ئیستا عێراق له دوای سیانزه ساڵ له ڕووخانی ڕژێمی دكتاتۆری سه‌دام و له دوای هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕی له مه‌جلیسی حوكمه‌وه بیگره تا حكومه‌تی ئینتیقالی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو ڕاپرسی و پێكهێنانی كابینه‌كانی عه‌لاوی جه‌عفه‌ری و مالیكی دووجارو عه‌بادی ئێستا،
وائیسته بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به هێز شاره گه‌وره‌كانی عێراقی گرتوه‌ته‌وه له باشوور‌و ناوه‌ڕاستی وڵات كه داخوازیه‌كانیان خۆی له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو كاره‌با و ئاو ته‌ندروستی و سوته‌مه‌نی و هه‌مووشته پێویسته‌كانی تری ڕۆژانه‌دا ده‌بینێته‌وه و جگه له داخوازییه‌كی تری زۆر بنه‌ڕه‌تی و ڕه‌وا ئه‌ویش بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌و په‌تا سامناكه كه له سیانزه ساڵی ڕابردوودا هه‌موو جومگه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقی گرتوه‌ته‌وه به كوردستانیشه‌وه به جۆرێك كه ئیسته حكومه‌تی عێراق له ڕیزی هه‌ره له پێشی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهانه.
نمونه زۆره له‌و گه‌نده‌ڵیانه دیارترینیان ئه‌و سه‌ودای كڕینی چه‌ك وتهقهمهنیه بوو حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی له ڕوسیا كڕی كه كه‌سی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی تێوه‌گلابوو به ڕاده‌یه‌ك وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
بۆیه ئاكامی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دابه‌شبوونه مه‌زهه‌بی و ئتینیكیه بوو عێراقی به‌و ڕۆژه گه‌یاند كه سی یه‌كی خاكه‌كه‌ی بكه‌وێته بنده‌ستی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی وه‌كو داعش، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه بارودۆخی وڵات بگۆڕێت بۆ قۆناغێكی نوی كه ڕیفۆرمی سیاسی و دادوه‌ری و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر وگه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌ت چ سه‌ربازی و چ دادوه‌ری و چ ئه‌منی دوور له به‌شبه‌شێنه‌ی ئتنیكی و مه‌زهه‌بی و دوور له ده‌ستوه‌رادنی وڵاتانی ئقلیمی و ناوچه‌كه ناونیشانی بێت.
وائێستا سیاسیه‌كانی عێراق به تایبه‌تی شیعه حه‌په‌ساون له ئاست ئه‌و ڕووداوانه‌دا هیچیان پی ناكرێت جگه له پشتیوانی دووانه‌ی (مه‌رجه‌عیه‌ت و شه‌قام) كه خوازیار ی ده‌ستبه‌جی سزادانی ههمووكاربهدهسته گه‌نده‌ڵه‌كانن كه به خراپی ده‌سته‌ڵاتیان به‌كارهێناوه و پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن كه عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌رجه‌عیه‌تی سیستانی ده‌ینێن له‌و پێناوه‌دا.
خاڵی گرنگی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌مجاره كه زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاست ی گرته‌وه كه شیعه نیشینن ئه‌وه‌یه ئیتر ناتوانن خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار بكه‌ن به ده‌ستی ده‌ره‌كی وتابوری پێنجه‌م و پیلانگێڕی دژبه پرۆسه‌ی سیاسی به‌ڵكو مه‌رجعیه‌تی نه‌جه‌ف زۆربه‌ی زۆری نه‌هامه‌تیه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی پارته ئیسلامیه شیعیه گه‌نده‌ڵه‌كان و هاوبه‌شه‌كانیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كهناینتوانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و ووڵات بپارێزن و ته‌نها گرنگیان به به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه و ئتنیكی و مه‌زهه‌بیه‌كانی خۆیان دا.
له لایه‌كی تره‌وه سیاسیه سونه‌كانیش كه ناوچه‌كانیان به‌زۆری له بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعشدایه) سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن چۆن ناوچه‌كانیان ئازاد بكه‌نه‌وه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌رێمی سونه دروست بكه‌ن، هه‌رچۆن له باشووریش شیعه‌كان له هه‌وڵی دامه‌زراندنی هه‌رێمی بهسرهدان.
هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌رچی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له دوای گه‌لێك گێره‌و كێشمه‌ی ناوخۆیی كه نامه‌وێت لێرهداباسیان بكه‌م وئه‌و برینانه بكولێنمه‌وه جۆرێك له سه‌قامگیری تێدا به‌رقه‌رابوو به‌ڵام وا ئێستا له‌م قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌دا به داخه‌وه هه‌ندێك ڕاستی به‌ده‌رده‌كه‌ون كه ئاستی ململانێی سیاسی و حزبی لەكوردستان بەدۆخێكی مەترسیداردا دەڕوات، ئەمەش ئەو راستیە دەردەخات كە دیموكراسی لایەنەكان وفۆرمی دەسەڵاتداریەتی لەروانگەی دیموكراسی وپێكەوەكاركردن تەنها دروشمەو هیچی دیكە.
له كۆتاییدا ڕاستیه‌كمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له هه‌شتا ساڵی حوكمی عێراق كه‌به ده‌ستی پێكهاته‌ی سونه‌وه بووبێت نه‌یانتوانی یه‌كسانی پێكه‌وژیان بۆ گه‌لانی عێراق دابین بكه‌ن ئه‌وا پێكهاته‌ی شیعه‌ش نه‌یانتوانی له دوانزه ساڵی ڕابردووا یه‌كسانی و پێكه‌وژیان وبۆ پێكهاته‌كانی تری عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن به‌و پێییه‌ی كه زۆرینه‌ی عێراق پێكده‌هێنن نه‌یانتوانی ئه‌و به‌رپرسیاریتیه مێژووییه به ئه‌ستۆ بگرن و ڕێز له پێكهاته‌كانی تری عێراق بگرن بۆیه ئه‌و پێگه گرنگه‌یان له ده‌ستدا له سه‌ركردایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای عێراقدا كاتێك بواریان بۆ به‌شداریكردنی كورد‌و سونه نه‌هێشته‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا.