تیرۆر سامناكتره بۆ گه‌لانی عێراق.
ئیستا له دوای خۆپیشاندانه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی عێراق له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی زوڵملێكراوی عێراق ڕوون بووه‌ته‌وه كه سامان و داهاته‌كانی ئه‌م وڵاته له ده‌ستی ئه‌میندا نین و ئه‌وه‌ی بیری لی نه‌كه‌نه‌وه هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌یه وكێشه وقه‌یرانه درێژخایه‌نه‌كان قووڵتر‌و قورس‌تر ده‌بن و سامان و ئیمتیازهتهكانی كاربه‌ده‌سته‌كان له هه‌ڵكشاندایه،
به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم له‌م زه‌مه‌نی پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنۆلۆجیای په‌یوه‌ندیه‌دا كه كونج وقوژبنی ئه‌م جیهانه‌ی گرتوَهتهوه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌وانه‌ی به ڕۆژی ڕووناك و به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكه‌وه 220 ملیار دۆلاری خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته‌یان بردووه‌و خه‌ڵكیش له ئاوا دۆخێك‌دا ده‌ژی كه‌له سه‌ره‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌كی گچكه‌م لێ باسكرد وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچن و به ئارامی بژین.