هه‌ل و مه‌رجێكی سیاسی نوی بۆكورد،وه‌رچه‌رخانێكی نێوده‌وڵه‌تی تازه‌تر ... ئه‌یوب جه‌لال ماوانـــی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەیوب جەلال ماوانی
- Hits: 632
هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكدا تی ده‌په‌رێت،چه‌ندین بابه‌ت و پرسی جۆراوجۆری تێكه‌ڵ،قه‌باره‌و ئاراسته‌ی تیژره‌وی هاوكێشه سیاسیه‌كه‌ی به‌گشتی به‌ره‌و یه‌كێك له وێستگه‌كانی پێكدادان ده‌بات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی له‌داهاتویه‌كی نزیكدا.سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی به پێی پله‌به‌ندی راده‌ی به‌رهه‌م هێنان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌عیراق كه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی سه‌ره‌كیه تیایدا ماوه‌ی سالێكی زیاتر به‌سه‌ردا چووه،رێكه‌وتن و لێك تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ره‌حمی بهههناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌كه نه‌كردووه له بواری دابه‌زینی نرخ و ناردنی دراوی كه‌ڵه‌كه‌بووی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه كه دواجار دۆخه‌كه هاوسه‌نگ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ژماره پێوانه‌ی به‌رمیله‌كان كه‌تا دێت رۆژانه زیاتر ده‌بێت.له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی به‌رگریكردن له سنوره‌كانی كوردستان له‌شه‌ری داعشدا ئه‌و بابه‌ته بڤانهی كاتی ده‌ست لی دانیان نه‌هاتبوو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ره‌خساند كه هه‌رێم چاوێكی حهكیمانهبه دۆخی ناوخۆیی خۆی بخشێنێته‌وه و یه‌ك سفره‌ی سیاسی كه خاوێن كردنه‌وه‌و باروه‌ری پته‌و له‌خۆی بپێچێته‌وه به‌هۆیه‌وه بۆ ئامانجی هاویه‌ك سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبكاته‌وه، ئێستا پرسی ده‌ستورو بابه‌تی دامه‌زراوه‌یی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گشت كاتێك زیاتر پێشبركێی دارشتنی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كات له‌دوای نه‌مانی شه‌ری تیرۆر، عه‌یامێكی باشیشه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دومایی هاتوه‌و هێشتا به‌ته‌واوی حكومه‌ته خۆجی یه‌كان ده‌ست بهكارنهبوون ئه‌مه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به یه‌كلایی نه‌بونه‌وه‌ی هۆكاری چڕبونه‌وه‌ی دۆستایه‌تی كردنی دیموكراسی بێت بۆ پارت و هێزه سیاسیه‌كان لهئهولای تره‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌نیگه‌رانیه‌وه ده‌روانێته بارودۆخه‌كه چونكه په‌یوه‌ندی به‌ژیان و گوزه‌رانی ئایینده‌ی هه‌موو هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه،گرنگی خۆرێكخستنه‌وه‌ی ناوه‌خۆی تێك شكاندنی سنوره سیاسیه‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم هاوتای ئه‌و بایه‌خه‌یه كه ئه‌مرۆ له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا مامه‌ڵه‌ی سیاسی و دبلۆماسی و سه‌ربازیانه له‌گه‌ڵ كوردستان و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كه‌ی ده‌كرێت ئه‌وه‌ی شته‌كه‌ی بایه‌خدارتر كردووه هاوكاری ده‌وڵه‌تانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه،ئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهان به‌سه‌ركه‌وتنی كورده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه له‌شه‌ری دژی تیرۆر كه پێویست به‌وه‌ده‌كات هیچ حزبێكی سیاسی ئۆباڵی سه‌رنه‌گرتنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كه نه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و كه‌سبی حزبی نه‌خاته پێش خواسته‌كانی گه‌لی كورد كه‌زۆر جار به‌داخه‌وه پێشهاتێكی پێشبینی كراوه.