ئێستا توركیا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7 / ی حوزه‌یرانی ڕابردوو ودوای شكست هێنانی ئاگربه‌س له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا و دوای گۆرانكاریه‌كانی تری ناوچه‌كه چ له ڕێكه‌وتنی ئێران وڵاتانی (5+1) و سه‌ركه‌وتنه‌كانی شهڕفانانی كورد له ڕۆژئاوا و پاشه‌كشه كردنی ڕه‌وتی ئیسلامی ئیخوانی كه له به‌هاری عه‌ره‌بیدا سه‌ریان هه‌ڵدا و چ خێر‌و خۆشیه‌كیان بۆ گه‌لانی وڵاته‌كانیان پی نه‌بوو.
ئێستا توركیا له به‌رده‌م دووڕێیانیهكی پڕ مه‌ترسی و ئاڵۆزدایه كه گره‌و له سه‌ر ئارامی و سه قامگیری و گه‌شه‌كردنێكی ئابووری به‌هێز كه له چه‌ند ساڵی ئاشتیدا ئه‌نجامی باشی به ده‌ستهێناوه‌و له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌و شه‌ڕو توندوتیژی له‌شكركێشی كه ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو پیشانی داوین كه هیچ ئه‌نجامێكی پۆزه‌تیف ناده‌ن به ده‌سته‌وه جگه له به فیڕۆدانی توانا و داهاته‌كانی وڵات.
بۆیه هه‌ر له به‌ر ڕووناكی ئه‌و وتانهمدا پێم خۆشه چه‌ند خاڵێك بخه‌مه ڕوو:-
1. له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توركیا هه‌وڵی زۆری داوه بۆ به‌هێزكردنی پیًگهی خۆی له نه‌خشه‌ی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی جیهانیدا و له‌و پێناوه‌شدا گه‌لێك وتوێژو دان وسانی گرنگی ئه‌نجامداوه بۆ گرێدانی په‌یماننامه‌و لێك تێگه‌یشتن له گه‌ل وڵاتاندا بۆ گواسته‌وه‌ی غاز‌و و نه‌وت و وزه به خاكه‌كه‌یدا له هه‌مان كاتدا هاوته‌ریب له هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی ژێرخانهكهیهتی له ڕێگاوبان و به‌نده‌ره‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز ی سروشتی.
2. توركیا به‌و پێگه جوگرافیه‌ی كه هه‌یه‌تی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌نته‌رێكی گرنگ بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا له نێوان وڵاتانی خاوه‌ن وزه‌ی وه‌كو ڕوسیا‌و ئێران و عێراق به كوردستانیشه‌وه و ئازربایجان و قه‌ته‌رو ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو وكوهیت وقه‌ته‌رو وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا كه كڕیاری گرنگ و هه‌میشه‌یی وزه‌ن، بۆیه توركیا له ئێستادا گرنگیه‌كی ستراتیجی سروشتی هه‌یه له بازرگانی نه‌وت بۆ ئه‌وروپا و به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كارگێڕی وزه‌ی ئه‌مریكی رۆژانه 2. 9 ملیۆن به‌رمیل له‌نه‌وت له هه‌ردوو ته‌نگه‌ی ده‌رده‌نیل و بوسفۆری توركیه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا تێپه‌ڕده‌بن.
3. توركیا هه‌ر به‌و پێگه گرنگ و سروشتیهشهوه نه‌وه‌ستاوه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له هه‌وڵ پلاندانانی ئه‌وه‌دابووه كه وڵات بكاته سه‌نته‌رێكی گرنگ و ستراتیجی گواستنه‌وه‌ی وزه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای قه‌زوینه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، له ئێستادا توركیا سه‌رقاڵی پلاندانانه بۆ كۆتاییهێنانی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی (تاناب) ه بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی له ئازه‌ربایجانه‌وه به خاكی توركیادا بۆ یۆنان و وڵاتانی تری ئه‌وروبا كه مه‌به‌ست له‌م پرۆژه گه‌یاندنی 31ملیار مه‌تر سێجایه تا ساڵی 2018.
پرۆژه‌یه‌كی تریش كه‌ناسراوه به پرۆژه‌ی سیل ی توركی كه زۆر گه‌وره‌تره له پرۆژه‌ی تاناب نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه كه غازی ڕوسی بگوێزێته‌وه له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه بۆ باكوری رۆژئاوای توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ یونان و وڵاتانی تری ئه‌وروپا كه قه‌باره‌كه‌ی ساڵانه 63 م3. هه‌موو ئه‌م پڕۆژانه ڕێ خوَشكهرن بۆ ئه‌وه‌ی توركیا پێداویستیه‌كانی خۆی له نه‌وت و غاز له ڕێگه‌ی ئه‌و تۆڕه بۆڕییانهوه كه له عێراق و كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان له باشوری توركیا و بۆڕی دووه‌م له ڕێگه‌ی باكۆ _ تبلیسی _ جیهان ه‌وه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه زۆرن چ ناوخۆ و چ ده‌ره‌كی كه ڕێگرن له به‌رده‌م توركیادا كه ببێته سه‌نته‌رێكی ستراتیجی بۆ گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی وزه گرنگترینیان بارودۆخی ناوخۆی توركیایه كه‌له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا سه‌رله نوی شه‌ڕو پێكادان ده‌ستی پێكرده‌وه هه‌رچه‌نده له ساڵی 2013 ه‌وه جۆرێك له ئاگربه‌س له ئارادا بوو واسهرهتای توند‌و تیژیه‌كان هه‌ردوو بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراق و ئێران ه‌وه بۆ توركیا كرانه ئامانج كه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان درێژ ده‌كرێت كه ژێرخانی وزه‌ی توركیای كردبێته ئامانج.
بێگومان ئه‌و ڕووداوانه‌و شكستی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تدا له گه‌ڵ پارته‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆن هه‌موو نه‌خشه‌و پلان و پێشڕه‌ویه‌كانی تری حكومه‌تی توركیابۆ وه‌رگرتنی متمانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ دابین كردنی ڕێگه‌یه‌كی ئارام وجی متمانه بۆ گواستنه‌وه‌ی غاز‌و نه‌وت وزه شكست پێده‌هێنێت. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای قه‌یرانی ناوخۆی ئیستای توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خوَپیشاندان و ناڕزایهتیهكانی ساڵی 2013 و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی تێوه‌گلانی كاربهدهستهباڵاكانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به گه‌نده‌ڵی.
له كۆتاییدا هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه گرنگانهدان له توانادا هه‌یه چاهرهسهری گونجاویان بۆ دابنرێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئایندهی توركیا بخوازێت ئه‌و پرۆژانه به ئاكام بگه‌ن و گه‌لانی ناوچه‌كه به كوردیشه‌وه لی ی سوودمه‌ند ببن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر دڵنییایی ئه‌منی وسیاسی به هاوبه‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی له‌م پرۆژانه‌دا نه‌دات چ ناوخۆیی و چ ده‌ره‌كی ئه‌و خه‌ونانه به‌دی نایه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.