نه‌هێشتنی مه‌ترسی تیرۆر وه‌نه‌بی به‌ته‌نیا عیراق و هه‌رێمی كوردستان لێی سود مه‌ند بن، له‌به‌رامبه‌ردا ناسینه‌وه‌و ئاشكرا كردنی ئه‌و ره‌وت و بیروباوه‌ره توندره‌وانه‌یه كهلهئهورپاو ئه‌مه‌ریكا بونیان هه‌یه به‌زمان و ماڵ پاڵپشتی ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ن، پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرچه‌ك كردنی كورد‌و سوونه ده‌لاله‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئیداری كۆشكی سپیه بۆ عیراقێكی ئاڵۆز و نه‌مانی ده‌لیڤه‌ی پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه به‌ڵام ره‌چاوی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كهمهسهلهكه بۆنی نیفاقێكی سیاسیانه‌ی لێوه بێت و له‌كات نه‌بوونی كیانێكی دان پێدانراوی پارێزراودا به‌یاساو رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆكورد و عه‌ره‌بی سوونه شه‌ری ناوه‌خۆی هه‌ڵبگیرسێته‌وه و بارودۆخ به‌یه‌كجاری له‌گرێژنه ده‌ربچێت،له‌م نێوانه‌دا یه‌ك لایه‌نه كورد ده‌توانێت زه‌مانه‌تی په‌یوه‌ندی و پشتگیریه جیهانیه‌كان بكات و له‌ژێر كاریگه‌ری تایه‌فی و مه‌زهه‌بی درهچێت ده‌نا عه‌ره‌بی شیعه عه‌ره‌بی سوونه هه‌ریه‌كه‌یان پشت قایمن به‌ئێران و ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی پیاده‌كاری ئاینزای سوونه‌ن ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی مێژووی دورمه‌ودایه و به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه ره‌گێكی خێلگه‌رایی پتر له‌هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه هه‌موو كات گه‌ره‌كیه‌تی گیانی كۆچه‌ری زاڵ كات به‌سه‌ر سیاسه‌ت و دونیابینی سه‌رده‌مدا هیچ كاتێكیش ئه‌ه‌یان لی به‌دیناكرێت بچنه بن باری ته‌فسیری كۆمهڵناسیهكی مۆدێرن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت زروفه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان رابهێنن، هه‌رگیز ئاماده‌نین چوارچێوه‌ی بیروباورهو وه‌لائی سیاسی له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا په‌ره پێبده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی له‌رابردودا وه‌ختی ویستبایان ده‌ماری مه‌زهه‌بی هه‌ردولایان بۆشه‌ری یه‌كتر دهبزاند به‌بیانوی پاراستنی موقه‌ده‌ساتی ئیسلام ئێستاكه‌ش هه‌مان شته به‌ڵام فۆرمێكی جیاوازتری وه‌رگرتووه زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانرێت ئه‌و كاریگه‌ریه قوڵه لاببرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی عیراق به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه تاائهو ده‌مه‌ش گۆره‌پانی پاككردنه‌وه‌ی حساباته‌كان بووه.هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به ئابوریه‌كی تۆكمه،ته‌بایی سیاسی،پلانی درێژخایه‌ن و بوونی ده‌ستورێكی دیموكراسیانه كه كۆنتاكتێك بێت له نێوان تاكی هاوڵاتی و توێژی حوكمران ببێته هۆی ده‌سته‌به‌ری عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بی جیاوازی حزبی و چینایه‌تی،كۆتا فشار ده‌بن بۆئهمهریكاو ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، پرۆژه‌كه‌ی بایدن بۆ سی هه‌رێمی –كۆنفیدراڵی پاشان ده‌وڵه‌ت بوون روناكایی ببینێت.راستیه‌كی تر هه‌یه له‌وكاته‌دا كه نوێنه‌رانی كورد له‌به‌رزترین ناوه‌نده‌كانی بریاردا له‌ئه‌مه‌ریكا ئه‌وروپا پێشوازیان لێده‌كرێت له‌گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی بۆئه‌وه‌ی ئیعترافێكی هاوشێوه‌ی باشووری سودان نه‌بێت پێویستیه‌كی به‌ڵگه‌داری به‌دان پێنانی به‌غدا ده‌بێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی كۆمه‌ڵه ئیعتبارێكی جیۆ سیاسی و،جیۆ ئابووری به‌زانیاری سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی په‌یوه‌ندیدار له‌دوای ئه‌ودا ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دان نه‌نێت به‌ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌وا به دڵنیایی یه‌وه له‌ناوه‌راستی رێگادا چه‌ق ده‌خۆین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی ئه‌مه‌ریكا رێز لهدوابریاری كورد ده‌گرێت بۆ مافی چاره‌نووس ده‌بێت له پێشدا ووڵاته عه‌ربیه‌كان و توركیای رازی كردبێت كه كێشه دروست نه‌كه‌ن به‌ڵكو په‌یوه‌ندی دبلۆماسی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ (ده‌وڵه‌ت-كۆماری كوردستان) گری بده‌ن كهدهڵیین عیراق یه‌كه‌مجار زه‌روره ده‌بێته زامنی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كه سنور‌و جوگرافیای تازه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست قه‌بول كات و مافی گه‌لانی تر بسه‌لمێنێت.